پێدا چوونەوەیەکی کوورت لەسەر ژیانی هوونەرمەندی ناوداری کوورد مامۆستا هێمن موکریانی
سەید مووحەمەد ئەمین شێخەلئیسلامی مووکری کووری سەید حەسەنی شێخەلئیسلامی مووکری ناسراو بە هێمن، دایکی ناوی زەینەب و کچی شێخی بوورهان – کە بنەماله یه کی گەورەی مووکریان بوونە- بووە. لە بەهاری ساڵی ۱۳۰۰ی هەتاوی بەرامبەر بە ۱۹۲۱ی زایینی لە گووندی لاچین سەر بە ناوچەی سابڵاخ لە دایک بووە.
بە هۆی هەڵنەسووڕانی بار و دۆخی ژیان لە نیسێی دایک و باوک بێ بەش بووە و لە کن دایەنێک بەناوی یاسەمەن کە خەلکی ئازەربایجانی شوورەوی بووە و لەلەیەک بە ناوی عیزه ت کە خەلکی توورکیا بووە ژیانی منالی بردۆتە سەر.
خوێندنی سەرەتایی لەکن مامۆستا سه عید ناکام دەست پێکردوە. لەسەرەتای منالی دا شیعره کانی شێخ رەزا و ئەنجومەنی ئەدیبانی ئەمین فەیزی لەبەر کردوە.
پۆلی یەکەمی سەرەتایی لە مه دره سه ی سەعاده ت لە سابلاخ خوێندوە.دوای چوار ساڵ خوێندن لە مه دره سه ی سەعاده ت بە زۆری باوکی چۆتە خانەقای شێخی بوورهان تا بە قەولی باوکی خوا لێخۆش بووی :”جێگای مەلا جامی چۆڕی بگرێتەوە”کە بە وتەی خۆی کەیفی بە خوێندن لە مەدرەسەی ئایینی نەهاتووە.
هەر لەوێش دەگەل شاعیری کوورد مامۆستا هەژار ئاشنا دەبێ و بەڵێنی دۆستایەتی و برایەتی تا ئاخیری ئوومر پێدەدا.
دوای ئەم چوار ساڵەش خانەقای جێ هێشتوە و چۆتە ئاوایی کوولیجە سەر بە ناوچەی بۆکان لەکن مەلا ئەحمەدی فەوزی – یا مەلای سوولەیمانی –دەرسی خوێندوە.
دوای فەوتی مامۆستا فەوزی بۆتە قووتابی سەید عوڵای سەید مینە.دەتوانین بڵێین هەر ئەو کەسایەتیەش هەستی شیعر و شاعیری هێمنی وەجۆش هێناوە.
ساڵی ۱۳۱۷ی هەتاوی بەهۆی رۆیشتنی سەید عەوڵا لە ئاوایی کوولیجە چۆتەوە ئاوایی خۆیان – لەو سەردەم دا لە ئاوایی شیلائاوێ سەر بە ناوچەی سابڵاخ نیشتە جێ بوونە – دەستی داوەتە کار و باری کشت و کاڵ و وەرزێری.
لە ساڵی ۱۳۲۰ی هەتاوی دا بە متمانەوە دەستی بە نووسینەوەی شیعر کردوە و یەکەمین دیوانی شیعری خۆی نووسیوەتەوە.لە پاڵ شیعر و شاعیریەش دا مامۆستا هێمن سوارێکی زۆر باش و راوکەرێکی بە توانا بوە.
لە ڕۆژی ۲۵ی خەزەڵوەری ۱۳۲۵ی هەتاوی دا ژیانی هێمن دەگۆردرێ و ژیانی شاعیری تێکەل بە ژیانی هاوسەرداری دەبێ و ژیانی هاوسەرداری دەگەل کچە خاڵێکی (برازای دایکی) پێک دەهێنێ.
بە وتەی خۆی ژیانێکی پڕ لە کەند و کۆسپی هەبووە و تاڵی و سوێری ژیانی زۆر چێشتوە: ئاوارە بوون،دەربەدەری،تەبعید و زۆر شتی دیش کە لە سایەی سەری ڕێژیمی پەهلەویه وە بووە بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم کەند و کۆسپانە کەسایەتێکی دەرهاتوو و باشیان لە هێمن درووست کردووە،کەسایەتێک کە تا ئێستاش لە بیر زۆر کەسان نەچۆتەوە.
لە ساڵی ۱۳۴۴ی هەتاوی دا سەید حەسەنی شێخەلئیسلامی واتە باوکی مامۆستا هێمن دوونیای جێ هێشت و فەوتی کرد.دوو ساڵ دوای ئەو رووداوە دایکی خۆشەویستی هێمنیش،تاکە شۆرەسواری ڕێگای شیعر و ئەدەبی جێ هێشت و هێمن بێ دایک و باوک مایەوە.
هەر وەک بۆخۆی دەفەرموێ:
گەلێک قسەم لە دلا بوو،حیکایەتم مابوو
کەچی لەبەختی کەچم خامە نووکی لێرە شکا
مامۆستا هێمن لە رۆژی جوومعە،ڕێکەوتی ۲۹ی خاکەلێوەی ۱۳۶۵ی هەتاوی بە هۆی زۆر بوونی تەمەن،ژیانی کۆتایی پێ هات و وەفاوتی کرد بەلام
یادی هێمن لە دڵی ئێمە دا هەر دەمێنێ..
ره زا شیلان ئاباد