شعرکوردی

کڕۆنا میوانی نەخوازراو

پەتایەک هاتووە، کڕۆنای ناوە
بەر لە هەموو جێ، لە چینی داوە

چینی کمۆنیست، وڵاتی سەنعەت
بازرگانی باش، خەڵکی بەهیممەت

لەزۆر بواردا چین، پێشکەوتووە
دەورو بەری خۆی، باش جێهێشتووە

لەگەڵ ئەوشدا کە چاکیان دەڵێین
دەبێ لە زەعف و خراپیان بدوێین

ئەوەش فەرمودەی دینی ئیسلامە
ئینساف و عەدڵ مەرجی کەلامە

با بێین کەمێکیش بدوێین لەو دەردە
باس بکەین باسی کوڤییدی نۆزدە

تۆ خوا ئەو دەردە چی بوو پەیدا بوو؟
پێش ئەو پەتایە دەردی وا کەم بوو

دەیانگرت خەڵک دەرد و نەخۆشی
نەک وەک کڕۆنا وڵات داپۆشی

دەردێکی وایە تووشی خەڵک بووە
دایک وباوک و برا لەیەک مەزنوون بووە

يَوْمَ يَفِرُّ ٱلْمَرْءُ مِنْ أَخِي
مەشهەدی قیامەت دەهێنێتە دی

ئەو دەردەی دەڵێن دەردە پەتایە
گشت لەژێر سەری خەڵکی چین دایە

 ئەو خەڵکە لەوێ دینیان تەعتیلە
خۆراکیان مارە و سەگ و پشیلە

فەڕقی پێ ناکەن حەرام و حەڵاڵ
دەخۆن ئەو خەڵکە دووپشک و قڕژاڵ

لایان گرنگ نییە ئەو خەڵکە سەیرە
دەخۆن شۆرباوی شەمشەمەکوێرە

دەڵێن ئەو دەردەی ئێستا دەرچووە
ئی خواردنیانه تووشی خەڵکیش بووە

زۆریش دور نییە ئەو شتە وابێ
چونکە هەر کەسێ پشتی لە خوا بێ

نەپرسێ لە ڕێی و بەرنامەی خودا
ئاخری تووش دێی بە دەرد و بەڵا

بەهەر حاڵ ئێستا ئەو دەردە هەیە
تەواوی دونیا پێی گیرۆدەیە

ئێمە چی بکەیین لە بەرامبەری
تا لێی ڕزگار بین دەرچین لەبەری

ئایا تەسلیم بین بۆ وەی تووشی بین
یان تێبکۆشین تاکوو لێی دووربین؟

کۆمەڵێک دەڵێن: قەزایە و قەدەر
لەژێر کاری خوا کەس ناچێتە دەر

ئەوه‌ی بێهەوێ، هەر ئەوە پێش دێ
گەر ویستی خوابێ، دەردەکە هەر دێ

ڕوانینی ئەوان وایە بۆ قەدەر
هەرچێکی بڵێی خۆ ناکا ئەسەر!!

 لە جوابدا دەڵێین وەک ئیمامی عومەر
لە قەدەر هەڵدێین دەچین بۆ قەدەر

ئیماندار نابێ ڕەنج بدا هەدەر
عەمەل تەعتیل کا بە بیانووی قەدەر

پێغەمبەر فەرمووی تەداوی بکەن
خۆتان تەسلیمی نەخۆشی مەکەن

بێگومان خودا گەر دەردی داوە
دەرمانی دەردی بێ شک داناوە

جگە لەپیری، دەردی بێ دەرمان
دەوای گشت دەردی دانەوە ڕەحمان

بۆیە پێویستە ئێمە بزانین
لە ئازمایش دایین هەتاکوو ماوین

دەبێ بەجوانی بۆ ئه‌و کارە بچین
تا خوای نەکەردە بەو دەردە نەچین

پاکوو خاوێنی بکەیین بە پیشە
تا ئەو ویروسە دەربێ لە ڕیشە

وەسێتی دوکتۆر باش لەگوێ گرین
چیمان پێ دەڵێ بە هه‌ندی بگرین

دوای ڕیعایەتی بێهداشت و دەرمان
دەستەودوعا بین بۆ خودای سوبحان

بڵێین ئەی شافی هەر تۆی شیفادەر
ئا لەو گرفتە گشتمان بێنە دەر

ئێمە دەست دەگرین بە ئەسبابەکان
تۆش لێمان دوور خە دەردی بێدەرمان

خوایە ڕەحم کەی بەگشت بەندەکان
موسوڵمان بن یان ناموسوڵمان

ئێمەی موسوڵمان حاڵی کەی لەدین
ناموسوڵمانیش بێنی بەرەو دین

” ئامین “

هۆنراوەی: یوونس سولەیمان زادە

ئاوایی قەڵاجۆغە

سۆزی میحڕاب

نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده‌

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا