شعرکوردی

وه‌رن یاران

یاری مەحبوب
وەرن یاران حەبیبی من بژاردە و هێونی جانە
حەبیبی خالقی گەوەرەی بدیعــــی پاکی سوبحانە
حەبیبی من وەرن یاران تەبیبی روح و جانانە
عەجەب یارێکە یاری من قەواتی بەرز و تابانە
بە قوربانی ژیانت بم کە چەشنی خۆرە پڕشەنگی
وەرن یاران کە یاری من هەڵکەوتەی ڕۆژگارانە
ڕێباز شوێنی هەنگاوی بەرەو دەرباز و هەرمانە
عەجەب یارێکە یاری من وەفای قەڵغانی مەردانە
بەر دەرگا و بارەگای یارم مەکۆ و جێی دەردەدارانە
فیدای لێوت سەر و ماڵم، وتەت دەرمانی دڵتەنگی
وەرن یاران حەبیبی من ئەوینی ڕوکنی ئیمانە
چ یارێـــــکە وەها یارم پەسنــــدی چاکەکارانە
پێشەنگ و پێشەوای خەڵقە سەرتۆپی چینی پاکانە
ئەوه‌ی دوور بێ لە یاری من، دڵخواز و دۆستی شەیتانە
فیدای بوونت هەبینی من کە تۆ هۆکاری هاوسەنگی
دڵدار و یاری من یاران جەسیم و دڵگر و جوانە
ئەمین و سادق و بەرزە بە دایم ڕاستە پەیمانە
وەرن یارم بۆ زامی دڵ حەکیم و ژیر و لێزانە
گەدایی دەرگەهی یارم بە پیشەی شاهـ و سوڵتانە
بە سەرگەردانی قەلبت بم زوڵاڵ و پاک و بێ ژەنگی
وەرن یاران دڵم ئەمشەو نیازی زبح و قوربانە
بەقوربان یک چڵی موی بێ، دەبا بیبا ئەوی گیانە
ئەگەر یارم قبوڵ کا بۆی دەسوتێم چەشنی پەروانە
ئەگینا دەربەدەڕ بم بۆی وەکوو عەوداڵ و دێوانە
دڵم ڕامی نیگاهێک وەر و ڕاکێشێ پاڵەنگی
تەماشا سەیری یارم کەن کە خۆی شاکاری ڕەحمانە
مەقام و مەرتەبەی یارم لە بان حەوت تاقی ئاسمانە
وەرن سەری شکۆی یارم کە چەند بەرز و درەوشانە
بە ڕەحم و ڕەحمەت و سۆزە نموونەی بەرزی ئینسانە
فیدات بم سەدهەزار جاران کە بۆ بێگەردی پێشەنگی
بڵێن بابێن ڕەفیقانم کە ئەوشۆ بەزم و عیرفانە
لە کۆڕی عاشقان ئەمشەو دڵی من داغ و بریانە
بڵێسەی ئاتەشی هیجری بەتینه چەشنی گوڕکانە
بە وەسڵت ئاوی پێداکە نەجاتی بێ لە تەنگانە
وەرن سەیری دڵم ئەمشەو چ گەرمە جەزم و ئاهەنگی

محمد فتحی نژاد ـ چیا
سوزی میحراب

✍️محمد فتحی نژاد ـ چیا

از طريق
محمد فتحی مژاد
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

محمد فتحی نژاد

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا