ادبیاتکوردی

کورتە ئامۆژگاریەکان

سعدی مرادی

✍️ لە داییک بوون

کاتێ لە دایک دەبی هەموو خەڵکی پێت پێ دەکەنن، تەنیا تۆ دەگری.
جا لە دنیادا بەجۆرێک بژی کە مردی هەموو خەڵکی بۆت بگرین‌و تەنیا تۆ پێ بکەنی.
✍️ سێ کەس هەن تەنیا لە سێ بواردا تاقی دەکرێنەوە”
۱ـ پیاوی مەنگ لە کاتی تووڕەییدا
۲ـ پیاوی بە جەرگ لە کاتی بەڵادا
۳ـ هاوڕێ لە کاتی تەنگانەدا.

✍️ کلیلەکان بە دەست کێیە؟

گرنگ نییە قوفڵەکان ها بە دەست کێوە گرنگ ئەوەیە هاچەرەکان بە دەست خوداوۆن.

✍️ مرۆی ڕاستەقینە”

مرۆڤی راستەکی بە چاکەکردن تەک خەڵکیا کەیفیان دێ، بەڵام کە خەڵک چاکەیان تەکا کرد شەرمەزار دەبن.

✍️ خۆشەویستی”

لە زانایێکم پرسی: کامیان گرنگترە” خۆشت بوێن یاخود خۆشیان بوێی؟
وتی: بۆ پەلەوەر کامیان گرنگترە باڵی ڕاست یا باڵی چەپ؟!.

✍️ خۆبەزل زانین”

ئێمە لە خاکین و ئەگەڕێینەوە بۆ خاک، کەواتە؛ ئەم هەمووە لووت بەرزیەمان لە چییە؟

✍️ ڕەفیق”

هاوڕێیی دژوارە وەک سێبەر وایە لە کاتی ڕووناکی لە دووتە بەس لە تاریکیا وونە!.

✍️ متمانە”

دڵگران نیم لەوەی درۆت لەگەڵ کردم
دڵگرانم لەوەی لەمەودوا باوەڕت پێناکەم.

✍️ سەیروسەمەرە!”

ئێمەی مرۆ زۆر سەیرین!
نە حەزمان لە درۆیە،، نە بەرگەی ڕاستی ئەگرین.
یاخود”
هەموو کەس دڵی هەیە بەس هەموو کەس ویژدانی نییە!.

✍️ مۆچیاری”

کاتێ خودا دەرکەو دەلاقەکان بەڕوومان‌دا دەبەستێ چەن جوانە وابیرکەینەوە ڕەنگە لە دەرەوە تۆفان و ڕەهێڵە بێت و خودا بیهەوێ بمانپارێزێ.

✍️ مەزنەکان”

گەورەترین سەرمایە متمانە بەخۆبوونە
گەورەترین مامۆستا ئەزموونی تاقیکارییە
گەورەترین دیاری لێ بووردنە
گەورەترین شانازی بڕواو ئیمانە
گەورەترین نامووس نیشتمانە.

✍️ ڕووخێنەرەکان”

ـ بێ باوەڕی
ـ خۆشباوەڕی
ـ پشێوی‌و یەک نەگرتن
ـ لە دەست دانی خاک
ـ لەدەست دانی زمانی وێژەو ئەدەب
ـ لە دەست دانی ژیاری ڕەسەنی کوردان
ـ هەست نەکردن بە کەلەپووری نەتەوەی خۆت.

✍️ ژیان”

ژیان وەک سێبەرە؛ کاتێ لە ڕووناکی‌دایت هەموو شت بە دووت دەکەوێ بەڵام کاتێ دەکەویە ناو تاریکی تەنانەت سێبەرەکەشت جێت دێڵێت.

✍️ خەندەی هەژاران”

کاتێ سەیری کەنینی هەژاران دەکەیت شەرم بتگرێ لە ڕەش بینی خۆت.

✍️ لەکیس چوو!”

گەر گشت دنیا لە دەست بدەی بەس خودات لێ ڕازی بێ ئەوە هیچت لە دەست نەداوە،
بەڵام گەر سەرجەم دنیات وەگیرکەوێ ئافرێنەرت لێ ڕازی نەبێ ئەوە هیچت بەدەست نەهێناوە.

✍️ بەختەوەری”

گەر حەزت لێیە بەختەوەرترین کەس بیت؟
با دنیا لەناو دەستت بێ مەیخە ناو دڵت.

✍️ ڕفیقەکەت”

???? ژیانی بکە بە چوار بەشەوە؛
۱ـ گەر لە خۆت شارەزاتر نەبوو بیکە قووتابی خۆت.
۲ـ گەر پێچەوانەبوو ببە قووتابی ئەو.
۳ـ گەر هەردوکتان وەک یەکبوون بگەرێن بەدوای مامۆستادا.
۴ـ گەر هەردوک شارەزابوون پێشبڕکێی بەخشینی زانست بن لە نیشتمان‌دا.

✍️ ڕاستی”

زۆر ناخۆشە کاتێ ڕاستییەکە دەزانی کە پرسیار لە بەردەنگەکەت دەکەی کەچی بە ناڕاست وڵامت ئەداتەوە.

✍️ هاوڕێیەتی”

دۆستی سەر سفرە
لە دوای سفـــــــرە
ســـــفـــــــــــــــرە.

ئاماده کردنی: سه عدی مورادی- بانه

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا