اصولقرآن

چ نیەتێک ئەخوازی کاتێ قورئان ئەخوێنی؟

چ نیەتێک ئەخوازی کاتێ قورئان ئەخوێنی؟

مترجم: سەعدی مرادی “بڵۆ”

ــ زۆرێک لە موسوڵمانان قورئان ناخوێنن مەگەر بە نیازی پاداشت نەبێ. مەخابن زانستی کەمە لە ئاست خەرمانی گەورەی سوودەکانی قورئان بەڵام هەر زەمانێ قورئان بخوێنێ بە هەر قەسدێ بێ سەوابی دەست ئەکەوێ! وەک پێغەمبەر گیان دخ فەرموویەتی: إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى.

ــ کەواتە” قورئان ڕێبازی ژیانە، نیاز سەودای زانایانە! ئا لەم ڕوانگەوە بیرهێناوەی خۆم و برایانم ئەکەم بە وەی قەستی موسوڵمان لە کاتی خوێندنی قورئان بەم جۆرە بێت.

١ـ قورئان ئەخوێنم بە مەبەستی زانیاری و ئاکار پێ کردنی.

٢ـ قورئان ئەخوێنم بە نیازی ڕێنوێنی لە لایەن خواوە.

٣ـ قورئان ئەخوێنم بە نیازی ڕازونیازی خوای گەورە.

٤ـ قورئان ئەخوێنم بە نیازی سەلامەتی لە نەخۆشیە دیارەکان و شاراوەکان.

٥ـ قورئان ئەخوێنم چونکە چارەیە بۆ ڕەقی دڵ، سرەوتنی دڵە، ژیانی دڵە، ئاوەدانی دڵە.

٦ـ قورئان ئەخوێنم بە مەبەستی ئەوەی کە خوانی ئەڵڵای شکۆدارە.

٧ـ قورئان ئەخوێنم تاکوو لە بێ ئاگایان نەبم بچمە ریزی ستایشکەری خودێ مەزن.

٨ـ قورئان ئەخوێنم بە قەستی ئەوەی خوای دڵۆڤان لە تاریکاییەکان بمهێنێتەدەر بەرەو ڕووناکی.

٩ـ قورئان ئەخوێنم بە نیازی زۆری دڵنیایی و بڕوا بە خوای لێبوردوو.

١٠ـ قورئان ئەخوێنم بە نیازی فەرمانبەری بۆ بڕیارەکانی خواوەند بە (ترتیل)

١١ـ قورئان ئەخوێنم بۆ پاداشت تا بە هەر پیتێ دە چاکە مسۆگەرکەم (وَاللّهُ يُضَاعِفُ لِمَن يَشَاءُ).

١٢ـ قورئان ئەخوێنم تا تکای قورئان بە دەست بێنم لە ڕۆژی پەسڵان.

١٣ـ قورئان ئەخوێنم بە مەبەستی شوێنکەوتەیی وەسیەتی پێغەمبەر دخ.

١٤ـ قورئان ئەخوێنم تا خوای گەورە من و ئەم ئۆمەتە بەرز کاتەوە پێی.

١٥ـ قورئان ئەخوێنم تا سەرکەوم لە پلەکانی بەهەشتا، تا تاجی ڕێز لەسەر نێم، تا دایەوبابەم پۆشتە کرێن بە گەوهەرێ وێنەی نیە لە دنیایا.

١٦ـ قورئان ئەخوێنم بە مەبەستی نزیک بوونەوە لە خوای گەورە بە هۆی کەلامەکەی.

١٧ـ قورئان ئەخوێنم تا بچمە ڕیزی کەسە تایبەتی‌یەکانی ئەڵڵای مەزن.

١٨ـ قورئان ئەخوێنم بە نیازی ئەوەی کە کارامەکان لە قورئان لەگەڵ فریشتەکان دان.

١٩ـ قورئان ئەخوێنم بە نیازی ئەوەی ڕزگارم بێ لە ئاگر و لە ئازاری خوایی.

٢٠ـ قورئان ئەخوێنم تاکوو لە ژێر چاودێری ئەڵڵایا بم.

٢١ـ قورئان ئەخوێنم تا نەگەڕێمەوە بۆ تەمەنی ڕەزیلی.

٢٢ـ قورئان ئەخوێنم بە خوازیاری ئەوەی خوای گەورە دامەزراوم کات پێی.

٢٣ـ قورئان ئەخوێنم تا ئارامی و سۆزی خوایی بمگرێتۆ، وە خوای گەورە لە لای ئەوانەی لەلای خۆیین باسمان کات.

٢٤ـ قورئان ئەخوێنم تا ببێتە بەڵگە بۆم نەک بەڵگە بێ لە دژم.

٢٥ـ قورئان ئەخوێنم تا بۆنم خۆش بێ.

٢٦ـ قورئان ئەخوێنم تا لە دنیا سەر لێ شێواو نەبم و لە پەسڵانیش دۆڕاو نەبم.

٢٧ـ قورئان ئەخوێنم چون خوای گەورە پەرۆشی و پەژارە و کەسەری پێ ئەڕەوێنێ.

٢٨ـ قورئان ئەخوێنم تا هاودەمی نا گۆڕم بێ و چرای ڕێگەم و ڕێنوێنی دنیام و هاندەرم بێ بۆ بەهەشت.

٢٩ـ قورئان ئەخوێنم تا پەروەردەم کا و ئەدەب دایا بە ڕەوەشتێ کە پێغەمبەر دخ خۆی پێ ڕازاندەوە.

٣٠ـ قورئان ئەخوێنم تا خۆم خەریک کەم بە هەق نەکا سەرقاڵی بەتاڵ بێت.

٣١ـ قورئان ئەخوێنم بۆ بەربەرەکانی نەفس و شەیتان و ئارەزوەکان.

٣٢ـ قورئان ئەخوێنم تا خوای گەورە پەردەیێ لە نێوان من و بێ باوەڕان‌دا لە دوا ڕۆژا بکێشێ.

(وەرە با بچینە ڕیزی هۆگرانی قورئان)

ـ وەرگیراو ” د، وەسفی ئەبووزەید.

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا