اندیشهدعوت اسلامی

کورتە باسێک لە سەر تاقیکردنەوەی ئینسان لە دونیادا

{وَلَنَبْلُوَنَّکُم بِشَیْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ ۗ وَبَشِّرِ الصَّابِرِینَ} [البقره : ۱۵۵]

(( سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌که‌ینه‌وه به که‌مێک له ترس و بیم و برسێتی و که‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی که‌س و کارو تیاچوونی به‌رو بوومی کشتوکاڵ، جا مژده بده به‌و که‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن ))

هیچ گومانێک لەوە دانیە یەکێک لە هۆیەکانی خۆڵقاندنی ئینسان لە سەر زەووی ، تاقیکردنەوە و ئازمایش بووە

وەک خودا گەورە دەفەرموێ :

{الَّذِی خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَیَاهَ لِیَبْلُوَکُمْ أَیُّکُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۚ وَهُوَ الْعَزِیزُ الْغَفُورُ} [الملک : ۲]

(( هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیهێناوه‌، تا تاقیتان بکاته‌وه‌، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره‌، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران ))

لە سەر ئەو ئەساسە خودای حەکیم و کار بەجێ هەموو ئینسانەکان تاقی دەکاتەوە ، چون بەڕاستی دونیا شۆێن و مەێدانی ئازمایشە و تەواوی خەڵکی تەنانەت پێغەمبەرانیش تووشی ئەو تاقیکاریە – بگرە زیاتر – هاتوون .

هۆکارەکەشی هەروەک لە ئایەتی دووی سورەتی (ملک) دا هاتوە ، بۆ ئەوەیە چاکە کارەکان و کردوە پەسەندەکان لە ناحەزکاران هەڵبژێردرێن .

خودای گەورەش بەشێک لەو تاقیکردنەوانە دەخاتە ڕوو وەک دەفەرمۆێ :

(( تاقیتان ده‌که‌ینه‌وه به که‌مێک له ترس و بیم و برسێتی و که‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی که‌س و کارو تیاچوونی به‌رو بوومی کشتوکاڵ، جا مژده بده به‌و که‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن )) بقرە / ۱۵۵

هەڵبەت خودای گەورە کە باسی ئەو تاقیکردنەواە دەکا ، بەو مانایە نیە کە هەموو خەڵکی ، بە تەواوی ئەو شتانە تاقی دەکرێنەوە ، بەڵکوو لەوانەیە هەر کەسەۆ بەشتێک ئازماییش بکرێ. [یەک بە ترس و یەکی دی بە بڕسێتی و ئەۆی دی بە مردنی کەسوو کار و…]

? جاری وایە کەم بوونەوەی ڕزق و ڕۆزی و گرانی و تووش بوون بە ترس و خۆف و باقی گڕفتەکان بە هۆی ئازمایشە و جاری واشە لەبەر تەنبێ کردنی عەبدەکانە بە هۆی گوناح و تاوانێک کە ئەنجامی دەدەن ، هەر چەند ئەو تەنبێ کردنەش خۆی بەشێکە لە تاقی کردنەوە .

هەروەک چۆن جاری واشە بە هۆی بوونی ئیمان و تەقوا خودا نیعمەتێک دەدا کە دەبێتە سەبەبی ئازمایش و تاقیکاری .
لە سورەتی (جن)دا هاتوە :

{وَأَن لَّوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِیقَهِ لَأَسْقَیْنَاهُم مَّاءً ، لِّنَفْتِنَهُمْ فِیهِ ۚ وَمَن یُعْرِضْ عَن ذِکْرِ رَبِّهِ یَسْلُکْهُ عَذَابًا صَعَدًا} [الجن /۱۶ و ۱۷]

جا ئه‌گه‌ر ئەو خه‌ڵکه ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تی و دینداری بگرنه به‌ر ئێمه بارانی پڕ به‌ره‌که‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنین.
تا له‌وه‌شدا تاقییان بکه‌ینه‌وه‌و (به ته‌واوی ده‌ر ده‌که‌وێت کێ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌و کێیش به دنیا ده‌خه‌ڵه‌تێت) جا ئه‌وه‌ی له یادو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری لابدات، ده‌یخاته ناو سزاو ئازارێکی به‌رده‌وام.

✅ چی بکەین لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا :

خودای گەورە خۆی دوای پێناسەی بەشێک لە تاقیکردنەوەکان ، ڕێگەشمان پێ نیشان دەدا وەک دەفەرمۆێ :

[و بشر الصابرین ] بقره/۱۵۵

(جا مزگێنی و موژدە بدە بە خۆڕاگران )

بێ گومان هەڵوێستی ئینسان لە بەرابەر ئەو ئازمایشانە دەبێ جێاواز بێ .

بۆ نمونە :
الف : بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمن و تاقی کردنەوەی ترس و خۆف دەبێ ئینسانی ئیماندار ڕوو لە زکرو یادی خودا کاو پشتی بەۆ ببەستێ.

ب: بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کەم و کەسرێکان ، دەبێ ئیماندار لە ئەسلەحەی سەبڕ و خۆراگری کەڵک وەرگرێ .

جا ئیمانداری ڕاستەقیە لەگەڵ ئەوەی بە پشت بەستن بە خودا و سەبڕ و خۆڕاگری دەچێتە شەڕ لەگەڵ ناخۆشی و تاقیکردنەوەکان ، لە هەمان کاتدا هۆکارە ماددێکان ، فەرامۆش ناکا و بۆ چارەسەری هەر گرفت و ناخۆشییەک هۆکارە ماددێکان بەکار دێنێی و وەپشت گۆیان ناخا .

ئەوەتا دەبینین پێغەمبەری خۆشەویستمان (د .خ) لەکاتی کۆچ کردنیان بەرەو (مدینە) ی پێرۆز ، لەگەڵ ئەوەی پشتی بە خودای خۆی بەستبوو وە یەقینی تەواوی بوو کە خودا بە دم دووژمنانێوە نادا ، لە هەمان کاتدا تەواوی هۆکارە ماددێکانیش دەگرێتە بەر و بەرەۆ شۆنی دیاری کراو وەڕێ دەکەوێ !

? پاداشتی خۆڕاگران :

بە هۆی خۆڕاگری ئیمانداران:

۱- خۆشەویستی خۆدا بەدەست دێنن [ واللە یحب الصابرین ] آل عمران/ ۱۴۶

۲- خودا یارمەتیان دەدا [ ان الله مع الصابرین ] بقره/ ۱۵۳

۳- به هەشتی نەبڕاوە وەدەست دەخەن [یجزون الغرفه بما صبروا ] فرقان/ ۷۵

۴- پاداشتی بە بێ حیساب بەدەست دێنن [ انما یوفی الصابرین اجرهم بغیر حساب] زمر/ ۱۰

۵- مزگێنی و مۆژدەی خودای گەورە بۆ ئەوانە [و بشر الصابرین ] بقره/ ۱۵۵

له پاشان خودای گەورە مزگێنی دەدا بە خۆڕاگران و دەیانناسێنێ .

وەک دەفەرمۆێ :

{الَّذِینَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِیبَهٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُونَ} [البقره :۱۵۶]

(( که ئه‌وانه‌ن هه‌ر کاتێک تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ک ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵکی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه‌، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان.))

ئەو ئایەتە پیرۆزە فێرمان دەکا کاتێک بەشتێک تاقیکراینەوە ، بە جێی ئەوەی خۆمان بدۆڕێنین و دەست و پێ خۆمان وون کەین ، تەنها پەنا بەرینە بەر قاپی بارگای خودای پەروەردگار و تەوانا و خۆڕاگرانە بە قەدەری رازی بین .

چون ئیماندار دەبێ باوەری وابێ دونیا هەمووی مەیدانی ئازمایش و تاقیکردنەوەیە و بۆ ئەوە نەهاتۆتە سەر زەوی تێیدا بەحەسێتەوە !

هەروەها دەبێ یەقینمان بێ ئەو ناخۆشیانە تا سەر نین و دوای هەر تەنگاەیەک ، فەرعانەیەک دێ و ئەو سەختی و نارەحەتیانە بۆ ئەوەیە ئینسان پێیان پۆخت و پاراۆ بێ و ئیستعدادەکانی بکەونە گەڕو وەکاریان خا .

✅ سوودەکانی کوتنی [ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُونَ} :

۱- نیشانەی پێوەست بوونی ئینسانە بە خاوەنی حەقیقی خۆی کە خودای پەروەردگارە.

۲- ئینسان لە تووش بوون بە کوفرو ناسپاسی و بە زمان هێنانی وشەی نارێک و ناحەز دەپارێزێ .

۳- دەبێتە هۆی دڵخۆشی و ئارامشی دەروونی ئینسانی ئیماندار.

۴- پێش خەتەرە و وەسوەسەی شەیتان دەگرێ .

۵- کوتنی ئەو وشەیە لە سەر زمانی ئیماندار ، دەبێتە هۆی ئامۆژگاری و دەرس ، بۆ خەڵکانی دی .

✅ خەڵکان لە بەرابەر تاقیکارێکاندا چەند دەستەن :

الف : دەستەیەک لە خەڵکی کاتێک موسیبەت و ناخۆشیەک تووشیان دێ خۆیان دەدۆرێننو دادو هاوار دەکەن. [ اذا مسه الشر جزوعا ]معارج/۲۰

ب : تاقمێکی دی خۆڕاگری و هێمنی بە خەرج دەدەن .[ و بشر الصابرین ] بقره/۱۵۵

?دەبێ باش بزانین ئەو کەسەی تووشی ناخۆشیەک دێ و خۆڕاگری ناکا ئەوە لە ڕاستی دا تووشی دوو موسیبەت و زەرەر هاتوە :

۱- لە دەست دانی ئەو شتەی خۆشی دەویست .

۲- لە کیس چونی شتێکی گەورەتر و بەنرخ تر کە پاداشتی سەبرو خۆڕاگریە .

✅کورتەی باسەکەمان :
۱- دونیا مەیدان و شۆێنی ئازمایش و تاقیکردنەوەیە و بۆ ئەوە نەهاتوینەتە سەری کە تێیدا بمێنینەوە و لەوێدا وەحەسێین !

۲- تاقیکرنەوەکان جیاوازن و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی فەڕق دەکەن .

۳- ئینسان لەگەڵ ئەوەی پێویستە لەسەری خۆڕاگر بێ و پشت بە خودای خۆی ببەستێ لە هەمان کاتدا دەبێ لە هۆکارە دونیایی و ماددێکانیش غافڵ نەبێ و به کاریان بێنێ .

۴- بەکارهێنانی سەبر و خۆڕاگری ئەمر و فەرمانی خودایە و دەبێتە هۆی وەدەست خستنی ڕەزامەندی پەروەردگار .

۵- ئەو کەسانەی سەبر و هێمنی به کار ناهێنن ، تووشی موسیبەتی گەورەتر دێن کە لەدەستدانی پاداشی نەبڕاوەیە .

۶- خەڵکان لە بەرامبەر نارەحەتی و تاقیکردنەوەکاندا دوو بەشن ، دەستەیەک خۆ دەدۆرێنن دەست دەکەن بە هەراۆ هەنگامەوو ، تاقمێکی دی خۆڕاگری نیشان دەدەن و ئارامش و پاداشی بێ حیساب وەدەست دەخەن .
جا پێویستە بزانین ئێمەی ئینسان بە بێ گومان تاقی دەکڕێنەوە و بێجگە لە سەبر و خۆڕاگریش چارەسەرێکی دیمان نییە .

بۆیە لە کۆتایی دا دەپارێینەوە و دەڵێن :

{ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِینَا أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَیْنَا إِصْرًا کَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِینَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَهَ لَنَا بِهِ ۖ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا ۚ أَنتَ مَوْلَانَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْکَافِرِینَ} [البقره : ۲۸۶]

ئامین
✍️یونس سلیمانزادە / قڵاجۆغە
۱۴/۵/۹۷

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
سوزی میحراب
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا