جه‌لیل موحه‌ممه‌دیان کوڕی ئه‌حمه‌د ناسراو به مه‌لا ئه‌حمه‌د له ڕێکه‌وتی چواری ڕێبه‌ندانی ساڵی ۱۳۴۵ له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینپه‌روه‌ر و ساده له گوندی واوان سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، چاوی به دنیا هه‌ڵێنا.
دایک و بابی به‌هاتنی زۆر دڵخۆش بوون و به مه‌به‌ستی نێولێنانی ئه‌و کۆرپه‌ڵه نازداره، چه‌ند مامۆستا بانگهێشت ده‌که‌ن و دوای چه‌ند جار پشکهاویشتن هه‌موو که‌ڕه‌ت پشک به نێوی جه‌لیل ده‌رده‌هات و نێوی نهرا جه‌لیل، که به جه‌لیلی مه‌لا ئه‌حمه‌دی ناسراو بوو.
جه‌لیل تاقانه کوڕی ماڵ و خاوه‌ن دایک و بابێکی میهره‌بان و دوو خوشک بووکه له خۆی گه‌وره‌تر بوون، به‌ڵام له مه‌ودای ته‌مه‌نی وه‌ک گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه چاوی لێده‌کرا. جه‌لیل که ته‌مه‌نی گه‌یشته چوار ساڵ، خێزانی بۆ گوندێکی سه‌ر به شاری بانه به نێو «گه‌نکێ» کۆچیان کرد و دوو ساڵ له‌وێ مانه‌وه.
وه‌ک لێی ده‌گێڕنه‌وه له‌و ته‌مه‌نه بچوکییهیدا چه‌ند ڕووداوی به‌سه‌ر دێن. که جارێکیان له سه‌ربان ده‌که‌وێته خوار و بۆ چه‌ند کاتژمێرێک بێهۆش ده‌بێت، جارێکی‌تر مارێکی گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ری و ئه‌م جاره‌ش به ڕه‌حمی خوا بۆ دایک و بابی داماوی ده‌پارێزرێت و پێوه‌ی نادات. جه‌لیل به‌سه‌ر هاتی تاڵ و شیرینی زۆری به‌سه‌ر هاتووه که هێندێک جار پێکه‌نین ده‌خاته سه‌ر لێو و هێندێک جاریش فرمێسک له چاو ده‌ڕژێنیت.
دوای دوو ساڵ بۆ زێدی خۆیان واته واوان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و تا مردن ئه‌وێ به‌جێ ناهێڵیت و له ته‌مه‌ن چل‌ونۆ ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان ده‌کات و هه‌ر له واوان ده‌نێژرێت.
جه‌لیل هه‌ر له مناڵیوه زۆر ئازا و نه‌ترس و متمانه‌به‌خۆ بووه. هه‌ر وه‌ک لێی ده‌گێڕنه‌وه کاری وای ده‌کرد ده‌کرد که جێی سه‌رسووڕمانی ده‌ورووبه‌ری بووه. بۆ نموونه له‌سه‌ربانی خانووی دوو قاتڕا بو سه‌ر دار خۆی هه‌ڵده‌دا و ده‌هاته خوار. یا جارێک له ته‌مه‌نی دوازده ساڵیدا که له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی له چۆمی مه‌له‌ی ده‌که‌ن، هاوڕێکه‌ی به هۆی به‌ردی نێو ئاوه‌که تووشی برینێکی زۆر له زگی ده‌بێت، به‌ڵام جه‌لیل ناهێڵیت لای بنه‌ماڵه‌ی باس بکات و خۆی بۆی ساڕ‌ێژ ده‌کات.
جه‌لیل هه‌رچه‌ند له خوێندنیشدا زۆر زیره‌ک ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌رکی قورسی دابین کردنی بژێوی ژیان و پیری و نه‌خۆشی بابی، مه‌جالی درێژه‌دان به خوێندنی پێ نادات و به ناچاری ده‌ست هه‌ڵده‌گریت و شان ده‌دات به‌ر کار و کاسبی و دابین کردنی بژێوی ژیانی.
له ته‌مه‌نی پازده ساڵیددا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ قاوه‌خانه‌ی ده‌بێت و پاشان له‌گه‌ڵ هاوڕێکی به نێو کاک موحه‌ممه‌د ته‌راکتۆرێک ده‌کڕن و کاری پێ ده‌که‌ن.
له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا له‌گه‌ڵ کچێکی خه‌ڵکی خولیسان به نێوی مریه‌م کاوه هاوسه‌رگیری ده‌کات که به‌رهه‌می هاوسه‌رگیرییه‌که‌یان شه‌ش منداڵ –دوو کووڕ و چوار کچ- بوو.
له‌و کاتدا که شه‌ڕی ئێران و عێڕاق له ئارادا بوو، به هۆی تۆپباران و شه‌ڕ، به‌رده‌وام له هه‌ڵاتن و ئاواره‌ییدا بوون. وه‌ک خێزانی ده‌گێڕیته‌وه زۆربه‌ی به‌یانیان به تهراکتۆرهکهیان بۆ ناوچه‌ی ڕهشهگهڵوو هه‌ڵده‌هاتن و پاشان که وڵات هێور ده‌بۆوه، ده‌گه‌ڕانه‌وه.
خێزانی خوالیخوشبوو سه‌باره‌ت به ژیانی خێزانییان ده‌ڵێت که؛ نێوانمان زۆر خۆش بوو، جه‌لیل زۆر تێگه‌یشتوو بوو و بۆ ئاسووده‌یی بنه‌ماڵه هه‌رچی له‌ده‌ست هاتبایه ده‌یکرد، دڵسۆزی و میهره‌بانی و هاوڕێیه‌تی بێوێنه بوو، زۆر جار که ماندوو ده‌بووین، خۆی خزمه‌تی ده‌کردین، ته‌نانه‌ت خواردنی بۆ ئاماده ده‌کردین، له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان زۆر باش بوو و گرینگی زۆری به پێشکه‌وتن و خوێندنیان ده‌دا، هه‌موو ئاواتی په‌روه‌رده‌ی شیاو و گه‌شه‌ی ڕۆڵه‌کانی خۆیی و ده‌ورووبه‌ر بوو. له‌وه‌دا خۆشه‌ویستی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ کچی چووکی به نێو سه‌روین بێوێنه بووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه زۆر جار لۆمه‌ی لێده‌کرا، به‌ڵام ئه‌و گوێی لێنه‌بوو و نازێکی زۆری پێ ده‌دا.
پاشان ئه‌رکی قورسی ژیان ناچاری ده‌کات زۆرتر حه‌ول بدات و ئه‌و جار کاری کاروان ده‌ست پێده‌کات و به‌ره‌و به‌سته‌ستێنی عێڕاق وه‌ڕێ ده‌که‌ویت. که له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌سه‌رهاتی زۆری لێ ده‌گێڕنه‌وه. له یه‌کێک له سه‌فه‌ره‌کانیدا، ده‌که‌وێته ده‌ست عه‌سکه‌ری به‌عسی عێڕاق و بۆ ماوه‌ی بیست ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت. له سهفهرێکیدیدا له لایه‌ن سه‌ربازه‌کانی عێڕاق سه‌یه‌ک هێرشی ده‌کاته سه‌ر و زۆر به‌توندی به مه‌به‌ستی خواردنی په‌لاماری ده‌دات، کاک جه‌لیل خۆی ده‌یگێڕایه‌وه که سه‌یه‌که هه‌ردووک ده‌ستی خستنه سه‌ر شانم که بمخوات، له‌وه‌دا منیش زوو ده‌ستم به سۆز و میهره‌بانییه‌وه به‌سه‌ر سه‌ری داهێنا و به ڕه‌حمی خوا ده‌ستبه‌جێ سه‌یه‌که هێور بۆوه و ئه‌وجار ڕوومه‌تی لێستمهوه و تا له شوێن مه‌ترسی تێپه‌ڕ بووم له‌گه‌ڵم هات و ئاگاداری کردم. زۆر ڕووداویتری بۆ هاتۆته پێش که مه‌جالی گێڕانه‌وه‌ی لێره‌دا نییه. بۆیه بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌میشه بۆی به‌په‌رۆش و لێی نیگه‌ران بوون. ئه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌یکه ده‌ستی له‌و کاره هه‌ڵگریت. ئه‌و جار ده‌ستی کرد به بازرگانی و دروست کردنی جوجه‌خانه.
له ماوه‌ی هاتوچۆی بۆ عێڕاق خزمه‌کانی دایکی که ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو لێیان بێخهبهر بوو، ده‌یانبینیته‌وه و دڵی دایکی به که‌سوکاری شاد ده‌کاته‌وه و له‌وه‌به‌دوا به‌رده‌وام پێوه‌ندیان ده‌بێت. کاتێک که کوردستانی ڕۆژئاوا به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی بوردمان کرا و خه‌ڵکه‌که‌ی ئاواره‌ی ئێران بوو، کاک جه‌لیل سه‌ره‌ڕای هه‌موو ده‌ستکورتی و گرفتی خۆی، باوه‌شی میهره‌بانی بۆ هه‌موویان کرده‌وه و زیاتر له هه‌فتا خێزانی ئاواره‌ی له باوه‌شی خۆیدا حه‌وانده‌وه و شوێن و ژیانی بۆ دابین کردن، ئه‌و خزمه‌ته مه‌زنه‌ی که هیچکات له بیر ناکرێت.
ماڵی کاک جه‌لیل به‌رده‌وام ماڵی غه‌ریبه و لێقه‌وماوان بووه و هیچ کات ده‌ستی له هیچ خزمه‌تێک نه‌ده‌گه‌ڕانده‌وه. ماوه‌ی پێنج یا شه‌ش مانگ کچێکی لێقه‌وماوی به نێو زه‌هرا له ماڵی خۆیدا جێ کرده‌وه و وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزانی خزمه‌تی ده‌کرد.
پیاوێکی وه‌ک حهمهمهلای بێ ناز که له سۆزی دایک و باب و خێزان و منداڵ بێبه‌ش بوو، له ماڵه‌که‌ی کاک جه‌لیل بوو به خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌ڕێز و بۆ ماوه‌ی زۆرتر له پازده ساڵ وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و ژیانی به‌سه‌ر برد. ئه‌و پیاوه مه‌زنه به‌رده‌وام دڵسۆز و خه‌مخۆری خه‌ڵک بوو و خۆشی و ئاسووده‌یی دیترانی له خۆی بۆ گرینگتر بوو.
ته‌نانه‌ت کاتێک خوشکی لێقه‌وماو و دڵبهخهمی به هۆی کێشه‌ی خێزانی له هاوسه‌ره‌که‌ی جیا بۆوه و له‌گه‌ڵ تاقانه کوڕه‌که‌ی بێسهرپهنا مایه‌وه، باوه‌شی پڕمیهری کاکی بۆکرایه‌وه. هه‌ردووکیانی له‌سه‌ر سه‌ر و سه‌ر چاو دانا، هیچ کات هه‌ستی بێزاری له خوشکی ده‌رنه‌بڕی و هه‌رچه‌ند قاوی لێده‌کرد به خوشکه گیانم، هه‌موو خه‌می له دڵی خوشکی داماوی ده‌شته‌وه و کوڕه نازداره‌که‌ی، به‌نازتر له مناڵانی خۆی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی قوڕئانی گه‌وره کرد و ده‌ستی میهره‌بانی به‌سه‌ردا هێنا، دڵسۆزتر له باب. که ئه‌و به‌سه‌رهاته کاتێک له زمانی خوشکه‌که‌یه‌وه ده‌بیستی بێدهڕهتان دڵ وه‌گریان ده‌که‌وێت و فرمێسک له چاوان هه‌ڵده‌ڕژێت.
ئیتر کاک جه‌لیل پیاوێکی گه‌وره و جێ متمانه و ڕاوێژکاری که‌سوکار و هاوڵاتیانی بوو. له‌وه‌دا وه‌ک شوڕاێ گوند و پاشان شوڕاێ به‌خش هه‌ڵبژێردرا؛ که خزمه‌تگوزاری زۆری بۆ گوند و ده‌رووبه‌ر دابین کرد. بۆ نموونه: لوله‌کێشی ئاوی نێو ماڵان. سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ختی و کۆسپ و له‌مپه‌ری سه‌ر ڕێگای و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی که‌سانێکی نه‌فام، به‌ڵام ئه‌و له تێکۆشان و خزمه‌تگوزاری نه‌ده‌وه‌ستا و مه‌نبه‌عی ئاوی دروست کرد و به هه‌وڵێکی مه‌زن و بێ وێنه، ئاوی بۆ ماڵه‌کانی گوند برد.
کارێکیتری که بۆ خزمه‌ت به گوندی ئه‌نجامی دا، هێنانی کاره‌با بۆ ئاوه‌دانی بوو. تا پێش ئه‌وم ده‌م ڕووناکی ماڵه‌کانی ئاوه‌دانی ته‌نیا له ڕێی ماتۆڕکارهبایهکی بچوک دابین ده‌بوو که ئه‌ویش هه‌ر به ده‌ستی کاک جه‌لیل و بابی دڵسۆزی پێک هاتبوو. بۆ به ئاکام گه‌یاندنی ئه‌و کاره پیرۆزه‌ش له هیچ زه‌حمه‌ت و تێکۆشانێک نه‌وه‌ستا و له ماڵ و سامانی خۆی سه‌رمایه داده‌نا، بۆ ئاسووده‌یی خه‌ڵک تێده‌کۆشا و زۆر ئازایانه و بوێرانه به‌ره‌نگاری کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای ده‌بۆوه و هه‌رچه‌ند تووشی زۆر ناڕاحه‌تی بوو و بوختانی لێده‌درا و ئازاری ده‌دیت، به‌ڵام به دڵی گه‌وره و ئیڕاده‌ی پته‌وی، خۆی به‌یده‌ستی حه‌سوودان و نه‌یاران نه‌دا و به ڕه‌وشتی به‌رز و کرداری جوامێرانه و دڵسۆزانه و دڵی بێخه‌وش و لێبورده‌یی وای کرد که هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش دان به ڕاستی کاک جه‌لیل بده‌ن و پێ له هه‌ڵه‌ی خۆیان بنێن. تا ئه‌وه‌یکه ڕووناکی کرده میوانی ماڵه تاریکه‌کانی هه‌موو ئاوه‌دانی.
خزمهتگوزاریتری وه‌ک هێنانی ئیداره ته‌له‌فوون بۆ یه‌که‌م جار له واوان، که دیگوت تا موخابه‌رات بۆ واوان نه‌هێنم ده‌ست له کار ناکێشم و له ئاکامدا به ئامانجی خۆی گه‌یشت. دروست کردنی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره به نێو ئه‌ستێره‌ی شێخی بۆ دابینکردنی ئاوی کشتوکاڵی جوتیاران و… له کاره پیرۆزه‌کانی سه‌رده‌می شوڕایهتی ئه‌و بوون.
کاک جه‌لیل پیاوێک بوو خوازیاری ئاسووده‌یی خه‌ڵک بوو هه‌رچه‌ند خۆی نه‌دار و ئاتاج با. بۆ کاک جه‌لیل هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار، خزم و بێگانه هیچ جیاوازی نه‌بوو. هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای به یه‌کسانی ده‌زانی، له خه‌ڵکی ئاسایی زۆرتر نزیک ده‌بۆوه و بۆ دابین کردنی پێداویستییه‌کانیان تێده‌کۆشا.
بۆ هه‌موو مه‌سڵه‌ت و ئاوهدانکارییهک یه‌که‌م هه‌نگاوی ههڵدێنایهوه و بۆ چاره‌سه‌ری کێشه و گرفته‌کان حه‌ولی ده‌دا و نه‌ده‌وه‌ستا. چه‌نده بۆ ئاشتی خه‌ڵک حه‌ولی ده‌دا هه‌رچه‌ند که له‌م ڕێگایه‌دا خۆی تووشی ئازاری زۆر ببا که نموونه‌ی زۆر ده‌گمه‌ن و جێپهند و ئامۆژگاری له کارنامه‌ی کرده‌وه‌ی ئه‌و پیاوه دڵسۆزه‌دا تۆمار کراوه. بۆ مه‌سڵه‌تی زه‌ماوه‌ندی کچان و کوڕان یه‌که‌م که‌س بوو که هه‌میشه ئاماده بوو، به ده‌رک و تێگه‌یشتنێکی قوڵ بۆ دامه‌زراندنی گه‌نجان له‌سه‌ر ژیانیان به هه‌موو هێزییه‌وه حه‌ولی ده‌دا که زۆر جار بۆ ئه‌و پیاوه دڵسۆزه هاتۆته پێش که له پێناو ئه‌و کاره‌یدا گیانی له مه‌ترسی که‌وتووه و بۆ مه‌سڵه‌تی گه‌نجان، خوێنی خۆی به‌ده‌سته‌به‌ری داناوه و بوێرانه بۆ ئاسووده‌یی خه‌ڵک هه‌نگاوی ناوه‌ته‌وه.
کاک جه‌لیل له بنه ماڵه‌یه‌کی دیندار چاوی به دنیا هه‌ڵێنا و دینداری و خواویستی له خوێن و گیانیدا ڕێگه‌ی داکوتابوو، له مه‌ودای ژیانی بۆ ده‌عوه‌ت و بانگه‌وازی ئایینی خوا حه‌ولێکی زۆری دا. گرینگی زۆری به په‌روه‌رده‌ی ئایینی گه‌نجان ده‌دا و ڕۆڵێکی به‌رچاوی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ئایینی زۆرێک له گه‌نجه‌کانی گوند و ده‌ورووبه‌ر و بگره دوورتریش هه‌بووه. ماڵی به‌رده‌وام له خزمه‌ت مامۆستایان وخوێندهواراندا بووه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌داری و پێداویستی ژیانی خۆی، بۆ بانگه‌وازی دینی خوا هه‌میشه ئاماده بوو، له ماڵ و حاڵی دهبوورا، ماندوویی نه‌ده‌ناسی، به ئامۆژگاری تاکه‌که‌سی یا کۆڕه‌کانی قوڕئانی یا به‌خشین و خزمه‌ت و… له خزمه‌ت به به‌نده‌کانی خوا نه‌ده‌وه‌ستا.
کاک جه‌لیل دوای ده‌ست هه‌ڵگرتن له کاروان، ده‌ستی کرد به کاری جوجه‌خانه و جوتیاری و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشی شانی دایه به‌ر کار و تێکۆشان و له نێو خه‌ڵک و له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، دوای ماوه‌یه‌ک به هۆی کۆمه‌ڵه گرفتێک جوجهخانهکهی فرۆشت و ماشێنێکی باره‌به‌ری کڕی و ده‌ستی کرد به دابه‌شکردنی مریشک له نێو مریشک فرۆشه‌کان، له‌و ماوه‌یه‌دا له هیچ خزمه‌تێک به کاری بانگه‌وازی ده‌ستی نهدهگێڕایههو. دوای چه‌ند ساڵێک کاری بازرگانی و باخداری گرته‌به‌ر له ساڵه‌کانی کۆتایی ته‌مه‌نی پێگه‌یاندنی ماسیشی ده‌ست پێ کرد. له کۆتایی ته‌مه‌نیدا خوازیاری ئه‌وه بوو که له باخه‌که‌یدا سه‌یرانگایه‌ک دروست بکات، زۆربه‌ی کاره‌که‌ی ئه‌نجام دا و سه‌کۆی دانیشتن و سه‌یرانی دروست کردن و به هیوای گه‌شه‌دان به کاره‌که‌ی بوو، به‌ڵام کورتی ته‌مه‌نی مه‌جالی پێنه‌دا که له به‌رهه‌می زه‌حمه‌ته‌کانی بخوات و چێژی لێوه‌رگریت و به نیوه‌چڵی ماڵئاوایی لێ کرد.
به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌موو ژیانی خزمه‌ت به خه‌ڵکی له بیر نه‌ده‌کرد. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی جێ ئاماژه‌یه هاوڕێی نه‌خۆشه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاو، چ خزم و چ بێگانه بوو که به‌رده‌وام له خزمه‌تیان دابوو له‌م شار بۆ ئه‌و شار. دڵسۆزانه له‌گه‌ڵیان هه‌ڵده‌سووڕا تا به ئاکام ده‌گه‌یشتن. زۆر جار مه‌جالێکی بۆ پشوو دان نه‌ده‌ما و به‌رده‌وام له‌و دکتۆره بۆ ئه‌و دکتۆره و له‌و شار بۆ ئه‌و شار بوو. ته‌نانه‌ت که له ماڵێش بوو به به ته‌له‌فوون و ڕاپه‌ڕاندنی کاری خه‌ڵک ئاسووده‌ییه‌کی ئه‌و تۆیی به‌خۆوه نه‌دیت.
هیچ کات ده‌رکه‌ی ماڵی له‌سه‌ر که‌س دانه‌خرا، میواندارییه‌کی بێوێنه‌ی هه‌بوو، که‌متر ڕۆژێک ماڵی بێمیوان بوو، بێ ئه‌وه‌یکه هیچ کات هه‌ست به بێزاری یا ماندوویی بکات، به ڕووخۆشی و زمانی شیرینی، هه‌ر که‌س جارێک میوانی بایه، تامه‌زرۆ ده‌بوو بۆ جاری دووهه‌م و سێهه‌م و …
کاک جه‌لیل هه‌رچه‌ند خۆی له بڕینی قۆناغه‌کانی خوێندن بێبه‌ش بوو، به‌ڵام گرینگییه‌کی تایبه‌تی به خوێندنی گه‌نجان ده‌دا و به‌رده‌وام هانی ده‌دان که زۆر به پته‌وی بۆ زانست تێ‌بکۆشن. پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌نجان زۆر خۆش بوو و هه‌موو که‌س هه‌ستی به ڕاحه‌تی ده‌کرد له‌گه‌ڵی. له هه‌ر بوارێک‌دا نه‌هێنی دڵت لا باس کردبایه یا داوای ڕاوێژت لێ کردبا له خزمه‌تدا بوو. له حه‌رزی خۆی مه‌یدانی یاری بۆ گه‌نجان دروست کردبوو و خۆشی یاری له‌گه‌ڵ ده‌کردن و ده‌یگوت منداڵان و گه‌نجان پێویستیان به سه‌رگه‌رمی ته‌ندروستی هه‌یه. بۆیه کاتێک کۆچی دوایی کرد، منداڵانی ئاوه‌دانی ده‌یانگوت خۆزگه چه‌ند پیاو له واوان مردبان و کاک جه‌لیل نه‌مردبا.
زۆربه‌ی خزمه‌ت و یارمه‌تییه‌کانی به نه‌هێنی و ته‌نیا به خاتری خوا ئه‌نجام ده‌دا، هه‌روه‌ک دوای وه‌فاتی که‌سانێک ده‌هاتن به‌سه‌رهاتیان لێ ده‌گێڕایه‌وه که فرمێسکی له چاو ده‌ڕژاند و دڵی وهجۆشوخرۆش ده‌خست.
پیرێژنێکی ئاوه‌دانی که ته‌نیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ده‌یگێڕایه‌وه که ڕۆژێک کاک جه‌لیل هات و له حاڵی پرسیم و له پێداویستیم، گوتم هه‌مووشتێکم هه‌یه به‌س نه‌وتم نییه. گوتی، هه‌ستا ڕۆیشته‌وه ماڵێ و به ده‌ستی خۆی دوو بیست لیتری نه‌وت بۆهێنام و گوتی خه‌مت نه‌بێ. ده‌یان که‌سیتری به‌و شێوه هه‌بووه که به‌سه‌رهاتی لێده‌گێڕنه‌وه. کاک جه‌لیل ته‌نیا قسه‌ی نه‌بوو، به کرده‌وه هه‌ڵده‌ستا بۆ خزمه‌ت به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی حه‌ولی ده‌دا.
ژنێکیتر ده‌یگوت: ماوه‌یه‌ک بوو گرفتێکی گه‌وره‌م هه‌بوو تا ڕاده‌یه‌ک ئاسه‌واری کێشه‌که‌م له ڕوخسارمدا دیار بوو و خه‌مباری کردبووم، تا ڕۆژێک کاک جه‌لیل هات و گوتی بۆوا خه‌مباری؟ منیش بۆم باس کرد، چونکه دڵنیا بووم ئه‌گه‌ر هیچیشی له‌ده‌ست نه‌یه‌ت، نه‌هێنیم ده‌پارێزیت و دڵنه‌واییم ده‌داته‌وه. گوتی که بۆم باس کرد، کاک جه‌لیل گوتی به‌یارمه‌تی خوا چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌ستا ڕۆیشت، دوایی چه‌ند ڕۆژێک گه‌ڕایه‌وه که بۆی چاره‌سه‌ر کردبووم.
به ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو دڵسۆزی و خه‌مخۆری ئه‌و پیاوه ده‌گمه‌نه بۆ خه‌ڵک، خۆی که‌متر دڵسۆزێکی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بوو، زۆر هه‌ستی به ته‌نیایی ده‌کرد، له زۆرێک له کێشه‌کانی خۆیدا بێ هاوه‌ڵ و ته‌نیا ده‌مایه‌وه و ته‌نیا خوای باڵاده‌ستی له‌گه‌ڵ بوو.
له ته‌مه‌نی چڵونۆ ساڵیدا له سه‌فه‌رێکی بۆ تاران و ته‌ورێز که له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا بوون، له ڕووداوێکی هاتوچۆدا تووشی کاره‌سات ده‌بن و کاک جه‌لیل و یه‌کێک له هاوڕێکانی به نێوی کاک حوسێن گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌ره‌و باره‌گای خوای دڵۆڤان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له حه‌وتی سه‌رماوه‌زی ساڵی ۱۳۹۴ ی هه‌تاوی وه‌فات ده‌کات و ته‌رمی پیرۆزی بۆ زێدی خۆی واوان ده‌گه‌ڕێننه‌وه و له گۆڕستانی واوان به نێو ئه‌سحابه‌ی مه‌لا مه‌حموودی لای گۆڕی دایک و بابی ئه‌سپارده‌ی خاک ده‌کرێت.
کولسوم حه سه ن زاده