تاریخزن

ژنانی پسپۆڕ و بیرمەندی سەدەکانی نێوانی ئیسلام

نووسینی : ئیسماعیل شەمس

مێژوونووسانی سەدەکانی نێوان ئیسلام، گەشتیاران و ڕوژهەڵات ناسانێک کە لە دوای سەدەی حەڤدەی زایینی هاتوونە کوردستان، بە ڕاشکاویی و چەندپاتە کردنەوەی شوێنی ژنان لە بەشی ئابوور و ڕامیاریدا باسیان کردوە و بەو هۆیە ژنی شۆڕشڤانی کورد کەوتۆتە سەر سرنجی هەموان و هەروه ها تایبەمەندێکی تری ژنان لەو سەدانە کە بێچمی کەلتوور و زانستیدا کەوتۆتە بەر باس.
تۆژینەوی ئەو گرنگه لە سەدەکانی سێهەم تا نۆهەمە کە ئەو ڕاستیە ئاوا دەسەلمێنی.
لە سەدەکانی سێ و چواری کۆچی نێوی گەورە ژنانی و پسپۆڕانی کورد لە سەرچاوەکان دا هاتوە کە لەو نێوانەدا ژنێکی عاڕیف بە نێوی عەمڕو کوردی لە بەسرە و جەمیلە کچ یا نەوەی ئەحمەد هەزار مەردی کورد، لە دیاربەکر و خەدیجە خاتوون شاهجهانیە واعیز و حەدیس ناس لە بەغدا لە هەموان بە ناوبانگتر بووە.
بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان جەمیلە لە ساڵی 367 قەمەری چۆتە زیارەتی مەککەی پیرۆز کە نەجابەت و کەسایەتی ئایینی و ڕەوشت بەرزی لە ناو خەڵکدا بڵاو ببۆوە.
ئەو لە شاری مەککه دە هەزار دیناری پێشکەشی ماڵی خوا کرد و 300 کۆیلەی و هەروەها 300 کەنیزیشی ئازاد کرد و تێچووی تێراو کردنی ئەو ساڵی حاجیانی وەستۆ خۆی گرت.

لە قەڕنی پێنج و شەشی کۆچیدا بەناوبانگترین خاتوونی دانیشمەندی کورد شەهدە بوو کە لە ساڵی ( 485-574 ق) دا دەژیا.
ئەو لە بەغدا بەدونیا هاتبوو بەڵام بە زاناکانی دینی ناسرابوو.
شەهدە لە تەمەنی هەشت ساڵان لە خزمەت باوکی ئەبوونەسر کە لە حەدیسناسان و موحەدیسانی سەردەم بوو دەستی بە خوێندنی عیلمی حەدیس کرد و مەجلیسی دەرسی شەهدە مزگەوتی جامعەی بەغدا، لە تەنیشت کۆشکی خەلیفەی عەباسی هەڵکەوتبوو کە زانایان و عالمانێکی زۆر گەورە لە خزمەتی دا دەرسیان دەخوێند و حەدیسیان ڕیوایەت دەکردن لە وانه دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر یاقووتی موستەعسیمی، ئێبنی عەساکێر دەمێشقی، ئینی جۆزی سەمعانی و فەخرەدین ئەربلی.

زانای ئایینی بەناوبانگی وەک ئیبی قەیییمی جۆزی چەند کەڕەت نێوی شەهدە بە عیباڕەتی”قالت استاذنا شهدە” مامۆستای ئێمە شەهده ئاوا دەفەرمێ، ناوی هێناوە
شەهدە بە (مسندە العراق و فخرالنساء) بە نێوبانگ بووو جگە لە زانستە دینیەکان، یکێ لە خۆشنویسانی سەردەمی خۆی بوو. ناو ناوبانگی وی بە ڕادەیێک بوو باوکیشیان بە ئەبوو شەهدە دەناسرا.

لە زەمانی ئەیوبێکاندا ئەژماری ژنە پسپۆڕەکان و چالاکی وان لە بواری زانستیدا پەرەی ستاند.
لە ژنانی مەشهووری ئەوکات، فاتیمەی ئەیووبی نەوەی سەلاحەدینی ئەیووبی، ئایمولک ئەیووبی، زەینەب ئەسعەری، سێتددار و سەیدە مارانی و کەریمە ئەحمەد کوڕی حەسەن کوردی و جووریە هێکار سێت شام ئەیووبی و ئەسما هێکاری شەمس الملوک ئەیووبی فاتیمە هێکاری مامۆستای ئیبنی حەجەری عەسقەلانی و فاتیمە ئامێدی مامۆستای شەمسەدین کوڕی عوسمان زەهەبی، ستیتە کچی بەدری کوڕی موحەمەد کوڕی جەماڵ گۆرانی و زەینەب کوردی.
زەینەب کوردی، چەندها مەکتەبی بە نێوی زەینەبیە لە کوردستان و حەڵەب و شام بونیاد نا کە قوتابی و فێرخوازانی زۆری لێ کەوتەوە.

یکێ لە دواهەمین ژنانێک کە لە زەمەنی حکوومەتی کوردی ئەیووبێکان ئاوازەی داوە و جگە لەوەیکە شوێنێکی گرنگی لە حکوومەتدا هەبوو لەە بواری زاستیشدا پێشبڕکێی لە هەموان گرت (شجرالدر ) شەجەرەتوددوڕی نێو بوو.
لە بارەی ڕەگەزی ئەو چەند ڕیوایەت هەیە بەڵام نێوبانگی وی بە هۆی پەروەدەی لە دەوڵەتی ئەیووبی بوو .
و هەروەها شەجەرە هاوسەری مەلیک ساڵیح نەجمەددینی ئەیووبی بوو کە بە وتەی کەسانی نزیک لە وان ڕاوتەکبیری حکوومەت بە دەست وی بووە.
ئەو لە پاش مردنی هاوسەری بەرپرس و دەسەڵاتداری ئەو کاتی وڵات بوو ئەو ئاخرین دەسەڵاتداری حکوومەتی ئەیووبێکان بوو که لە مینبەرەکانی میسر و هەروەها پێش نۆژەکانی جومعە بە نێوی ئەو خوتبەیان دەخوێندەوه و بە نێوی “الهم احفظ ملکه المسلمین عصمت الدنیا و الدین” بۆی دەپاڕانەوە.

هەڵبژاردنی ژنێک وەک کەسایەتی یەکەم یکێ لە گەورەترین گۆڕانکاری عەسری ئەیووبێکان کە بەر لەوان پێشینەی نەبوو.
شه هده به ژنێکی عاریف و لە خواترس و خێرخۆاز و زانا ناسرابوو کە لە دوای چەند مانگ حکوومەت لە ساڵی 655 قەمەری بە دەستی هاوسەری تورکەمەنی کە له دوای فەوتی ساڵح هاوسەرگیری لە گەڵ کردبوو کوژرا.
بەو شێوە زنجیرەی ئەیوبێکان کۆتایی هات و حکوومەتی تورک لەوێ جێگیر بوو هاوسەری شەجەرە بە نێوی عێزەدین ئیبیکی تورک بوو بە دەسەڵاتداری ئەو کات.

هیوادارین ژنانی تێگەیشتوو و خوێندەواری کوردەواری ئێمەش زۆرتر لە پێشوو حەول و تێکۆشانیان هەبی و خۆیان لە هەموو بەشەکانی فەرهەنگ و زانست و ئەدەبدا بنوێنن و لە هەروها لە ناو کتێب و پەرتووکەکاندا گەورە ژنانی پێشوی هاوزمان بگەڕێن و بیاندۆزنەوە و بیاناسێنن.

وەرگێر: شەیدا مەحموودی

از طريق
شیدا محمودی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا