ادبیاتشعر

کەلام گەورەترین موعجیزەیه(شعر کوردی)

کەلام

لە سەرچاوەی بەزەنوێری دەروونی

                     زنەی گوفتەو بەیان دەتکێن به ڕوونی

به گوفتارو بەیانی هەستی ناو دڵ            

                  گولی مەقسەد دەپشکوێ وەک گوڵی گوڵ

له عەرشی رایه ئەو گوفتەو کەلامه     

               به وەحی دێ بۆ نەبی ئەو پەیامه

دەگەڵ ئەو عالەمەی خاک دێت و دەدوێ   

             خودای خاوەن سوڕ و رازو کەلامه

نەناسراوه کوته بۆ عالەمی خاک     

           کەچی بۆ ویش خەڵاته حیکمەتی پاک

عەجەب لەو رازو رەمزه بادراوه     

        دەرو ژووری نەناسێ عەقڵی چالاک

وته قالب و قەواره نەخشه زانا     

          حەیات و گیانی ئەو مانایه مانا

له کوێ سەر چاوه دەگرێ ئەو حەیاته   

      لەوی دەکرێته بەر ئەو گیانه دانا

 

کلیلەی دەرکەی بیرو زانیاری      

         تەشی ڕێسی بەیان و ڕامیاری

وتەی زارو زمان گفتی لێوان      

         دەرێسی ڕیسی ڕاو و ڕامیاری

بەیان هێزی بەهێزی دڵ ڕفێنه         

            به گورجی هۆش و گۆشی دڵ ستێنه

دەخاته ناو کەمەندی ڕاوی گوفتەی     

      دڵی گوێگر به هەستەی ئەو وەرینه

له نەخشی گوفته دەڕوانی وتەی جوان   

      سوباتی جوانی گوفتاره وشەی جوان

وشەی جوانی خودای ڕەحمانه ڕەحمان     

   خلق الانسان علمە البیان

نیشانەی بەرزی ئینسانه بەیانات     

       خەڵاتی تایبەتی ناسه بایانات

به تایبەت گەر بەیاناتی حەقی بێ     

        پلەی بەرزه به حەق خاوەن بەیانات

له سەر بەرزی بەیانات کافیەو بەس   

      به وانەی دڵ نەخۆشن شافیەو بەس

له نێوانی خوداو پێغەمبەرانا     

          وشەو لەفزو بەیانات ڕابێتەو بەس

بەیانات و قسەو ئەزمان نەبانا     

         وەکو حەیوان زمانمان بەسته بانا

ڕچەی حاوانەوەی ئینسانی کۆمەڵ   

    له کوێ ئاوا دەبو ئاوا هەمانا

دەپشکوێنێ زمان هەستەی وتووێژ   

         چ نێژراوه زمان دەیخاته سەر وێژ

پەیامه هەستی نستووی ناو دەرونه   

        زمان دەیخاته بەر چەرخی وتووێژ

بە چاوی سووک و کەم مەروانه گوفتار   

       له عەرشی ئەعزەمه گوفته هەوەڵ جار

ئەزەل بۆ دڵ ئەوەی دانه به تایبەت 

       هەتا هەر چی دە دڵدا بێته سەر زار

کری ئینسان له ئەقڵه تێوەدانی   

      سەلیقەی ڕایەڵه و پۆی لێ دەزانی

له وەی بەولاوه ئێسک و پێسته ئینسان    

        له حەیوان کەمتره پایەی نەزانی             

کەلامه موعجیزەی بەرزی موحەمەد   

         بەقاداره ئەبەد دینی موحەمەد

نییه هیچ کەس کەلامی وا بوێژێ     

        هەمان بەو لەفزو حەرفانەی موحەمەد

خودا بۆ باوەڕی عالەم به نوێنەر   

     له بۆ تەسدیقی پێغەمبەر به ڕێبەر

کەلامی بەرزی خۆی به دیاری دایه 

       به ناوی موعجیزەو رێزی له ڕیبەر

له هەر دەورانی لەو دەورانه کۆنه   

     له هەر چەرخ و خۆڵی ئەو چەرخه مۆنه

له عالەم باو بابەت هەر چی بووبێ 

      دەزانێ ڕێبەری ئەو ڕێیه چۆنه

له سەر ئەو باوه موعجیزه نواندن   

      له ڕووی ئەو باوه ڕیشەی دین ڕوواندن

به پێی زانستی عالەم چوونه پێشێ 

       له ڕێبەر دێتەوه ئاوا دوواندن

هەرای تۆفانی نووح و ئاوری نەمروود  

     هەزاران سیعری فیرعەون و هەرای هوود

به موعجیزەی ڕەسووڵان تار و مار بوون 

      که قورئان ناتیقه بەو حاڵه مەزبوود

درا بینا به نابینای چاوان       

            به لەشدا هاتنەوه گیانی نەماوان

له عیسارایه ئەو موعجیزه بەرزه 

      کەسێک باوەر نەکا غەرقه له تاوان

شەقی مانگ و شەوی مێعراج و قورئان 

       شەبەقیان ڕوونه هەر وەک دوور له دووردان

ئەگەر نادان دە شک دایه له قورئان 

       دەبا بێژێ کەلامێک چەشنی قورئان

به موعجیزەی له بەردی رەق خرا دەر   

         له بۆ قەومی سەمود وشتر بەرابەر

گەلی ئەو قەومه لەو بەرده سەختتر   

      که کوشتیان وشتر و سوێندیان دەدا بەر

له ئادەم تا دەگاته نووح و مووسا   

          له عیسا تا موحەمەد ناوه نووسا  

هەموو عالەم له شوێنی چارەوێله   

         نییه چاره، خودا خۆی چاره نووسه

به موعجیزه هەرا لەو خەڵکه دەکرێ 

      دەبێ تەنیا له تەنیا سەجده بکرێ

ئیتاعەو تەقواو بەندەگی له ئەڵا   

        ئەوه چاره دەبێ ئەو چاره بکرێ

بناخەی نەزمی ئەو خەڵکه هەرایه 

        هەوێنه دین و بێ دین لەو هەرایه

هەتا دنیا به دنیایه ئەوایه     

             کلیلەی ئەو سەرەش تەنیا خەدایه 

عومەر سا خۆت حەواڵەی زاتی حەق که     

      دەوای هەر چی هەیه داوای له حەق که

 

 

 

                            عومه ر  موده رریسی – مه هاباد

نمایش بیشتر

عمر مدرسی

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر و امام جماعت مسجد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا