کۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان !
بارودۆخی ئەوانەی مانگی رەمەزان بەغەنیمەت دەزانن و بارودۆخی ئەوانەی کەمتەرخەمی تێدادەکەن
نوسینی : شێخ موحەممەد رەمەزان بوتی
ڕەنگە ئەم رۆژانە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان بێ. لە هەموساڵێکدا کە دەکەومە کۆتایی مانگی رەمەزان بەبێ ئیختیار هەست دەکەم: کە کۆتایی مانگی رەمەزان وەکو کۆتایی تەمەنی مرۆڤەکانە و هەست دەکەم خۆشیەکانی جەژنی رەمەزان کە خەڵک شادی و خۆشی دردەبڕن و ڕو لەخواردن وخواردنەوە دەکەن وەکو خۆشی وشادمانیەکانی رۆژی قیامەتە ،کە مرۆڤە بەختەوەر وچاکەکان دەری دەبڕن!
ڕەنگە یەکێک لە نەهێنیەکانی ئەم مانگە ،گرێدان وپەیوەندیەک بێ لە نێوانی ئەم جیهانە وجیهانی ئاخیڕەت ولە نێوانی گەڕەانەوەی مرۆڤەکان لە دونیا بۆئاخیڕەت پاش کۆتایی مانگ و پاش مردن.
بێ گومان مرۆڤەکان دوو بەشن : بەشێکیان لەومانگەدا ڕویان لە ڕۆژو گرتن وخواپەرەستی کردوە و لەپێناو گەیشتن بە ڕەزامەندی خوای گەورە خۆڕاگربوونە و لەوئاستەدا توشی برسیایەتی وتینویایەتی زۆر بونەتەوە ،و توشی سەختیێکی زۆرهاتوونە وئەو برسیایەتی وتینویایەتی وسەختیە نەبۆتە هۆی بە ڕۆژوو نەبون ..
خۆڕاگربونە ولەدەرونی خۆیان دا وتویانە: ئەوڕۆژانە وەکوخوای گەورەفەرموویەتی رۆژانێکی کەم وتاک وتوکن و کۆتاییان پێدێ .
باشە بەڕاستی شەکەتی و سەختیەکانی ئەومانگە چیان لێدێ؟ شەکەتی و سەختیەکانی ،برسیایەتی وتینویایەتی چیان بەسەردێ؟ دڵنیام هیچیان نامێنن و برسیایەتی وتینویایەتی وسەختیەکان هەموویان دەبن بە ئەجرو پاداش ورەزامەندی خوای گەورە.
بەشەکەی تر کەسانێکن کە توانای خۆڕاگرتنیان نەبوە لەسەر رۆژوگرتن وخواپەرەستی و گەڕاونەوە سەر دەورانی منداڵی وخەراپتر لە منداڵی . ئەوکەسانە ئارەزۆکانیان لەومانگەدا چەکەرەی کردوە بەسەریاندا و هەستی خواردن وخواردنەوە بەسەریاندا زاڵبوە ، بڕستی لێ بڕیون وڕویان کردۆتە پڕ کردنی گەدەو و وەکو منداڵان کاتێ چاویان دەکەوێ بە خواردن چۆن هەمو شتێکیان لە یاد دەچێتەوە ئاوایان لێ هات وتەنیا خواردن وخواردنەوەیان لاگرینگ بو.
ئەوانە خۆڕاگر نەبوون و وەڵامی فەرمانەکانی خوای گەورەیان نەداوە تاکو رەزامەندی خوای بەدەس بێنن.
ئەوە ، مانگی رەمەزان کۆچ وباری تێک ناوە و وردە وردە کۆچ دەکا . باشە ئەوانەی بەڕۆژونەبوون جگە لە ئارەزوپەرەستی وخۆویستی و گەدەتێرکردن چی تریان بۆ ماوە؟ خۆشی ولەززەتەکانیان چی بەسەرهات؟
کاتێ سەرنجی ئەوبەشە یان ئەوبەشی تر دەدین دەبینین هەردو بەش بە یەک ئاکام وئەنجام گەیشتونە ،بەڵام شتێک هەیە کە ئەوی تریان لەو بەشە جیادەکاتەوە ،ئەویش ئەمەیە کە : رۆژوگرانی مانگی رەمەزان لە میانەی رۆژوگرتن دا ئەوەیان ڕون کردوتەوە کە فەرمانی خوای گەورەیان بەجێ هێناوە وبەندایەتی خوایان کردوە و لەسەر ئەم بەندایەتیە خۆڕاگربوونە . بۆیە ئەجروپاداشتێکی نەبڕاوەیان بۆ مسۆگەرکراوە و بڕوانامەیەکی بەرزیان بەدەست هێناوە کە هەرگیز لە ناو ناچێت وبۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە.
بەڵام ئەوانەی کە بەداخەوە بەڕۆژو نەبوونە ،بەدبەختی وچارەڕشیەکی سەختیان بۆخۆیان وبۆسەر نەفسی خۆیان تۆمارکردوە وتووڕەیی وغەزەبێکی سامناکیان لە لایەن خوای گەورەوە بۆ تۆمارکراوە.
براوخوشکی بەرێزم ؛ سەرنج بدە بۆ ئەوانەی کە خوا لێیان توڕەیە و بۆ ئەوانەی کە خوا لێیان رازیە …
دەڵێم : کۆتایی مانگی ڕەمەزان چەند وەکو کۆتایی ژیان وتەمەن دەچێت؟ تەمەن وەکو مانگی رەمەزانە ، تۆ کەخۆت دەپاراست لەخواردن وخواردنەوە ولەکۆتای رەمەزان داهەمویانت لەیاد دەچێتەوە، ئاوەهاش تەمەن دەڕوا ولەدرێژایی تەمەنت دا ،چیت ئەنجا م دابێ وەکو جیهاد وتێکۆشان وخواپەرەستی وچاکەکاری، لە ڕواڵەت دا هیچیان بەدیار نامێنن بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە مانەوەی پاداش وئەجرەکەیەتی بۆ رۆژی دوایی کە بە چاوی خۆمان دەیبینینەوە.
کاتێ ئەم جیهانە کۆتایی هات دەبینی هەرچی کردوتە بەدیارنەماوە و تێکۆشانەکان لە پێناوی ژیان دا هەموویان کۆتایان پێ هاتوە ونەماون، وخۆت لەبەرانبەر ئەم فەرمودەیەدا دەبینیەوە کەدەفەرموێت: (أبقيَ عندكم من اللحمِ شيء؟) فەرموی :لە لاتان لەگۆشتەکە چی ماوەتەوە ؟ ( وكانَ عندَ رسولِ اللهِ صلّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ شيءٌ من اللحم.) کەلەلایەن رسول الله هەندێک گۆشت هەبو، ( فقالت لهُ عائشة) دایکە عایشە فەرموی (: ذهبَ كلُّها إلا كتفُها.) هەموی ڕۆیشت تەنیا شەپیلکە شانێک نەبێ (مەبەستی ئەوە بو هەمو بەخێردراوە تەنیا شەپیلکە شانێک نەبێ کە بۆ خۆیانی پاشەکەوت کردبو.. فقالَ عليهِ الصّلاةُ والسّلام) رسول الله فەرموی (: بل بقيَ كلُّها إلا كتفُها):: هەموی ماوەتەوە تەنیا شەپیلکە شانەکەی نەبێ.
ئەم وشەگشتگیرە کەپێغەمبەر]د.خ[ خوای فەرمویەتی تەواوی ژیان وتەمەن دەگرێتەوە ،ئەوماڵەی بەخشیوتە لە پێناوی خوای گەورەدا سبەی دە زانی تەنیا ئەو ماوەتەوە.وئەوماڵەی کە لە باخەڵ وگیرفانی خۆتدا پاشەکەوتت کردوە دەبینی ئەوە لەناو چوە وئاساری نەماوە وسوودێکی بۆت نیە وبەڵکو گرانیەکیشەلەسەرشانت. وە دەبینی ئەو سەختی و دژواریەی کە لەخواپەرەستی ورۆژو گرتندا توشت هاتوە وئەوڕاحەتیەی کە لەکاتی بەرۆژوبون وخواپەرەستی دا دەرت بڕیوە ،هەرئەوە باقی ماوەتەوە وبەهانات دێ .
وەدەبینی ئەو شادمانی وهەڵپەڕکێیەیی لەدەورانی گەنجیەتی دا ئەنجامت دەدا ، هیچی نەماوە ولەناو چوە وبارگرانی و زیانیشی بۆت هەیە ودەبێ وڵام دەری بی. بەڵام بەداخەوە مرۆڤ تاکاتی سەرەمەرگ هەستی پێناکات وە بەر لە مردن ئەو هەمو شتانەی لەبەر هەڵپەهەڵپ وحەوکە حەوکی ژیان وبەدواچونی ئارەزوە سێکسیەکان فەرامۆش کردوە.
بەڵام خوای گەورە ئەم پەردەیەی بە شیکردنەوە ورشەدارەکانی لەسەر بابەتەکان ، هەڵداوەتەوە وڕوونی کردۆتەوە .
تکایە؛ بەجوانی سەرنج بدە بە گوفتاری خوای گەورە لە تەک ئەوکەسانەدا کە ئەم جیهانەیان بەجێ هێشتوە وخوا لێان ڕازی بوە و بزانەچی دەفەرموێ : فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ فَيَقُولُ هَاؤُمُ اقْرَؤُوا كِتَابِيهْ، إِنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلَاقٍ حِسَابِيهْ فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ قُطُوفُهَا دَانِيَةٌ كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئاً بِمَا أَسْلَفْتُمْ فِي الْأَيَّامِ الْخَالِيَةِ]الحاقة : 19الی 24[ ئهوسا ئهو کهسهی که نامهی کردهوهی درایه دهستی ڕاستی دهڵێ: ها نامهکهم بگرن و بیخوێننهوه. بێگومان من خۆم دهمزانی که تووشی ئهم لێپرسینهوهیه دهبم. ئهو کهسه له ژیانێکی پهسهندا دهبێ. له بهههشتێکی بهرزدا. که میوهی نزیکه دهسته. پێیان دهووترێت بخۆن و بخۆنهوه، نۆشتان بێ بههۆی ئهو چاکانهوه که له ڕۆژانی ڕابردوودا کردووتانه.
ئەم وێنایەیە ئەوەمان بۆ دەردەخا کە ژیانی ئەم جیهانە چەند بچوکترە لە چاو ژیانی دوارۆژ وچەند بەختەوەرن ئەوانەی لەم جیهانەدا تێدەکۆشن بۆ ئەوەی خوای خۆیان لەخۆیان رازی بکەن وبە چ سەعادەت وخۆش بەختیەک دەگەن وئەوانەی پەییان بەمە بردوەبەدڵنیایەوە سەرکەوتون وئەوانەی پەییان پێ نەبردوە بەدڵنیایەوە بەدبەخت وچارە ڕەشن وگشت کەسێک سبەی بەچاوی خۆ دەیبینێ…
بەڵام ئەوانی تر…سەرنج بدە بە گوفتاری خوای گەورە کە لە تەک ئەواندا چی دەفەرموێ : وَلَوْ تَرَى إِذِ الْمُجْرِمُونَ نَاكِسُو رُؤُوسِهِمْ عِندَ رَبِّهِمْ رَبَّنَا أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَارْجِعْنَا نَعْمَلْ صَالِحاً إِنَّا مُوقِنُونَ.. ئهگهر دهبینی کاتێ له قیامهت دا تاوانباران له حوزوری پهروهردگاریاندا له خهجاڵهتی دا سهریان داخستووه ودهڵێن: ئهی پهروهردگاری ئێمه ئهوهی بهڵێنت پێ دابووین دیمان و بیستمان ؛ دهی بمانگێڕهوه بۆ دونیا تا کردهوهی چاك بکهین بهڕاستی ئێمه دڵنیاین له قیامهت. [السجدة : 12]
دەڵێن :بمانگێڕەوە بۆ جیهانی یەکەم تاکو ئەوفەساد وخەراپکاریەی کردومانە چاکسازی تێدابکەین وئەو پەشێویەی ناومانەتەوە ڕاستی کەینەوە ؛ بەڵام مەخابن ئازارێکە وێنەی نیە. خواستێکە هەرگیز نایەتە ئاراوە ، وروئیایەکە جیهان لەئاستی جێ بەجێ کردن وبەجێ هێنانیدا دەستە وەسانە .بڕوانە بۆ گوفتاری خوای گەورە لە جێگایەکی تردا کە دەفەرموێ ” وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِشِمَالِهِ فَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُوتَ كِتَابِيهْ ، وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيهْ ، يَا لَيْتَهَا كَانَتِ الْقَاضِيَةَ ، مَا أَغْنَى عَنِّي مَالِيهْ” بهڵام ئهو کهسهی که نامه درایه دهستی چهپی دهڵێ: خۆزگه ههر نامهم نهدرایهتێ وه نهمزانیبا چییه سهرئهنجامی لێپرسینهوهم. خۆزگه مردنهکهم یهکجاری بوایه سامانهکهم هیچ قازانجێکی پێ نهگهیاندم. الحاقة :25الی 28
بەڵێ ئەوکەسە ماڵێکی زۆری کۆ کردبۆوەو شانازی پێدەکردو دەستی هەژارانی نەدەگرت ،بەڵام ئێستا دان زەوە دادێنێ کە “مَا أَغْنَى عَنِّي مَالِيهْ” سامانهکهم هیچ قازانجێکی پێ نهگهیاندم. الحاقة : 28
وەکو پێغەمبەردەفەرموێ هەموی لە ناو چو ” هَلَكَ عَنِّي سُلْطَانِيه”ْ لهدهستم چوو دهسهڵاتهکهم.
ئاکامەکەی چی بو؟خُذُوهُ فَغُلُّوهُ ،ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ ،ثُمَّ فِي سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعاً فَاسْلُكُوهُ ،إِنَّهُ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ الْعَظِيمِ ،وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ ،فَلَيْسَ لَهُ الْيَوْمَ هَاهُنَا حَمِيمٌ وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنْ غِسْلِينٍ لَا يَأْكُلُهُ إِلَّا الْخَاطِؤُونَ ) ئینجا به چاودێرانی دۆزهخ دهووترێت بیگرن زنجیر بکهنه دهست و گهردنی. له پاشان بیبهن بۆ دۆزهخ واته بیسوتێنن له دۆزهخدا. ئینجا به زنجیرێکی حهفتا گهزیی بیبهستنهوه. چونکه بێگومان ئهو بڕوای به خوای گهوره نهدهکرد وه هانه هانهی کهسی نهدهدا بۆ خۆراك دان به ههژاران. ئهمڕۆ ئهویش لێره نه دڵسۆزێکی ههیه یارمهتی بدات وه نه خۆراکێك مهگهر له کێم و زووخاوی جهستهی دۆزهخیان. که کهس نایخوات گوناهباران نهبێت. الحاقة :30الی 37.
ئایا دەتوانین ئەوپەندە وەرگرین لەو کۆتایی رەمەزانەدا ؟و بۆ ساتێک چاوەکانمان لەسەریەک دانێن وبیربکەینەوە کە مانگی رەمەزان بیرهێنانەوەی تەمەنی مرۆڤەکانە ؟ وجەژنی رەمەزان وێناکردنی ڕوکردنی مرۆڤی ئیماندارە بەکۆتاییهاتنی بەچاکەو تەقوا بۆلای خوای گەورەوە ، وخوا شادی وخۆشی مانەوەی یەکجاری هاویشتۆتە دەرونیەوە.
ئایادەتوانین پەندوەرگرین ؟ و ئایا دەتوانین بەکۆتایی هاتنی رەمەزان بەڵێنمان لە گەڵ خوای گەوەرە نوێ بکەینەوە پاش رەمەزانیش لەسەر خواپەرەستی بەردەوام بین؟ وبەردەوامیە کەمان درێژ خایەن بێ تاکاتی لەدەرکەدانی فریشتەی گیان کێشان؟
لەخوای گەورە داواکارم لەسەر تاعەت وعیبادەت بەردەواممان بکاورێگای ڕاستمان پێشان بدات ،فاستغفروە یغفرلکم .
وەرگێڕانی لە عەڕەبیەوە: ئەحمەد حەسەن زادە – پیرانشار