فتاویفقه

چۆنیەتی نوێژی جەماعەت وهەینی لەم دۆخەی ئێستادا (کرۆنا)

وەڵام”

ـ خوای گەورە لە سووڕەی نیساء دا ئەفەرموێ: وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً (29). واتە” خۆتان مەکوژن! بێ گومان ئەو بەرەحمە بۆتان.

ـ لە کتێبی ئوسولولفیقه‌دا زۆر بنەمای جوان و گرنگی تێدایە ؛ هەر زەمانێ ئێمە بچینەوە سەریان تەواوی کێشەکانی ژیانی دنیای و دواڕۆژمان بۆ چارە ئەکا ؛ وەک لە (مقاصد الشریعة الاسلامية)دا باس دەکات: ئامانج لە ئەحکامات هێنانەدی بەرژەوەندی بەندەکانە و پاراستنی ئەو بەرژەوەندیەو لادانی زەرەرو زیانە لێیان. بەس ئەو بەرژەوەندیە ئەوانە نیین کە مرۆڤەکان خۆیان بە بەرژەوەندی بزانن بە پێی ئارەزووی خۆیان ؛ذ بەڵکوو ئەو بەرژەوەندیەیە کە لە تەرازووی شەرع‌دا وەزن بکرێ. جا ئەم بەرژەوەندیانە سێ بەشن”  زەرووریـات، حاجیات، تەحسینیات.

ـ زەرووریات” یانی ئەو یاساو ڕێسایانەی ژیانی لەسەر ئەوێستێندرێ و بەبێ ئەوان ژیان ناگونجێ و ژیانی کۆمەڵگا درێژەی نابێ. یانی ژیان ئەشێوێ! پەژارە و پشێوی ڕوو لە کۆمەڵگا ئەکات. ئەم یاسایانە کە لە سەرجەم شەریعەتەکانی ئاسمانی‌دا داکۆکی لەسەر کراوە بریتین لە”

1- ئایین 2- ڕۆح و گیان  3- ژیری  4- وەچە 5-  سەروەت

ـ جا بۆ پاراستنی هەریەک لەم پێنج خاڵە چەن ڕێسایێک دانراوە؛ بۆ نموونە” بۆ هاتنەدی نەفس هاوسەرگیری داناوە، بۆ پاراستنی نەفسەکە پێویستی کردووە خواردنی پاک و باش و بەسوود بخوا، قەدەغەیشی کردووە ئەم نەفسە بەهیلاک ببات واتە نابێ لەبەینی ببات. ئیتر بۆ کاتی ئاسایی ئەحکاماتی‌تری بۆ داناوە یانی هەرکات و ساتێ ئەم ئەحکامە شەرعی و فیقهییانە بوونە هەڕەشە بۆ سەر نەفس و ڕۆحی مرۆڤ هیچیان جێبەجێ ناکرێن چون پاراستنی مرۆڤ واجبە.

ـ یاسایێکی بنەڕەتی‌تر هەیە ئەڵێ: ما لا یتم الواجب الا به فهو واجب!” یانی هەر شتێ ببێتە هۆی پاراستنی گیانی مرۆڤ واجبە بیگرینە بەر بۆ پاراستنی مرۆڤەکان.

 زۆر بنەمای ئوسوڵی‌تر هەن کە هەموویان ئەم داکۆکیە ئەکەن وەک”

* الضرر یزال؛ یانی زەرەر لائەدرێ

* درء المفاسد اولی من جلب المنافع؛ لابردنی گەندەڵی لەپێشترە لە مسۆگەر کردنی سوودەکان.

* المشقة تجلب التیسیر؛ یانی دژواریەکان ڕاکێشەری ئاسانکارین.

* الحرج مرفوع؛ ناخۆشیەکان هەڵگیراون، لابراون، لاچوون.

* الضرورات تبیح المحظورات؛ زەرورەتەکان ڕەوا ئەکەن قەدەغەکان.

٭ تێکڕای ئەم بنەما ئوسوڵی و فیقهییانە ئەوە ئەسەلمێنن ئێمەی موسوڵمان نابێ مکوڕبین لەسەر سوننەت و واجب کاتێ گیانمان ئەکەوێتە مەترسیەوە

هەروەک خوای گەورە نوێژی هەینی واجب کردووە ئاوا پاراستنی گیان و ڕۆحی واجب کردووە وەک ئەفەرموێ: وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَي التَّهْلُكَةِ وَأَحْسِنُوَاْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ”” یانی خۆتان مەفەوتێنن، کاری جوان بکەن، خوای مەزن جوانکارانی خۆشەوێ.

باشترین کاری جوان بۆ ئەم دۆخەی ئیستا کە هەڕەشەیە لەسەر کۆمەڵگا (کۆڕۆنا) ئەوەیە خۆمان لە ماڵا قەرەنتینە کەین و نەچینە جومعەو جەماعەت؛ چون قورئان ئەفەرموێ: وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ”

” مادام حەرەج لە دینا نییە پێویستە وتاربێژان دوو کار بکەن”

۱ـ یا بەشێوەی کاتی نوێژی هەینی ڕاگرن.

 ۲ـ یا وتاری هەینیەکەیان زیاتر نەبێ لە دە خولەک! چون خڕبوونەوەی جەماوەر مەترسی زیاتر ئەکا بە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆناوە.

زیاد لەم خاڵانەی باسمان کرد کاتێ ئەڕوانینە عوزرەکانی نەچوون بۆ نوێژی بەکۆمەڵ و نوێژی هەینی ئەو خاڵانە ئەبینین کە داکۆکن لەسەر تەرکی جەماعەت لە کاتی مەترسی‌دا وەک لە کتێبی فیقهولئیسلامی‌دا لاپەڕەی ۱۱۸۸ بەرگی دوو لە باسی عوزری جومعە و جەماعەت‌دا ئەووەڵ خاڵ ئەڵێ” :

 نەخۆشی! ئەو نەخۆشیەی دژوارە بتوانی حزوورت ببێ لە ناو جەماوەری مزگەوت‌دا. پێغەمبەر- د . خ – کاتێ ناساز بوو فەرمووی : بە ئەبووبەکر بڵێن بەرنوێژیەکە بکات بۆ خەڵکەکە!

 ئیبنوعەبباس ئەڵێ: پێغەمبەر – د.خ – وشەی (العذر) بە ترس و نەخۆشی مانا کردووە، جا ئیستە هەردوکیان هەیە هەم پەتای کۆڕۆنا هەیە هەم ترسی تێوەگلانت هەیە.

ـ خاڵی دووهەم ئەوەیە” هەرکەس ترسی زەرەرێکی هەبێ لە سەر خۆی (نفس) یا نامووسی یا ماڵی، با نەچێت بۆ مزگەوت ؛ وەک ئەفەرموێ:  عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ” مَنْ سَمِعَ الْمُنَادِيَ فَلَمْ يَمْنَعْهُ مِنِ اتِّبَاعِهِ عُذْرٌ “. قَالُوا : وَمَا الْعُذْرُ ؟ قَالَ : ” خَوْفٌ أَوْ مَرَضٌ.

 پێم وابێ کافیە ئەم ڕێسایانە ڕەچاوکەین بۆ سڵامەتی خۆمان و کۆمەڵگا.

 وەسیەتم بۆ خۆم و پێش نوێژەکان وەک گەورەی خۆم ئەوەیە”

۱ـ ئاسانگیربین لەم قۆناغە هەستیارەدا.

۲ـ ڕەچاوی تەواوی ئەو هۆشداریە پزیشکی و چارەسەریانە بین کە لە کاناڵە باوەڕپێکراوەکان و میدیاکانەوە گوێ بیستیان ئەبین.

۳ـ ڕوونکردنەوەی بەهێزو جوانمان ببێ لە بواری دینیەوە بۆ خەڵکی بەتایبەت ئەوانەی دێنە مزگەوت و ئەڵێن: ئێمە خوامان ببێ بەسمانە! ئیتر گوێ نادات بەو خاڵە پزیشکیانەی بیستوویەتی!.

٤ـ خۆمان پێشەنگ بین لەم بوارەدا ؛ مەسەلەن کاتێ دەستیان هێنا تەوقەمان لەگەڵ بکەن بڵێین” تۆم خۆش ئەوێ بۆیە دەستت لەگەڵ لێنادەمەوە. و… تاد.

٥ـ نوێژەکان زوو بخوێنین و ماوەکەی کەم وەکەین، ویردەکان و قورئان خوێندنی ناونوێژەکە کەم بکەینەوە.

٦ـ نوێژی شێوان و خەوتن کۆ (جمع) کەین.

* بۆ نوێژخوێنان و ئەوانەی هامووشۆی مزگەوت دەکەن قسەم ئەوەیە”

۱ـ تەوسیەی میدیاکان و بنکە پزیشکیەکان بە هەند وەرگرن.

۲ـ پشت بە خوای گەورە ببەستن و بڵێن: حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ””

۳ـ دڵنیابن و بزانن گەر هۆکارەکان بگرنە بەر قەتعەن تووشی هیچ نابن جگە لەوەی خوا لە چارەی نووسیبێتی”

قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلاَّ مَا كَتَبَ اللّهُ لَنَا هُوَ مَوْلاَنَا وَعَلَي اللّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ.

٤ـ ورەیان نەرووخێت بەڵکو دڵ قایم بن و نەترسانە بڕوانن بۆ دۆخەکە.

٥ـ ئەوانەی کۆخەیان هەیە یا سەرمایان بووە، یا تەنگی هەناسەیان هەیە و.. نەچنە مزگەوت.

٦ـ شوێنە قەرەباڵغەکان نەچن.

۷ـ تاکوو ئەتوانن لە ماڵەوه دەسنوێژ بشۆن.

والسلام علیکم و رحمت الله و برکاته

پێکهێن: سەعدی مرادی

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا