اصولفقه

ڕوون کرنەوەیێک لەسەر ڕۆژووی مانگی شەشەڵان

ڕۆژووی مانگی شەشەڵان

۱- ئایا ده بێ دوای ڕۆژی جەژن بگیرێ یا لە تەواوی مانگەکەدا بگیرێ؟
۲- ئایا دروستە قەرز لەباتی شەشەڵان؟


 وڵام:
 پێشەکی تاعەتی مانگی ڕەمەزانی هەموولا وەرگیراوی خوای باڵادەست بێ.
 جەژنی هەمووتان قەبووڵ بێ‌و هەموو سات‌وکاتێکتان هەردەم خۆشی‌و جەژن‌و جەژنانە بێت.
 وەک ئەزانین ڕۆژووی ڕەمەزانی ئەم ساڵ زۆر خۆش‌و ئاسان چوونکە هەواکەی فێنک بوو وەک ساڵانی رابردوو لە گەرمادا نەبوو. هەروەها هیدایەت‌و پشتیوانی خوای گەورەش هاورێمان بوو ئینا زۆر کەس هەیە چون ویست(ارادە)ی نیە خواش هیدایەتی نایات.
ـ جا ئیستا کە ڕەمەزان تەواوبوە ئەم شەش ڕۆژە زۆرکەس ئەیگرن هەرچەن ڕۆژگار ۶ـ۷ خولەکێک درێژتر ئەبێ.

ـ ئێستا ئەپرسن کە قەرز بری سوننەتەکە ئەکەوێ یانە؟
ـ لە کاناڵەکانیش‌دا وڵام ئەدرێتەوە خوا پاداشیان باتەوە؛ بەس بە پێی مەزهەبی پێشەوا شافعی وڵام نادەنەوە!.
ـ لە جوابدا ئەڵێین: شەرع( الفقه‌الاسلامی ص ۱۶۴۱ ج ۳ـ و مغنی محتاج فی صوم التطوع) ئەفەرموون:
ڕۆژووی شەشەڵان با پڕژووبڵاویش بێ دروستە؛ بەڵام بەدوای یەک‌دا چاترە چون عیبادەتە با زووتر بکرێت.

هەروەها پاداش‌و سەوابی ڕۆژووی شەشەڵانی دەست ئەکەوێ بە ڕۆژووی قەرزو نەزر یا… [ یانی ئەر قەرزداربوو ئەتوانێ ڤەرزکەی وەگرێ‌و بری شەشەڵانەکەشی ئەکەوێ].
ـ لە کتێبی موغنیا ئەفەرموێ: بەڵام خێری تەواوی شەش‌ڵانەکەی دەست ناکەوێ گەر قەرز و سوننەتەکە تێکەڵ کات.
ـ جا مادام وایە ناکرێ بە قەتعی بڵێین: دروست نییە بە نییەتی قەرزگرتنەوە خێری شەشەڵانت بگاتێ! چون لەناو زانایانی شەرع‌ناسا ڕاجیاوازی هەیە هەر لە مەزهەبی پێشەوا ئەحمەد ئەفەرموێ: دروست نییە .

ئینا بۆچوونی مەزهەبەکانی تر پێیان دروستە” کەسێ بە نییەتی قەرزگرتنەوە نیازی شەشەڵانی بێ خێری شەشەڵانی دەست ئەکەوێ.
ـ هەروەها زۆر سەختە تۆ بڵێی هەردوکیان بگرە بەجیا! چون ئەوەی قەرزدارە بۆیە پێی خۆشە ئیستا لەم مانگی شەشەڵانەیا وەیگرێ لەبەر خێرەکەیەتی ئینا گەر بزانێ خێری ناگاتێ قەرزەکەشی هەڵەگرێ بۆ پاییزو زستان بە ڕۆژگاری کورت ئەیگرێ‌و ئیتر خۆی تووشی زەحمەت‌و ناراحەتی ناکات.
 مادام ڕا جیاوازی زانایان هەیە با ئەوەیان هەڵبژێرین کە ئاسانترە هەروەک لە فەرموودەکەی دایکە عاۓیشە‌دا (ڕخ) هاتوە کە هەر کاتێ پێغەمبەری ئازیز (دخ) لەنێوان دوو کاردا سەرپشک بوایە ئەویانی هەڵ دەبژارد کە ساناترە.
ـ یان دەفەرموێ: ئاسانگیربن‌ و گرانگیر مەبن. موژدە دەربن‌و بێزارکەر مەبن.


 سه عدی مورادی – بانه

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا