فتاوی

کاتێ داهێنان ئەنوێنێ موفتی (شیخ الازهر احمد الطیب) لە وڵامی ڕاخوازێک (مستفتی)

کاتێ داهێنان ئەنوێنێ موفتی (شیخ الازهر احمد الطیب)

پ” کامیان باشترە؛ قوربانییەکە بکڕی و سەری بڕی، یا قیمەتەکەی دابەشکەیت؟!

و” سەرەتا؛ بەربێژکردنی (مطرح) ئەم جۆرە پرسیارانە کە لەم دواییانەیا پەرەی سەندووە! وەک ئەڵێن:
ــ تەوافی مەککە مەکە بەڵکوو تەوافی ماڵی هەژاران بکە!! (حەج وا لەبەر دەرگاکەت!!)
ــ سەدەقە بە پارەی قوربانی باشترە لە قوربانی!!
ــ پاروێ لە سکی برسیێکا باشترە لە دروستکردنی هەزار جامیعە!! و…تاد.

👈 بۆ وڵامی ئەم پرسیارە زلزلانە پشت بە خوا ئەڵێین:
ٲــ ئەم ڕستانە بزانی یا نەزانی، بزانە ئامانج لێی دوورخستنی موسوڵمانانە لە دروشمە بەرزەکانی ئیسلام، کە دوو ئامانج ئەپێکێ”
١ـ کرۆکی ئایین دەرئەخا
٢ـ باوەڕمەندان لە غەیری خۆیان جیا ئەکاتەوە.

ـ یا هەرکەسێ ئەم کاوێژە ئەکا نەزانە بێ ناوەڕۆکی دین و ئەحکامە بەجێ و تۆکمەکانی و ڕیزی لەسەرتری (اولویت) نازانێ.

٭ هەژاران لە هەموو سەردەمێکا بوون هەر لە سەردەمی پێغەمبەرەوە س‌خ تا سەردەمی ئێمە کەس ئەو قسە ساردانەی نەکردووە.

ب‌ــ زۆرینەی ئەوانەی حەجی عومرە ئەکەن لەوانەن کە مەشهوورن بە دەستگرۆیی نەداران و یارمەتی‌دەری کۆمەڵگان! چونکە تامەزرۆی عەمرە نییە و زۆر نایکا کەسێ نەبێ کە دڵی ئاوەدان بێ بە ئیمان.

ج‌ــ باشە بۆچی بەرابەری ناکرێ تەنیا لە نێوان عومرە و قوربانی، یا دروشمی ئیسلام و بینای مزگەوت و هەژاران نەبێ؟!
٭ بۆچی ناوترێ: لە حەوتووێکا دووجار گۆشت مەکڕە، مانگی جارێ بیکڕە و بگەرێ (طواف) بە سەر هەژاران‌دا؟

٭ بۆچی ناوترێ: سیگار مەخۆ و پارەکەی بییە بە نەداران؟
٭ بۆچی ناوترێ: هۆڵی تالارەکان و پارکەکان چۆڵ کەن و ئەو پارە قەبانە بدەن بە تەنگدەستان؟
٭ بۆچی ناوترێ: هاوینەهەوارەکان و سەیرانگەکان وێڵکەن بگەرێن بەسەر بێ‌ماڵان‌دا؟
٭ بۆچی پارە سەرف ئەکرێ بۆ ڕابواردن و گۆرانی و تاوڵە و دۆبڵاژی فیلم و دراماکان و… بەڵام ناگەرێن بەسەر ماڵە هەتیوەکان و بێوەژنەکان و…تاد؟
٭ بۆچی… بۆچی…

ــ پرسیارەکەمان ئەوەیە بۆچی نایدەنە دەست خۆمان دروشمەکانی دین و بەهرەمەندبین لێیان؟
ــ بۆچی یەکسانی ئەخەنە بەینی دوو عیبادەت کە هەردوکیان گەورەن، پڕ خێرن؟ وەک ئەوەی ئەیانەوێ بڵێن ئەی خەڵکینە هەموو شتێ تەرککەن گرنگی بەن بە یەک عیبادەت!.

٭ بزانە” ئەم جۆرە پرسیارانە شەوانە لە پشت پەردەوە کەسانی قین لە دڵ دایئەڕێژن بۆ ئەم دینە.
پاشان دێنە دەرۆ سبەینێ لە ناو خەڵکا بڵاوی ئەکەنەوە. ئەوانەی سەرسەرین و بە ڕواڵەتی وتەکە فریو ئەخۆن وەریئەگرن! ئیتر نازانن چ مەرامێ لە دواوەیەتی بۆ تێکدانی دروشمی ئیسلام لە دیار و نادیاری.

ــ پاش ئەمانە بزانە زۆربەی ئەوانەی ئەم ڕستانە ئەڵێن بەسەر ماڵی فەقیرانا ناگەڕێن و تەوافی بەیتوڵڵا ناکەن.

ــ کورتەی وڵام”
٭ قوربانی کردن گەورەترە و خێرترە، پابەندی ببە، ئاوڕ لەو جۆرە قسەڵۆکانە مەدەرەوە کە ئەیانهەوێ ڕیشەی دروشمی ئیسلام بڕووشێنن! هەرکاتێ قوربانیت کرد، تامەزرۆی هەژاران بوویت بەو ڕێژەیە دابەشیکە هەمووی یا زۆربەی بەسەر تەنگدەستانا.
ـ یا تۆ خێر بکە بە سامانت بەسەر هەژاران و نەداران، قوربانیەکە جێ بێڵە بۆخۆمان! ئەگەر نەتکرد و مێشکت وەرینەگرت جگە لەوەی جێمان بێڵی لە دروشمەکانمانا بێ دەنگ بەو هیچ مەڵێ. والله المستعان.

// بڵۆ //

ارسالی: سعدی مرادی

┏━━━━━━ 💐 ━┓
🆔 @Sozimihrab 🕋
┗━ 🌹 ━━━━━━┛

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا