شعرکوردی

? به هار ?

بهار

شفیع جهانگیری

مـوژده بێ یاران کە سروەی نۆ بـه هاری هـاته وه
به زم وشادی پێیه ئێژن غه م له دڵ ده شواته وه

کیژله کوێستان پڕلەگوڵ کۆشی له بۆکوڕ گرتووه
به کره شۆفار وابه دویدا شوێنی پێی هەڵگرتووه

سۆسن وبەیبون وهەڵاله فەڕشی ڕەنگین ڕائەخەن
بولبول وشالول لەبۆیان بەیتی گۆوەند رێکدەخەن

ده نگی شمشاڵی شوان وبـاڕە بـاڕی مـەڕ لـەشـاخ
ڕەش بـەڵـەک لەولا گیراوە ڕادەماڵێ ئـاخ لـە نـاخ

نیشتیمان پارێز وەدەرکه وتن له دیوی ڕۆژ هەڵات
مـەرگەساتی شەوپه رستانـە، گـزنگی ڕۆژ هه ڵات

سەدمخابن نیشتمان تێرنـەم دی شاخ وداخەکەت
کەی به ئاسودە بڵێی من سەر بنێمه ئا خـه که ت

بـەس بەهـاری من عەزیزان خۆ بە گیا و گوڵ نـیە
تـا هـەوای ئـازادی نەمژم تێر، بـە زەوقـی دڵ نـیە

یـەک بـەهاری ڕاستەقینەی دیوە مێژوی ئەم گـەلـە
ڕۆژی کـۆماربـو کەچی هەر زو لەدەس چوئەم هەلە

تا وڵاتی من لە ژێر چەکمەی ستەم ئـازاد نەبێ
کوابەسەوزایی خوەزایی من دەرونم شاد دەبێ؟

هەرزەمانێ کورد لەخاکی خۆیدا بوخاوە ن قـە رار
پڕبەدڵ هاواری دێ شێعری” شیار”:واهات بـەهار

✍️ #شیار

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا