کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پێرۆز
نووسین: د. عمر بن عبدالله المقبل
یاسای نۆهه‌م:
«إِنَّ أَکرَمَکُم عِندَ اللهِ أَتقَاکُم»
«بێگومان به‌ڕێزترینی ئێوه لای خوا، ئه‌و که‌سه‌یه که پارێزکارترین و خۆپارێزترین بێت.»
ئه‌و یاسایه یه‌کێک له پته‌وترین و بنه‌ماییترین یاساکانی قوڕئانه که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئیسلام و بایه‌خ و مه‌زنی ئامۆزه‌کانی ئه‌و ئایینه پیرۆزه.
ئه‌و ئایه‌ته له سوڕه‌تی حوجوڕاتدا هاتووه؛ سوڕه‌تی حوجوڕات به زانکۆی ئادابه‌کان ناسراوه. دوای ئه‌وه‌یکه خوای گه‌وره ئاماژه به کۆمه‌ڵه ئادابێکی جوان و به‌رز ده‌کات و هه‌روه‌ها بڕوادارن له ڕه‌وشته ناشیرین و ئاکاره ناپه‌سه‌نده‌کان ده‌گێڕیته‌وه، بنه‌مایه‌کی گشتی و هه‌مه‌لایه‌ن ده‌خاته ڕوو که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کرده‌وه جوانه‌کانه و ڕه‌وشته ناپهسهندهکانیش له‌ناو ده‌بات. ئه‌و ئایه‌ته ئاماژه به پێوه‌ری له‌سه‌رتربوون و نزیکتربوون له لای خوای گه‌وره ده‌کات:
«یَا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقنَاکُم مِّن ذَکَرٍ أَو أُنثَی وَ جَعَلنَاکُم شُعُوبًا وَ قَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَکرَمَکُم عِندَ اللهِ أَتقَاکُم إِنَّ اللهَ عَلِیمٌ خَبیرٌ» (حوجوڕات:١٣)
واته: «ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له نێر و مێیه‌ک دروست کردووه و کردوومانن به چه‌ندین گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه… به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تانه که زۆرتر له خواترسه و فه‌رمانبه‌رداری خوایه، بێگومان خوا زانا و ئاگایه به هه‌مووان.»
ئه‌و ئایه‌ته ته‌رازووی عه‌دڵ و دادپه‌روه‌ری داده‌مه‌زرێنیت که له هیچ ئایینێکدا هێنده‌ی ئیسلام جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌کراوه. کاتێک له گه‌وره‌یی و بایه‌خی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه تێده‌گه‌یین که پێوه‌ره‌کانی گه‌لی عه‌ڕه‌ب له سه‌رده‌می نه‌فامیدا وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه. که ئه‌وان له‌گه‌ڵ هۆزه‌کانی جیا له خۆیان که پله و پێگه‌ی نزمتریان هه‌بوو و یا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه عه‌جه‌مه‌کانی هاوسانی خۆیان و یا له‌گه‌ڵ به‌رده و که‌نیزه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر چ بنه‌ما و پێوه‌رێک هه‌ڵسووکه‌وتیان ده‌کرد؟!
سه‌رنج ده‌ده‌ینه نموونه‌یه‌ک له کرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) که هاوه‌ڵی به‌ڕیز ئه‌بووزه‌ری غه‌ففاری بۆمان ده‌گێڕیته‌وه: بوخاری و موسلیم له مهعرووری کوڕی سوید ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رمووی: له زبده چووینه لای ئه‌بووزه‌ری غه‌ففاری، دیتمان کراسێکی له‌به‌ر دایه که خزمه‌تکاره‌که‌شی هه‌ر وه‌ک ئه‌وی له‌به‌ره. وتمان ئه‌ی ئه‌بووزه‌ر! باشتر وابوو که ئه‌و دوو کراسه‌ت ده‌فرۆشت و جل و به‌رگێکی تازه‌ت پێ ده‌کڕی. فه‌رمووی: «ڕۆژێک له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هاوه‌ڵان که دایکی عه‌ڕه‌ب نه‌بوو، دهمهقاڵهم بوو و من به خراپه باسی دایکی ئه‌وم کرد. ئه‌و هاوه‌ڵه چۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا و سکاڵای لێ کردم. پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) کاتێک منی دیت پێی فه‌رمووم: ئه‌ی ئه‌بووزه‌ر ئێستاش خوو و خده‌ی نه‌فامی له تۆدا ماوه. وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) هه‌ر که‌س قسه‌ی ناجوان به که‌سێک بڵێت، به دایک و بابی ئه‌وی وتووه؟ فه‌رمووی: ئه‌ی ئه‌بووزه‌ر ئێستاش خوو و خده‌ی نه‌فامی له تۆدا ماوه؛ ئه‌وانه (خزمه‌تکار و به‌رده‌کان) برای ئێوه‌ن که خوای گه‌وره به ئێوه‌ی به‌خشیوه. له خواردنی خۆتانیان پێ بده‌ن و له جل و به‌رگی خۆتانیان له‌به‌ر بکه‌ن و زۆرتر له هێز و توانایان کاریان لێ مه‌کێشن. ئه‌گه‌ر کارێکی ئهستهمتان پێ سپاردن ئه‌وه یارمه‌تیان بده‌ن». ئه‌وه ئهبووزهره که هه‌رچه‌ند پێشڕه‌وی ئیمانهێنان بوو و له ئیمانیدا ڕاستگۆ بوو، به‌ڵام به هۆی ڕه‌چاو نه‌کردنی ئه‌و یاسا قوڕئانییه له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ)، ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی پێوه‌ندی ده‌داته‌وه به خوو و ڕه‌وشتی سه‌رده‌می نه‌فامی.
نموونه‌ی زۆر هه‌یه که نیشان ده‌دات پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) چۆن هاوه‌ڵانی له‌سه‌ر ئه‌و یاسا جوانه‌ی قوڕئان په‌روه‌رده کردووه و به شێوازی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی پێ گه‌یاندوون. لێره ئاماژه به دوودانه‌یان ده‌که‌ین که گه‌لی عه‌ڕه‌ب و به‌تایبه‌ت قوڕه‌یشییه‌کان هیچ کات له‌بیری ناکه‌ن.
نموونه‌ی یه‌که‌م:
له ڕۆژی ئازادکردنی مه‌ککه‌دا کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) فه‌رمانی به بیلال کرد که بچێته سه‌ربانی که‌عبه و بانگی بڵێت، که‌سانێکی که له‌و ڕۆژه‌دا ئیمانیان هێنابوو و ئێستا ئێمان له نێو خوێن و ده‌ماریان نهچڕژابوو و زۆر شتیان له ئاکاری ئیسلامی نه‌ده‌زانی، هیچ کات به بیریاندا نه‌ده‌هات که به‌رده‌یه‌کی حه‌به‌شی له‌و پێگه و پله به‌رزه‌دا ببینن. به‌ڵام ئه‌وه ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ڕێنمایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه که هه‌م له قسه و هه‌م له کرده‌وه‌دا، موسوڵمانان له‌سه‌ر پێوه‌ری پارێزکاری و ته‌قوا په‌روه‌رده ده‌کات.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) چۆ نێو که‌عبه و نوێژی تێدا خوێند. به ڕای ئێوه چ که‌سانێک ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێ به‌خشرا که له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا بڕۆنه نێو که‌عبه و ده‌رگاش له ژوورهوهڕا داخه‌ن؟ له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌بووبه‌کر و عومه‌ر بوون! یا زاواکه‌ی که هاوسه‌ری دوودانه له کچه‌کانی بوو، واته عوسمانی کوڕی عه‌ففان یا کوڕه مامه‌که‌ی عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب؟! یا هێندێک له گه‌وره‌کانی قوڕه‌یش که له‌و ڕۆژه‌دا موسوڵمان ببوون؟ نه‌خێر. به‌ڵکوو ته‌نیا ئوسامه‌ی کوڕه‌ی زه‌ید و بیلالی حه‌به‌شی و عوسمانی کوڕی ته‌لحه که کلیدداری که‌عبه بوو، چوونه ژوورێ. پاک و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره‌یه! چ به‌ڵگه و بوڕهانێک له‌وه باشتره بۆ له‌ناو بردنی بیر و فکر و پێوه‌ری نه‌فامییانه؟ له کاتێکدا که‌سانێکی خاوه‌ن پله و پێگه‌ی بانتر له بیلال و ئوسماش له‌وێ ئاماده بوون، که‌سانێکی وه‌ک خه‌لیفه‌کانی ڕاشیده و که‌سانێکی دیکه‌ی که موژده‌ی چوونه به‌هه‌شتیان پێ درابوو.
نموونه‌ی دووهه‌م:
نموونه‌ی دووهه‌م سه‌باره‌ت به حه‌جی ماڵئاوایییه که گه‌وره‌ترین ڕووداوی ئه‌و ده‌م هه‌ژمار ده‌کرێ. کاتێک خه‌ڵک خۆی بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ئاماده ده‌کرد که به‌ره‌و سه‌حرای عه‌ڕه‌فات وه‌ڕێ که‌ون، هه‌موو نیگاکان له‌سه‌ر وشترێک بوو که پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) له‌گه‌ڵ که‌سێکی دی سواری ببوو. خه‌ڵکه‌که لای خۆیانه‌وه ده‌یانوت: ئه‌وه کێیه که ئه‌و پله به‌رز و مه‌زنه‌ی قسمه‌ت بووه که بۆته هاوڕێی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)؟ به‌ڵام ئه‌وان وا ڕاهاتبوون که هیچ به‌لایانه‌وه سه‌یر نه‌بوو که ئه‌و که‌سه ئوسامه بێت، ئوسامه که ته‌نیا به‌رده‌یه‌کی ڕهشکاڵ بوو، له کاتێکدا هه‌موو خه‌ڵک له‌وانیان ده‌ڕوانی.
در نگاه او یکی بالا و پست با غلام خویش در یک خوان نشست
واته: له ڕوانگه‌ی ئه‌و نزم و بان له یه‌ک ئاسته و له‌گه‌ڵ خزمه‌تکاره‌که‌ی له‌سه‌ر یه‌ک سفره داده‌نیشێت.
به‌ڵێ ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه که به‌م چه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خزمه‌تکاره‌که‌ی ده‌کات. له‌و ڕۆژه‌دا وتارێکی زۆر گرینگی پێشکه‌شی موسوڵمانان کرد که له وتاره‌که‌یدا بنه‌ماکانی بڕوا و عه‌قیده‌ی ئیسلامی بۆ خه‌ڵک شی کرده‌وه و بنیانی هاوه‌ڵدانان و نه‌فامی ته‌فروتوونا کرد و له وته‌یه‌کی به‌ناوبانگدا فه‌رمووی: «ئه‌وڕۆ داب و نه‌ریتی نه‌فامی ژێر پێ ده‌خه‌ین.»
ئه‌و دوو به‌سه‌رهاته ته‌نیا تنۆکێک بوون له به‌حری ژیانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
له ژیانی هاوه‌ڵان و شوێنکه‌وتوانیش نموونه‌ی زۆر له‌و ڕه‌وشته جوانه دێته به‌رچاو که ئێمه ته‌نیا ئاماژه به یه‌کدانه‌یان ده‌که‌ین که نیشانه‌ی گه‌وره‌یی و ئاکار جوانی و مه‌زنی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه. له ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاکاره جوانانه‌یه که شایانی ئه‌وه بوون نیشانه و تۆقی باشترین نه‌ته‌وه‌یان پێ ببه‌خشرێت.
عه‌لی کوڕی حوسێنی کوڕێ عه‌لی؛ ناسراو به زێینولعابێدین له مه‌دینه ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد. ڕۆژێک چوو بۆ مزگه‌وت، له لای کۆڕێک له قوڕه‌یشییه‌کان که ده‌وری یه‌ک کۆببوونه‌وه تێپه‌ڕی و له کۆڕی زه‌یدی کوڕی ئه‌سله‌م دانیشت؛ زه‌ید که ته‌نیا خزمه‌تکارێک بوو ئێستا له ڕیزی زانایانی گه‌وره‌ی مه‌دینه هه‌ژمار ده‌کرا. قوڕه‌یشییه‌کان ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و وتیان: چۆن ده‌بێ پیاوێکی قوڕه‌یشی و له نه‌وه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له کۆڕی خزمه‌تکارێک دا‌نیشێت؟ زێینولعابێدین وه‌ڵامێکی بێوێنه‌ی دانه‌وه و وتی: مرۆڤ لای که‌سێک داده‌نیشێت که به‌رژه‌وه‌ندی بۆ دین و ئیمانی هه‌بێت.
له نیشانه‌کانی گه‌وره‌یی ئه‌و ئایینه ئه‌وه‌یه که هیچ کات پێگه و پله‌ی مرۆڤ لای په‌روه‌ردگاری، به شتێک نابه‌ستێته‌وه که خۆی له هه‌ڵبژاردن و درووستبوونیدا ڕۆڵێکی نه‌بێت. مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی نییه که ڕه‌چه‌ڵه‌کێکی شه‌ریف و به‌ناوبانگ بۆ خۆی هه‌ڵبژێریت، چونکه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه با، ئه‌وه هه‌موو که‌س ئاواتی ئه‌وه‌ی ده‌بوو که له بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) با. ئیسلام ڕه‌نگ و ڕوخسار و قه‌د و باڵا و ئه‌و چه‌شنه پێوه‌رانه‌ی که مرۆڤ هیچ ڕۆڵێکی له هه‌ڵبژاردنیاندا نییه، به نیشانه‌ی له‌سه‌رتری نازانیت. به‌ڵکوو شتێک ده‌کات به پێوه‌ری له‌سه‌رتر بوون که له هێز و توانا و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ دایه. شێخولئیسلام ئیبنی ته‌یمییه ده‌ڵێت: له قوڕئان‌دا ته‌نانه‌ت یه‌ک ئایه‌تیش نییه که مرۆڤێک به هۆی ڕه‌گه‌زی ستایش و یا سه‌رکۆنه بکات، به‌ڵکوو به‌رده‌وام ستایشی ئیمان و ته‌قوای کردووه و لۆمه و ڕه‌خنه‌ی له کوفر و تاوان و گه‌نده‌ڵێ گرتووه.
به‌ڵگه‌ی قسه‌ی پێشه‌وا ئیبنی ته‌یمییه ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره له سوڕه‌تی (مه‌سه‌د)دا به هۆی کوفر و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئه‌بووله‌هه‌ب سه‌رکۆنه ده‌کات وله سوڕه‌تی (ئه‌نعام)دا ئیزن به پێغه‌مبه‌ر(د.خ) نادات که بڕوادارانی لاواز و هه‌ژار له ده‌وری خۆی بتۆرێنیت، هه‌رچه‌ند پێغه‌مبه‌ر(د.خ) مه‌به‌ستی له‌و کاره، به‌ده‌ست هێنانی دڵی گه‌وره‌کانی قوڕه‌یش و ئیمان هێنانی ئه‌وان بێت:
«وَلَا تَطرُدِ الَّذِینَ یَدعُونَ رَبَّهُم بِالغَدَاهِ وَ العَشِیِّ یُرِیدُونَ وَجهَهُ مَا عَلَیکَ مِن حِسَابِهِم مِّن شَیءٍ وَ مَا مِن حِسَابِکَ عَلَیهِم مِّن شَیءٍ فَتَطرُدَهُم فَتَکُونَ مِنَ الظَّالِمِینَ» (ئه‌نعام:۵٢)
واته: «(ئه‌ی موحه‌ممه‌د(د.خ)، ئه‌ی ئیماندار) نه‌که‌یت ئه‌وانه ده‌ر بکه‌ن (له مزگه‌وت و کۆڕی خواناسین) که له به‌یانیان و ئێواراندا له په‌روه‌ردگاریان ده‌پاڕێنه‌وه و (ده‌یپه‌ره‌ستن) مه‌به‌ستیشیان ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه، حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی ئه‌وان له‌سه‌ر تۆ نییه و حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی تۆش له‌سه‌ر ئه‌وان نییه. ده‌رکردنی تۆ بۆ ئه‌و موسوڵمانانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ بچیته ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.»
له ئایهتێکیتردا ده‌فه‌رموێت:
«وَاصبِر نَفسَکَ مَعَ الَّذِینَ یَدعُونَ رَبَّهُم بِالغَدَاهِ وَالعَشِیِّ یُرِیدُونَ وَجهَهُ وَ لَا تَعدُ عَینَاکَ عَنهُم تُرِیدُ زِینَهَ الحَیَاهِ الدُّنیَا وَ لَا تُطِع مَن أَغفَلنَا قَلبَهُ عَن ذِکرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَ کَانَ أَمرُهُ فُرُطًا» (که‌هف:٢٨)
واته: «ئارام بگره و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌ر زاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، مه‌به‌ستیانه و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه (ڕوو مه‌که دونیاپهرهستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به گوێی ئه‌و جۆره که‌سه مه‌که که دڵمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (به هۆی دنیا په‌ره‌ستییه‌وه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌روبنه و لهسنووردهرچوویه.»
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌داخه‌وه زۆر نموونه ده‌بینین که دژ به‌و یاسا قوڕانییهن: «إِنَّ أَکرَمَکُم عِندَ اللهِ أَتقَاکُم» که نیشانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌مارگیری نه‌فامییه. ئه‌و ده‌مارگیریه‌ی که له ئاستی ناساندنی که‌سه‌کانی یه‌ک هۆز له‌گه‌ڵ یه‌کتر و یا ستایش‌کردن له ڕاده‌یه‌کی ڕه‌وا له یه‌کتر نه‌ماوه‌ته‌وه و سنووری تێپه‌ڕاندووه. به‌ڵکوو له وه‌سف و ستایشدا زێده‌ڕۆیی ده‌که‌ن و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر لایه‌نگری له گه‌ل و هۆزیان ده‌که‌ن و هێندێک جاریش بۆته ئه‌وه‌یکه به‌دوا عه‌یب و که‌مایه‌سی گه‌له‌کانی دی بکه‌ون. به‌و کردار و ئاکاره ناپه‌سه‌ندانه له ڕاستیدا پێوه‌ره‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ژێرپێ ده‌خه‌ن و به‌تایبه‌ت له پێشبڕکێی شێعردا که له هێندێک له کاناڵه ئاسمانییه‌کان بڵاو ده‌بنه‌وه. مه‌به‌ست له بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه ئاماژه به پێچه‌وانه‌بوونی ئه‌و کارانه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا جوانه‌ی قوڕئانه: «إِنَّ أَکرَمَکُم عِندَ اللهِ أَتقَاکُم»
هه‌ر که‌س ئه‌و یاسایه ببیستێت، پێویسته خۆی بپارێزیت له له‌خۆباییبوونی ناڕه‌وا، مرۆڤی بڕوادار ده‌بێ بزانێت که هه‌ر که‌س کرده‌وه‌کانی ناپه‌سه‌ند و ناجوان بێت، ئه‌وه هۆز و که‌س و کاری ناتوانن فریای که‌ون.
داوا له خوای گه‌وره ده‌که‌ین که له ڕه‌وشت و ئاکاری نه‌فامانه بمانپارێزیت و یارمه‌تیمان بدات که له ته‌واوی بواره‌کاندا چاو له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ین و له‌و کاریگه‌ری وه‌رگرین.
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
وه‌رگێڕانی: کولسووم حه‌سه‌ن زاده
ادامه دارد