خانواده

کاریگه ری فلیمی ڕووت و سایته پۆرنۆکان

پسپۆرانی دەروونناسی و کۆمەڵناسی کە باس لە کاریگەری فیلم و سایتەکانی پۆرنۆ سێکسییەکان دەکەن و چۆن کاریگەری نێگەتیڤ بە جێ‌دەهێڵیت لەسەر مرۆڤ…

بریتیە له:
یەکەم: ئەو کەسەی ئەگەر هاوسەری هەبێت، بەردەوام بێت لە سەیرکردنی پۆرنۆ و فیلمە سێکسییەکان، توانای سێکسی بەرانبەر بە خێزانەکەی دادەبەزێت، چونکە خەیاڵی لای ئەو ئافرەتە سۆزانیانەیە.

دووەم: وەک جگەرە پێوەی پابەند دەبێت و ناتوانێت وازی لێ بێنیت، بۆ بەتاڵ کردنەوەی خۆی هەمیشە ناچارە خۆی بەدەست بەتاڵ بکاتەوە، زۆری ئەو کارەش وا دەکات لە مرۆڤ لە ڕووی دەروونییەوە ترسنۆک بێت، پاشان تووشی بجوک بوونەوەی دەزولەی میزی دەکات، ئازاری پاشی پیاو ئەدات بە تایبەتی. چونکە لە جێگای خۆیدا ئەو ماسولەکەی کار ناکات، ببورن لەوە نەمتوانیەوە بە گوێرەی پێویست ڕوونی بکەمەوە.

سێیەم: بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە بۆ پیاویش و ئافرەتیش، وای لێ دێت هەمیشە بەچاوی سێکسی تەماشای مرۆڤ دەکات، ناتوانیت وەک مرۆڤ ببینێت، بەڵکو- ئەگەر ئافرەتێکی بینی یەکسەر شێوە سێکسی دێتە بەرچاوی.

چوارەم: بەردەوامی تەماشاکردنی ئەو فیلم و سایتانە، مرۆڤ وا لێ دەکات کە حەشەری و تینو و برسی بێت بۆ ئەو پرۆسەی سێکسییە، تەنانەت زۆر جار سەردەکێشیت بۆ دەست درێژی و تاوان کردن…!

پێنجەم: هۆکاری تەماشاکردن و بەردەوام بوون لەسەری، وا دەکات لە مرۆڤ کە دەست درێژی بکاتە سەر خوشک و تەنانەت دایک و برا و یان باوک بۆ کچ و هەروەها.

شەشەم: وای لێ دێت لە مەجلیسەکاندا توانای باس‌کردنی باس و بابەتی‌تری نییە و نامێنیت، هەرچی باس دەکرێت دەیباتەوە سەر باسەکانی ئافرەت و شەهەوەت و ئەو مەوزوعانە… هتد

حەوتەم: کەسایەتییەکی ڕووخاو و بێ‌شەخسییەت لەناو خەڵکیدا و لاواز دەبێت… توانای بڕیاری نامێنیت چونکە شەهەوت زاڵ دەبێت بەسەر توانا ئەقڵییەکانیدا.

هەشتەم: حەز بە گۆشەگیری و تەنهایی دەکات، ئارەزووی تێکڵاو بوونی کۆمەڵگای نامێنیت، تەنانەت سەردەکێشێت بۆ خۆکوژی.

نۆیەم: دوای ماوەیەکی زۆر ئافرەتی لەبەرچاو دەکەوێت، سەردەکێشیت بۆ نێربازی و شزوزی سێکسی… کاری نەشیاو بەرانبەر بە مردوو و ئاژەڵ وهتد.

دەیەم: دوورکەوتنەوەی لە دینی خوای گەورە و بە جێ‌هێشتنی نوێژەکانی و هۆکارێکیشە بۆ هات‌وچۆکردنی شەیتان و جنۆکە بەناو لاشە و مێشکیدا.

ماکوان کەریم

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا