اندیشه

گۆڕانکاری له مزگەوت،له مانگی رمضان دا

بەناوی خوای مەزن‌و ئافرێنەر
ـ بەرنامەیێکی باشمان هەیە بۆ مانگی ڕەمەزان بەناوی ئەوەی مزگەوتەکەت بگۆڕە  واتە بە پڕۆژەی چاک چاک‌و بەسوود با گۆڕانکاری تیابەدی بکرێت.
ـ عەزم‌و ویست وات لێ دەکات ڕوو بکەیتە مزگەوتەکان وەک بانگخوازێکی کۆڵنەدەر خەڵکی ڕاکێشی بەرەو ماڵەکانی خوای گەورە. بەجۆرێک کە پێشەوای مزگەوت بەیداخی سەرخستنی ویست‌و ئیرادە بەرزکاتەوە. قۆڵ هەڵماڵێ لە ئاستی چاکسازی‌و بیروباوەڕدا بەو ئامانجەی پێشکەش‌کارێکی سەرکوتووبێ بۆ ڕاگەیاندنی ئەرکە ئایینیەکان لە مزگەوتدا.
دیاری خۆش‌وجوان دانێ
یادی پەرەستن بکا بەجارێ
کۆڕێکی ڕۆحی بەرز دامەزرێنێ
هەڵوێستێ بکات لەسەر نەریتە کۆنێ
شانۆیێکی پڕ لە خۆشەویستی‌و وەفا دانێ.
ـ مزگەوت مەکۆی تێکۆشانی بێ‌وچانە، وەفادارانی بە ئەمەگی وەدەردەنێ بۆ خەباتی نەبڕاوە، بەڵێنەکان نوێ دەکاتەوە، وریابە لە کیسی خۆتی مەدە چونکە هەرکەس بیدۆڕێنێ و ئەم هەلە لەکیس بات ڕەنجەڕۆ ئەبێت.
ـ ڕۆژوو بۆ مەمانان مۆچیاریە، ڕاهێنانە، پڕ فەڕە، کات‌وساتەکانی بە تێکۆشانت وەقۆزە.
ـ به‌ تێکۆشانی بانگخوازانە ڕەمەزان بە خێرو ئیمان و بانگەوازو خێرات بهەژێنە هەروەک هاتووە لە فەرموودەدا: کان اجود ما یکون فی رمضان”
ـ تێڕامێنەو بزانە چۆن لە ناو ماڵت‌دا ڕایەخەکانت، ئەسبابە‌و کەرەسە‌و… تاد ئەگۆڕی ئاواش شێوازی بانگخوازیت بگۆرە، حزوورت نوێ بکەوە بە کۆڕی بڕواو چاکسازی هەروەک خوا ئەفەرموێ: ٳنهم کانوا یسارعون فی الخیرات یدعوننا رغباََ و رهباََ ” لەگەڵ کۆمەڵی خەڵکا دانیشەو فێری ڕێگای سەربەستیان بکەو ڕەوشتت دەمەزەرد (نوێ) بکەوە با ڕەوشتت تێدا ببینن. ئاڵقەی وانەی تەفسیرو سیرەو فەرموودەت بەردەوام بێ، زۆر ئازایانەو ماندوو نەناسانەو بە ئیخلاسەوە.
 هێدێک لەو پڕۆژانەی گۆڕان دروست دەکەن لە مانگی پیرۆزا ئەمانەن”
۱ـ لە بارەی گەورەیی‌و خێری ڕەمەزان بنێرێک بنووسەو دایکوتە لە تابڵۆی ئیعلاناتا.
۲ـ وتارەکانت سەردەمیانەو ئاگاداریان پێوە دیاربێ، دوای عەسر یادوای تەراویح بابەتگەلی جۆاروجۆر بهەژێنە ( وذکر فٳن الذکری تنفع المؤمنین)
۳ـ بۆ سووڕاندنی خەرجی مزگەوت هەیئەتێکی خێرخوازی دامەزرێنە ( ومن احسن قولا ممن دعا الی اللە وعمل صالحاو قال اننی من المسلمین)
۴ـ پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان بە گشتی لە خەڵکی بکە لە چوارچێوەیێکی برایانەدا ( ٳن هذا الشهر قد حضرکم و… ).
۵ـ سەردانی کەسانی ناودار بۆ وەرگرتنی خێرات ئەوجار هەم پیرۆزبایی مانگی پێ بڵێ هەم هەڵینێ بۆ هاتنی مزگەوت‌و هەم بۆ ئیحسان‌و چاکە.
۶ـ بیرۆکەی دانانی سفرەی بەربانگ کارێکی یەجگار بەنرخە چونکە هەم ئولفەت دەگرن‌و دەبینن، هەم نوێژی خەوتن‌و تەراویحیان نزیک دەبێتەوە.
ـ گەر ئەو سفرەی بەربانگە بۆ کارگەران‌و وەستاکان‌و ڕێبوارەکان سازدرایە حەوتووی جارێ زۆر باش دەبوو! ئەوکات هەموو تۆکمەو یەکگرتوو دەبووین.
۷ـ دوای نوێژی عەسران ئاڵقەی قورئانی مناڵان دایر ببوایێ هاوکات لەگەڵ سەنتەرە قورئانیەکانی تر بەتایبەت لەو گەڕەکانی پڕن لە جەوان‌و گەنج (خیرکم من تعلم القرآن و علمە).
۸ـ ئامادەکردنی مزگەوتی ژنان بە خاوێن کردنەوەی‌و داگیرسانی گڵۆپەکان‌و ئامڕازی دەنگ‌وڕەنگ و… تاد بۆ ئافرەتان، چونکە وجوودیان گەورەترین هەلە بۆ وانە ئایینیەکان وەک” ئامۆژگاری‌و داستانی قورئانی‌و.. (النساء شقائق الرجال).
۹ـ ڕاگەیاندنی کێبەرکێی قورئانی لە سەرەتای مانگی پیرۆزەوە گەر پەیوەندی‌داربێ بە ئەنجومەنێکەوە باشترە هەروەک ئازموون ڕابردوو سەلماندوویەتی. ( ٳنما العلم بالتعلم).
۱۰ـ ئامادەکردنی گرووهێکی بانگخواز لە مانگی پیرۆزا بۆ بەخشینی خەڵاتی براوان لە گەنجان‌و مناڵان‌و پاکبانانی مزگەوت و..تاد.
۱۱ـ پرسیارێکی ڕەمەزانانە هەموو ڕۆژێ بەردەوام دیاری بکەو بی پرسە بەس با لە چوارچێوەی مانگی پیرۆزو دیاری نەبەویدابێ.
۱۲ـ دانانی سندووقچەی پرسیارو وەڵام ( فٱسٲلوا ٲهل الذکر ٳن کنتم تعلمون).
۱۳ـ میوانداری بانگخوازانی چاک‌و زاناو ئاگادار بکرێ بۆ گۆڕینی کەش‌و بارەکە.
۱۴ـ ئەوانەش گشتیان زۆر بە وردی‌و جوانی‌و ناسکی بکرێت بۆ ئەوەی ئاکامی پڕ بەرهەمی ببێ. بێ هەڕەشەو گوڕەشە، ئەوەش عەینی لێزانین‌و حیکمەتە ( ان اللە یحب الرفق فی الامر کلە). واللە الموفق.
د، حمزە بن فایع‌الفتحی

وه رگێر : سه عدی مورادی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا