داستانکوردی

چیرۆکی دكتۆر محمد ڕاتب نابلسی!

محمد راتب النابلسی

ئەگێڕێتەوەو ئەڵێت :
یەكێك هاتە داخوازیم وە تاكە مەرجی بۆم ئەوە بوو كە گرنگی بە دایكی بدەم كاتێ ئەو لە ماڵەوە نیە وە پێی ڕاگەیاندم كەلەوە زیاترم لێ داوا ناكات تەنها چاودێری دایكی بكەم كاتێك لەماڵەوە نیە!
دایكی لەسەر جێگا فەلەج بوو وا نزیكەی ١٠ ساڵە! وە پاش وەفاتی باوكی تەنها ئەوی هەیە!

پێی وتم:تەنها مەرجم دایكمە وە ئەزانم كە تۆ مەجبورنیت چاودێری دایكم بكەیت بەڵام ئەگەر ڕازی بیت ئەوە لە مرۆڤ دۆستی خۆت و گوێڕایەڵیتە بۆ من!

دایكی توشی ڕوداوێك بووبوو وە نەیئەتوانی پەلەكانی بجوڵێنێت و توشی فەلەج بووبوو وە ئەو هەموو چاودێری و خزمەتێكی دایكی گرتبوە ئەستۆی بەڵام بەهۆی كار وخوێندنی هەندێك كات لەماڵ نەئەبوو وە دایكیشی پێویستی بە دەرمان و چاودێریە!

زۆربیرم كردەوە و تییدامابومەوە كەئایا ئەمە پێویستی بە منە وەك هاوسەرێك !؟ یان وەك خزمەتكارێك!؟؟

قسەم لەگەل باوكم كرد، بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات و كەمێك لە جەنجاڵی بیركردنەوەم ڕزگارم بكات وە پێی وتم :گوێ بگرە كچم: ئەمە داهاتوی تۆیە من ناچارت ناكەم لەسەر هیچ بڕیارێكت بەڵام مادام پرست پێ كردوم با پێت بڵێم هەرگیز چاكە لای خوا ون نابێت وە ئەبێتە ڕێگر لەبەردەم بەڵا و ناخۆشی لە ژیانتدا! ئەگەر كەسێك هێندە لەسەر چاودێری دایكی سور بێت دڵنیابە ئاگای لە تۆش ئەبێت ئەگەر خۆشیویستی ڕێزت ئەگرێت وە ئەگەر خۆشی نەویستی و ڕقی لێتبوو زوڵمت لێ ناكات!! تۆش خزمەتی بكە نەك لەبەر ئەوەی ئەو داوات لێ ئەكات بەڵكو لەبەر ئەوەی ئەو لە مەقام و پلەی دایكتایە!!وە ئاگادار بە نەیەڵی هەرگیز شەیتان زەفەرت پێ بەرێت و زوڵمی لێ بكەی !

هاوسەرگیریمان كرد!
لەیەكەم شەو بردمی بۆ ژوری دایكی بەڵام چیم بینی! بەڕاستی سەرم سوڕما لە پاكی و ڕێكی وجوانی ژورەكەی ڕەنگەكانی تەنانەت پارچەكانی ناو ژورەكەش لە هەموو ماڵەكە جیاوازتر بوو ئەتوت پارچەیەكە لە بەهەشت! منی بەجێ هێشت و لەدایكی نزیك بوەوە نوستبوو بەهێواشی دەستی خستە سەر شانی و وتی:
دایە… دیاریەكم بۆت هێناوە ئەمە هاوسەرەكەمە ناتەوێت بیبینی!؟

زۆر بە هێواشی چاوەكانی كردەوەو وە بەزەردەخەنەوە سەیری كرد وە چاوی خستەسەر چاوم هەرگیز ناتوانم وەسفی ئەو كاتە بكەم! چاوانی پڕ لە ئازار بوون بەڵام ڕوخساری زۆر جوان بوو ڕێك وەك مانگی ١٤ بوو ئافرەتێكی زۆر ئارام بوو لەحەفتاكانی تەمەنیدا بوو وە پێی وتم: بچكۆلەكەی من پیرۆزت بێت كچم داوا لەخوا ئەكەم مناڵی وەك كوڕەكەی منت پێ ببەخشێ بەڵام هەرگیز تۆ نەبیت بە بارگرانی بەسەر یەوە وەك من!

پاشان فرمێسك لەچاوانی هاتە خوارەوە، زۆر بەخێرایی چاوی بۆ سڕیو پێی وت دایە: ئەزانی ئەم قسانە ئازارم ئەدات توخوا وا مەڵێ!

لێی نزیك بومەوەو دەست و سەریم ماچكرد و وتم ئامیین .. دایە..

ڕۆژااان لەم ماڵە تێپەڕی زیاتر سەرم ئەسوڕما ئەو خۆی بەدەستی خۆی پاكی ئەكردەوەو بە باوەش ئەیبرد و ئەیشۆری!وە پرچی بۆ دائەهێنا هەموو ڕۆژ وە كاتێ هەستی كرد ئەو شانەیەی بەكاری ئەهێنێت ئازاری ئەدات یەكسەر بۆی گۆڕی بە جۆرە شانەیەكی نوێ كە تازە هاتبوو زۆۆر نەرم و ناسك بوو بۆ پیستی سەری لە یەكێك لە ڕیكلامە بازرگانیەكان بینیبووی وە زۆر بە جوانی بۆی دەبەست و بە پێكەنینەوە پێی ئەوت: ئەمە زۆر مناڵانەیە بۆ من و دەستیان ئەكرد بە پێكەنین وەك پێكەنینی مناڵێك كە تازە لە شەش ساڵی تەمەنیا بێت!

بەڕاستی زۆر دایكی خۆش ئەویست ! بەڕاستی نازنم مەبەستی چی بو كاتێ پێی وتم مەرجم ئەوەیە ئاگات لە دایكم بێت لەكاتێكدا ئەو خۆی هەموو شتێكی ئەنجام ئەدا!! لام سەیر بوو چۆن ئەتوانێ بە تەنها هەموو ئەو شتانە بكات ! چۆن فریا ئەكەوت من تەنها یارمەتیم ئەدا لە جەمە خواردنەكانی و دەرمانەكانی، ئەمە هەموو دەوری من بوو!! پەیوەندی ئەو و دایكیم زۆر خۆشویست، زۆر هۆگری دایكی بوو شەوان لانی كەم سێ جار هەڵئەستا تا بیخاتە سەر لاكەی تر هەتا هەست بە ئازار نەكات وە بۆ ئەوەی لێی دڵنیا بێتەوە لەگەڵ هەموو بۆنەیەكدا پۆشاكی نوێی بۆ دەهێنا وە بە یارمەتی تەكنەلۆجیا هەموو شتێكی پیشان ئەدا ،جارێكیان لەبیری كرد پاكی بكاتەوە كاتێ شەو هەستا هەستی كرد كە لەبیری كردوەزۆر گریا و داوای لێ بوردنی ئەكرد!

دایكیشی گریا و وتی تۆ شایەنی ئەمە نیت كوڕم، داوا لە خودا ئەكەم زوو ئەجەلم بهێنێ تا تۆ ڕزگارت بێت بەڵام ئەو وتی :من ئەمە بەهەموو ڕازی بونێكی خۆم ئەكەم وەك چۆن تۆ بە مناڵی ئەتكرد دایە!

دەستم كرد بەگریان، خوایە بەڕاستی ئەم پیاوە ڕزقە!

ڕۆژان ڕۆیشت و كوڕێكم بوو تەنها ئاواتم ئەوەبوو وەك باوكی بچێت! كردمە باوەشم و بردم بۆلای داپیرەی وەكردمە باوەشی و پێم وت : ئەمەوێت وەك كوڕەكەی تۆ بێت!

پێكەنی و وتی: بچكۆلانەكەی من! ئەوه ڕزقە وە ڕزقیش بەدەستی خوایە! بۆ خودا پەروەردەی بكە ئازیزم تا هەموو ژیانی پڕ بێت لە خێر و خۆشی!

بەڕاستی وابوو هەرگیز جارێك شتێكی ناخۆشی نەكردوە بەرامبەرم وە بەرامبەر هیچ كەسێكیش!

بەڕاستی كوڕەكەی منیش ڕزقە ، ئەم كوڕە ئێستا پێی ئەڵێن، دكتۆر محمد ڕاتب النابلسی!

ارسالی: سانا

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا