جیاوازی هاوسه‌رگیری مسیار له‌گه‌ل هاوسه‌رگیری ئاسایدا چیه ؟
نوسینی: دکتۆر ئاوات صالح مامۆستای زانکۆ
خوێندکاری دکتۆرا له‌زانسته ئیسلامیه‌کان ماسته‌ر له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند‌و تیژی خێزانی و مامۆستای زانکۆ.
بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله رب العالمین والصلاه والسلام علی خیر خلق الله محمد وعلی أله وصحبه اجمعین. هاوسه‌رگیری مسیار مسیار له‌چیه‌وه هاتووه؟
المسیار له‌سه‌ر وه‌زنی مفعاله- صیغه مبالغه اسم الفاعل من سار یسیر سیرا ومسیرا، والمسیار هو: الرجل الکبیر السیر واته ئه‌و پیاوه‌ی که زۆر دهڕواتو هاتو چو ده‌کات، فنقول رجل مسیار وسیار واته پیاوی زۆر ڕۆشتوو زۆر هاتو چوکهر.
به‌لام هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن وشه‌ی مسیار وشه‌یه‌کی عامیه به‌کار ده‌هێنرێت له‌هه‌رێمی نجد له ولاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌مانای (الزیاره النهاریه) واته سه‌ردانیکردن به‌ڕۆژدا، بۆیه به‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌وترێت مسیار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو به‌زۆری به‌ڕۆژدا سه‌ردانی خێزانه‌که‌ی ده‌کات.
پێناسه‌ی هاوسه‌رگیری مسیار:
( هاوسه‌رگیری کردنی پیاوێکی باڵغی عاقڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی باڵغی عاقڵدا کهحهلاڵ بێت بۆی له‌شه‌رعدا که‌هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بکات، له‌سه‌ر ماره‌ییه‌کی ئاشکرا، وهبه ئاماده‌بونی دووشایهت که‌مه‌رجه‌کانی شایه‌تی دانیان تێدابێت وهبهشایهتهکان ده‌وترێت ئه‌م هاوسه‌رگیریه نهێنیهودهبێت شاراوه‌بێت و نابێت ئاشکرابکرێت، تێیدا ئافره‌ت ته‌نازول ده‌کات له حه‌قی نه‌فه‌قه‌و خه‌رجی و سه‌که‌ن و مانه‌وه‌ی پیاوه‌که لای به‌شه‌ودا(المبیت).
ئیتر ئه‌م مه‌رجانه باسبکرێت له‌گرێبه‌سته‌که‌دا یان به‌عورف پابه ند بووه.
به‌زۆری ئافره‌ت له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا یان ژنی دووه‌مه یان ژنی سێیه‌مه یان ژنی چواره‌مه)
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هاوسه‌ر گیری مسیار بۆ که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
پێشی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک هاوسه‌رگیری مسیار بۆیه‌که‌م جار له ناوچه‌ی (القصیم) لهولاَتی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌رکه‌وتو پاشان له‌ناوچه‌ی وسگی بلاَو بویه‌وه.
ئه‌و که‌سه‌ی که‌ئه‌م جۆر‌و شێوازه‌ی داهێنا له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا پیاوێک بوو به‌ناوی (فهد الغنیم) وه هۆکاری داهێنانی ئه‌م جۆره هاوسهرگیریهشی ئه‌و ئافره‌تانه بوون که‌نه‌یان توانی بوو زه‌واجی ئاسایی (ئه‌و زواجه شه‌رعی و صحیحهی که‌ده‌کرێت) بکه‌ن وه‌ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که له‌ژیانی هاوسه‌رگیری یه‌که‌میاندا سه‌رکه‌وتو نهبونو جیابونه‌ته‌وه له‌هاوسه‌ره‌کانیان جیاوازی هاوسه‌رگیری مسیار له‌گه‌ل هاوسه‌رگیری ئاسایدا چیه؟؟
له‌ئه‌نجامی پێناسهکرنی هاوسه‌رگیری مسیاردا بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه که
۱-له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا بهشایهتهکان ده‌وترێت که ئه‌م هاوسه‌رگیریه نهێنیه‌و ده‌بێت شاراوه‌بێت و رانه‌گه‌یه‌نرێت، بهلاَم له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا به شایه‌ته‌کان ناوترێت ئه‌م هاوسه‌رگیریه نهێنیه‌و ده‌بێت شاراوه‌بێت، به‌ڵکو له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا هاوسه‌رگیریه‌که راده‌گه‌یه‌نرێت و ئاهه‌نگی بۆ ده‌کرێت.
۲-له‌هاوسه‌ر گیری مسیاردا ئافره‌ت ته‌نازول ده‌کات له هه‌موو مافه‌کانی یان له هه‌ندێکیان له مانه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی لای به‌شه‌و (المبیت) و نه‌فه‌قه‌و سه‌که‌ن ، بهلاَم له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا ئافره‌ت ته‌نازول له‌هیچ حه‌قێکی خۆی ناکات له مانه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی به‌شه‌و (المبیت) وه‌له نه‌فه‌قه‌و سه‌که‌ن.
۳- له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا قوامهتی (کارسازو سه‌ربه‌رشتی) پیاوو لاوازه، بهلاَم له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا پیاو ته‌واوی قوامهی (کار ساز‌و سه‌رپه‌رشتی) هه‌یه.
۴-له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا ئافره‌ت یان ژنی دووه‌مه یان ژنی سێیه‌مه یان ژنی چواره‌مه به‌که‌می ژنی یه‌که‌مه، بهلاَم له‌هاوسه‌رگیری ئاسایدا یان ژنی یه‌که‌مه یان ژنی دووه‌مه یان ژنی سێیه‌مه یان ژنی چواره‌مه.
هۆکاره‌کانی په‌نابردن بۆ هاوسه‌ر گیری مسیار:
۱- ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌په‌یوه‌ستن به‌ئافره‌تانه‌وه:
أ- قه‌یره‌بوونی ئافره‌تان و جیابونه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌مێرده‌که‌ی و مردنی مێرده‌که‌ی.
ب- ڕه‌تکردنی فره‌ژنی له‌لایه‌ن زۆر به‌ی ئافره‌تانه‌وه که‌هۆکاره بۆئه‌وه‌ی پیاو ئه‌م هاوسه‌ر گیریه به‌نهێنی و شاراوه بکات. ج- پێویستی هه‌ندێک له‌و ئافره‌تانه له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا‌و نه‌چن بۆ مالی مێرده‌که‌یان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مندالیان هه‌یه له‌مێردی پێشویان بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی کهجیابونهتهوه یان مێرده‌کانیان مردوون‌و مندالیان هه‌یه.
۲- ئه‌وهۆکارانه‌ی که‌په‌یوه‌ستن به‌پیاوانه‌وه:
أ- پێویستی سروشتی پیاوان به‌زیاتر له‌ژنێک ، که‌زۆرێک له‌پیاوان هه‌یه پێویستیان به‌ژنێک زیاتر هه‌یه‌و بۆیه ئه‌م جۆره هاوسه‌ر گیریه به‌گونجاو دهزاننو ده‌یکه‌ن.
ب- هه‌ندێک له‌وپیاوانه حه‌زیان له‌چێژ وه‌رگرتنی زیاترهوخێزانهکانیان ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه یان سه‌رقاڵی ماڵ و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵن .
ج- هه‌ندێک پیاو حه‌زناکه‌ن ته‌کالیفی زیاتر بخه‌نه‌سه‌ر شانیان و ژنی دووه‌م بهێنن به‌ئاشکراو وه‌ک ژنی یه‌که‌م بۆیه په‌نا بۆهاوسه‌رگیری مسیار ده‌به‌ن
د- ترسی هه‌ندێک له‌پیاوان له‌ئاشکراکردنی ژن هێنانی دووه‌می و که‌ر ژنی یه‌که‌می بزانێت ئه‌وا توشی کێشه‌ی خێزانی ده‌بێت و ماڵه‌که‌ی به‌ره‌و تێکچون ده‌چێت بۆیه په‌نا بۆئه‌م جۆره هاوسه‌ر گیریه ده‌بات.
۳- هۆکاره‌کانی کۆمه‌لگه:
أ- ماره‌یی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌کالیفی هاوسه‌رگیری، بۆیه هه‌ندێک له‌پیاوان ده‌یانه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنن بهلاَم به‌هۆی داواکردنی ماره‌یی زۆره‌وه‌و تهکالیفه زۆره مادییه‌کانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه ناتوانن ژنی دووه‌م بهێنن.
ب- سه‌یر کردنی کۆمه‌ڵگه به‌چاوێکی که‌م و شێوه‌یه‌کی نامۆ بۆئه‌و پیاوانه‌ی که ده‌یانه‌وێت زیادتر له‌ژنێک بهێنن و به‌که‌سێکی شه‌هوانی سه‌یریان ده‌که‌ن و که‌هه‌موو هیواو ئاواتیان بووه به‌ئافره‌ت، وه‌له‌وانه‌شه ئه‌م پیاوه پێویستیه‌کی ته‌واوی به ژنی دووه‌م بێت بهلاَم ناچار ده‌بێت په‌نا بۆ هاوسه‌ر گیری مسیار ببات تا خه‌ڵکی پیی نهزاننو شاراوه‌بێت لایانٍ وهه‌ندێک له ته‌کالیفی هاوسه‌رگیری سوک ده‌بێت له‌سه‌ری.
جیاوازی نێوان هاوسه‌رگیری مسیارو هاوسه‌رگیری موتعه (متعه)
۱- هاوسه‌رگیری موتعه هاوسه‌رگیریه‌کی کاتیه‌و کات دیاری کراوه تێیداو په‌یوه‌سته به‌کاتێکی دیاری کراوه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ماره‌ییه‌کی دیاری کراو یان کرێیه‌کی دیاری کراو ، ئه‌و کرێیه‌ش په‌یوه‌سته به ئه‌ندازه‌ی کاته‌که‌وه، هه‌رکات کاته‌که‌ی کۆتایی هات ئه‌وا هاوسه‌رگیریه‌که‌ش کۆتایی دێت و پێویست به تهلاَق و فه‌سخ خلع ناکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاته‌که به‌شێکه له گرێبه‌سته‌که‌و لێی جیاناکرێته‌وه.
۲- هاوسه‌رگیری مسیار هاوسه‌رگیریه‌کی بهردهوامو هه‌میشه‌ی و دائمه، هیچ په‌یوه‌ست نیه به‌کاته‌وه، هاوسه‌ر گیری مسیار ته‌نها به تهلاَق و فه‌سخ و خلع کۆتایی پێ دێت له‌به‌رده‌م قازی (دادوه‌ر) دا.
ئه‌مانه هاوسه‌رگیری مسیار جیاده‌کاته‌وه له‌هاوسه‌رگیری موتعه (متعه).
ڕای زانایان چیه ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیری مسیار؟
زانایانی سه‌رده‌م ڕایان جیاوازه له‌سه‌ر هاوسه‌ر گیری مسیار و سێ ڕایان هه‌یه:
ڕای یه‌که‌م: هاوسه‌رگیری مسیار ڕه‌وایه (مباح) بهلاَم باش نیه (مکروه) ئه‌و زانایانه‌ش بریتین له دکتوَر یوسف القرضاوی و دکتوَر وهبه الزحیلی .
به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن عقدی زواجه‌که ئه‌رکان و شروطیتێدایهوتهواوهوهاوسهرگیریهکی دروسته، دکتوَر یوسف القرضاوی ده‌ڵێت: (وأری أنه مباح مع الکره) واته من وای ده‌بینم ئه‌م هاوسه‌ر گیریه ڕه‌وایه بهلاَم باشنیه.
دکتوَر وهبه الزحیلی ده‌ڵێت (مباح مع الکره) واته ڕه‌وایه بهلاَم باشنیه، وهڕای خۆی ڕون ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت: بۆیه باش نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌ر گیریه مه‌رغوب نیه لهشهرعداو مقاصدی شه‌رعی تێدانیه له‌لایه‌نی سکنای نه‌فسیه‌وه وهلهلایهنی سه‌رپه‌رشتی کردنی ماڵ و منداڵ و چاودێری خێزانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی و په‌روه‌رده‌یه‌کی مه‌حکه‌می تێدانیه.
راِی دووه‌م: کۆمه‌ڵێک له ئه‌هلی علم وه‌ستاون له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هاوسهرگیریهو نه‌یان توانیوه نهفهتوای حهلاَڵ بونی یان حه‌رام بونی بده‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوکمه‌که‌یان بۆ ڕون نه‌بوه‌ته‌وه و پێویستیان به‌تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌ی زیاتره له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا، ئه‌و زانایانه‌ش بریتین له شیخ محمد بن صالح العثیمین و دکتوَر عمر بن سعود العید وه‌هه‌ندێک زانای تر.
ڕای سێیه‌م: کۆمه‌ڵێک له‌زانایانی سه‌رده‌م پێیان وایه که هاوسه‌ر گیری مسیار حه‌رامه‌و دروست نیه، ئه‌و زانایانه‌ش بریتین له: دکتوَر محمد الزحیلی و دکتوَر عمر سلیمان الاشقر و دکتوَر عبدالله الجبوری، دکتوَر إبراهیم فاضل الدبو، دکتوَر جبر الفضیلات وچه‌ند زانانایهکی تر،
ئه‌م زانایانه سه‌یری ماهیه‌تی گرێبه‌سته‌که(عقد) ده‌که‌ن و سه‌یری ئهوهۆکاروو سلبیاتانه ده‌که‌ن که له دوای گرێبه‌سته‌که (عقد) هه‌یه‌و دێته ئاراوه‌و ڕوده‌دات، که‌ئه‌مانه ی خواره‌وه هۆکارو سلبیاتهکانی حه‌رام بونی هاوسه‌رگیری مسیارن لای ئه‌م زانایانه:
۱- هاوسه‌رگیری مسیار عه‌داله‌تی تێدانیه، عه‌داله‌تیش واته (المبیت) مانه‌وه‌ی پیاو به شه‌و به‌یه‌کسانی له‌نێوان خێزانه‌کانیدا که‌واجبه.
ابن قدامه ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت (لا نعلم بین أهل العلم فی وجوب التسویه بین الزوجات فی القسم خلافا)، واته: نه‌مان زانیوه له‌نێوان ئه‌هلی زانست‌دا ڕاجیایی هه‌بێت له واجب بونی یه‌کسانی له‌مانه‌وه‌ی شه‌ودا له‌نێوان خێزانه‌کاندا.
۲- هه‌ندێک مه‌رج داده‌نرێت له هاوسه‌رگیری مسیاردا که‌پێچه‌وانه‌ی داخوازی گرێبه‌سته‌که (عقد) یه‌و وهپێچهوانهی مقاصدی شه‌ریعه‌یه لهزواجدا، وهپێچهوانهی په‌روه‌رده‌ی منداڵه وهپێچهوانهی واجبیه‌تی عه‌داله‌ته له‌نێوان خێزانه‌کاندا.
۳- هاوسه‌رگیری مسیار پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاوسهرگیریهیه که شه‌ریعه‌تی ئیسلام دایناوه و هێناویه‌تی بۆمسڵمانان که‌بریتیه له‌و زواجه صه‌حیح و دروسته که ئێمه به‌رهه‌می ئه‌و زواجه صحیح و دروستهین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو و ژن مه‌به‌ستیان ئه‌و مه‌به‌سته نیه که‌خودا دایناوه له‌هاوسه‌رگیریدا، وهپیاو و ژن له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا هه‌ڵناسن به‌و واجباتانه‌ی که‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری له‌سه‌ریان پێویست کراوه له‌شه‌رعدا.
۴- به‌مه‌رج گرتنی پیاو بۆ ئافره‌ته‌که که نه‌فه‌قه‌و خه‌رجی نه‌داتێ و سه‌که‌نی بۆدابین نه‌کات و شه‌و لای نه‌مێنێته‌وه ئه‌مانه مه‌رجی به‌تاڵن (باطل) و گرێبه‌سته‌که‌ش (عقد) به‌تاڵ (باطل) ده‌که‌نه‌وه،
وه‌ئه‌و زانایانه‌ش که‌ده‌ڵێن مه‌رجه‌کان به‌تاڵه‌و گرێبه‌سته‌که دروسته (صحیح) هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئافره‌ت هه‌رکات بیه‌وێت ده‌توانێت په‌شیمان بێته‌وه لهوتهنازولهی که‌کردویه‌تی له‌حه‌قی نه‌فه‌قه‌و سه‌که‌ن و مانه‌وه‌ی پیاوه‌که‌ی به‌شه‌و لای (المبیت) و داوابکات که‌ده‌بێت پیاوه‌که‌ی نه‌فه‌قه‌ی بداتێ و سه‌که‌نی بۆدابین بکات و شه‌ولای بمێنێته‌وه به‌یه‌کسانی له‌نێوان ئه‌و وخێزانه‌که‌ی تری‌دا.
۵- له کاتی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌که‌دا ئافره‌ت ته‌نازول ده‌کات له حه‌قی مانه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی به‌شه‌و لای (المبیت)، وه ته‌نازول ده‌کات له‌حه‌قی نه‌فه‌قه‌و خه‌رجی و سه‌که‌ن.
۶- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ئه‌مڕۆ ته‌نازول ده‌که‌ن له حه‌قی مانه‌وه‌ی مێرده‌کانیان به‌شه‌و لایان(المبیت) وه لهمعاشهرهی زه‌وجی وته‌نازول ده‌که‌ن له حه‌قی نه‌فه‌قه‌و سه‌که‌ن پاش ماوه‌یه‌ک زۆر به‌یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و ره‌ئیان دهگۆِن دوای ئه‌وه‌ی که‌ده‌چنه ژیانی هاوسه‌ر گیریهوهو ده‌رک ده‌که‌ن به ژیانی هاوسه‌رێتی، واته داواده‌که‌ن کهپیاوهکانیان شهولایان بمێننه‌وه‌و وهنهفهقهو سهکهنیان بۆ دابین بکه‌ن
وه‌ئه‌مه‌ش زانایان یه‌کده‌نگن له‌سه‌ری که ئافره‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نازولی کرد له‌حه‌قی خۆی ده‌توانێت پاش ماوه‌یه‌ک په‌شیمان بێته‌وه‌و داوای حه‌قه‌که‌ی بکات که‌بریتیه له مانه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی به شه‌و لایان وه حه‌قی نه‌فه‌قه‌و سه‌که‌ن، چونکه ئه‌و ته‌نازول کردنه إجباری ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کهتهقصیری هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌حه‌قی منداڵه‌کانی و په‌روه‌رده‌کردنیان، وه توشی إنحراف بون، وه زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه ناتوانن خۆڕاگربن و ڕوبه‌ڕوی زروفی داهاتو ببنه‌وه.
وه‌ئه‌و پیاوه‌ی که هاوسه‌رگیری مسیاری کردووه ئاماده‌نیه شه‌و لای ئه‌و ژنه بمێنێته‌وه که زواجی مسیاری له‌گه‌ڵدا کردووه‌و نه‌فه‌قه‌و سهکهنیشی بۆدابین ناکات و پێشتر به‌مه‌رجی گرتوه که نه به‌شه‌و لای ده‌مێنێته‌وه نه نه‌فه‌قه‌ی ده‌داتێ و نهسهکهنی بۆدابین ده‌کات، که‌واته لێره‌دا هاوسه‌ر گیریه‌که به‌ره‌و جیابونهوهدهچێت و وهئافرهتهکه زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت .
۷- کۆمه‌ڵێک مهفاسدو نهتائج به‌دوای هاوسه‌ر گیری مسیاردا دێت که‌پێچه‌وانه‌ی حیکمه‌تی هاوسه‌رگیریه که‌خودا ته‌شریعی کردووه له موهدهو خۆشه‌ویستی و سۆز‌و به‌زه‌ی و سوکنای نه‌فسی، خودا ده‌فه‌رمویت( ومن آیاته أن خلق لکم من أنفسکم أزواجا لتسکنوا الیها وجعل بینکم موده ورحمه إن فی ذلک لآیت لقوم یتفکرون ) واته له‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خودا ئه‌وه‌یه که له‌جنسی خۆتان خێزانی بۆ ئیوه دروست کرد تاله پاڵ ئه‌واندا ئارام بگرن وهخۆشهویستی و ڕه‌حمه‌تی خسته نێوانتان به‌ڕاستی له‌مه‌دا نیشانه گه‌لێک بۆ تاقمێ هه‌یه که‌بیر ده‌که‌نه‌وه .
بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م ئایه‌ته‌دا خودای گه‌وره باسی ده‌کات له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا بونی نیه وه‌هه‌روه‌ها له‌ده‌ستچون و زایع بونی منداڵ له‌هاوسه‌ر گیری مسیاردا، وه نهێنی بونی ئه‌م جۆره هاوسه‌ر گیریه له‌ژیانی خێزانی‌دا وه ئاشکرانه‌کردنی و تاوای لێدێت خه‌ڵکی و دراوسێکانیان کهدهیانبینن جۆره‌ها گومانی خراپیان پێده‌به‌ن و زۆربه‌یان وا تۆمه‌تباریان ده‌که‌ن کهکهوتونهته ناو حه‌رامه‌وه وای لێدێت که که‌سوکاریان و دراوسێکانیان ده‌ست درێژی بکهنهسهریان و فتنه‌و ئاژاوه‌ی لێبێته‌وه.
۸- له‌هاوسه‌رگیری مسیاردا پیاو استغلالی ژن ده‌کات،
وه لایه‌نی جنسی خۆی پێ تێرده‌کات وه‌هیچ ئامانجێکی تر له‌م هاوسه‌ر گیریهدا نیه جگه‌له وه، وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی پیاو هیج ته‌کلیفێک بکهوێتهسهری.
۹- زۆر کات پیاو استغلالی ئافره‌ت ده‌کات و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ماڵ و سامانهکهیداو پاشان واز له‌ئافره‌ته‌که ده‌هێنێت. ۱۰- ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه مه‌دخه‌ل و ڕێره‌وێکه بۆ کاری خراپ،وه ماره‌یی تێیدا ئاسانه، پیاو به‌ئاسانی هاوسه‌رگیری مسیاردهکات، چونکه تکالیفی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ئاسانه وپیاو به‌رپرسیارێتی خێزان هه‌ڵناکرێت، منداڵ بێ سه‌ر پهرشته، وهبهئاسانی ئافره‌ته‌که تهلاَق ده‌دات و ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت، زۆرکات ئه‌م هاوسه‌ر گیریه نهێنیه‌و وه‌لی(سه‌رپه‌رشتیار) تێدا نیه بۆیه ئه‌مه‌واده‌کات که هاوسه‌رگیری ببێته لوعبهیهک به‌ده‌ستی ئه‌هلی ئههوائو حه‌زو ئاره‌زوه‌وه.
۱۱- قوامه (کارسازو سه‌رپه‌رشتی کردن) له‌هاوسه‌ر گیری مسیاردا بونی نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو نه‌فه‌قه‌ی ئافره‌ته‌که نادات و ئافره‌ته‌که‌ش گوێ ڕایه‌ڵی پیاوه‌که ناکات.
۱۲- بونی ئه‌م جۆره هاوسهرگیریهو بلاَو بونه‌وه‌ی وای لێدێت وه‌ک هاوسه‌رگیری موتعه‌ی لێدێت و بگره خراپتریش.
۱۳- زۆر کات له‌وانه‌یه خه‌ڵکی نه‌خۆش کاری خراپ بکه‌ن و بڵێن زواجی مسیارمان کردووه‌و به‌ناوی مسیاره‌وه کاری خراپ بکرێت.
دکتۆر محمد الزحیلی ده‌ڵێت: “له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه وای ده‌بینم که هاوسه‌رگیری مسیار حه‌رامه به (سدا للذرائع)، که‌یه‌کێکه له مهصادری ته‌شریعی ته‌به‌عی (مصادر التشریع التبعیه) واته هه‌رکاتێک کارێک وه‌سیله بوو بۆ مه‌فسه‌ده و خراپه ئه‌وا مه‌نع ده‌کرێت، بۆیه هه‌مو ئه‌وشتانه‌ی کهسهردهکێشن بۆحهرام حه‌رامن، بۆیه ئه‌م ئه‌نجامانه واقعیه‌و لێی ده‌که‌وێته‌وه خهیاڵو وههم نیه‌و ده‌بێت به نظری اعتبار وه‌ربگیرێت”.
کێ ده‌بێته سه‌رپه‌رشتی منداڵ ؟
له هاوسه‌رگیری مسیاردا پیاو سه‌رپه‌رشتی منداڵ ناکات له‌به‌رئه‌وه‌ی له گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌که‌دا به‌مه‌رج گیراوه کهپیاو به‌شه‌و لای ئافره‌ته‌که نامێنێته‌وه وته‌نها به‌ڕۆژ سه‌ردانی ده‌کات ئافره‌ته‌که ته‌نازول ده‌کات له‌مانه‌وه‌ی پیاوه‌که لای به‌شه‌و که‌واته ئافره‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی منداڵ ده‌کات و په‌روه‌رده‌یان ده‌کات بۆیه ئه‌و ئه‌رکه به‌ته‌نها ده‌که‌وێته‌سه‌ر ئافره‌ته‌که.
لایه‌نه باش و خراپه‌کانی زه‌واجی مسیار ؟
به‌لای ئه‌و زانایانه‌وه که به‌ڕه‌وای ده‌زانن لایهنهباشهکهی ئه‌وه‌یه کهپیاو و ئافره‌ت داوێن پاک ده‌بن و له‌خراپه به‌دور ده‌بن چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که هاوسه‌رگیری نه‌بوه‌ته قسمه‌تیان یان هاوسه‌رگیریان کردووه‌و جیابهنهتهوه یان هاوسه‌ره‌کانیان مردون.
وهلایهنهخراپهکهشی به‌لای ئه‌و زانایانه‌وه که‌هاوسه‌رگیری مسیار به‌حه‌رام ده‌زانن ئه‌و خالاَنهبوو که‌باسمان کرد که به‌هۆکاری حه‌رام بونی ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی ده‌زانن و ئه‌و سلبیاتانهی که‌لێی ده‌که‌وێته‌وه له‌دوای گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌که.
ئایا هاوسه‌رگیری مسیار گونجاوه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی؟
به‌سه‌رنج دان له‌ڕای زانایان و ئه‌و سلبیاتانهی که‌باسیان کرد که‌له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌که‌وێته‌وه، هه‌تا ئه‌وزانایانه‌ش کهبهڕهوا(مباح)ی ده‌زانن ده‌ڵێن ئه‌م جۆره هاوسه‌ر گیریه باشنیهو (مکروه) و له‌شه‌رعدا مه‌رغوب نیه.
بۆیه من پێم وایه هاوسه‌رگیری مسیار که بیدعه‌یه‌کی خلیجیه له‌گه‌ل عورف و عادات و کلتوری کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ناگونجێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پاکه و هه‌رشتێک گومان و شبههی تێدابێت نایکات به‌تایبه‌تی له بابه‌تێکی ئاوا حه‌ساسدا که‌بابه‌تی هاوسه‌رگیری وخێزان و ئافره‌ته.
وهکۆمهڵگهی ئێمه جیاوازه لهولاَتانی خلیج، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ته‌نها به‌و هاوسه‌رگیریه ڕازیه که زیاتر له ۱۴۰۰ ساڵه ئاینی پیرۆزی ئیسلام دایناوه و هێناویه‌تی بۆ موسڵمانان وئێمه جێبه‌جێی ده‌که‌ین، هاوسه‌ر گیری مسیار که بیدعه‌یه‌کی خلیجیهو ئه‌گه‌ر ئافره‌تانێک لهولاَتانی خلیج دا کردبێتیان که زۆربه‌یان خاوه‌نی ماڵ و سه‌روه‌تێکی زۆرن و خاوه‌ن کۆمپانیان و پێویستیان به پیاو نیه ناکرێت و ناگونجێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا.
ناکرێت ئافره‌تی کورد قیاس بکرێت به ئافره‌تانی خلیج، ناگونجێت ئه‌وه‌ی که‌له خلیج و ئهوروپادهکرێت بکرێته یاسا لێره، بۆیه هاوسه‌رگیری مسیار به‌هیچ جۆرێک له‌ڕوویی کۆمهلاَیهتیهوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ناگونجێت بۆیه ئه‌مه به‌هیج جۆریک ناکرێت بگوازرێته‌وه بۆکۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌به‌ر ئه‌و سلبیاتانهی کهباسمانکردو جیاوازی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌کۆمه‌ڵگه‌کانی تر،.
بۆیه من ده‌ڵێم خوای گه‌وره تعددی داناوه که عه‌داله‌ت تاکه مه‌رجیه‌تی باپیاوان تعدد بکه‌ن و به‌و شێوه‌ی که‌خودای تعالی دایناوه هه‌م بۆ خۆیان باشتره وه‌هه‌م بۆ ئافره‌تانیش باشتره وه‌هه‌م بۆ کۆمه‌ڵگه‌ش باشتره و ئه‌و سلبیاتانهشی که‌له هاسه‌رگیری مسیار ده‌که‌وێته‌وه له تعدد ناکه‌وێته‌وه، وه‌با زواجی مسیار نه کرێته به‌دیلی تعددێک که‌خودا ته‌شریعی کردووه بۆ موسڵمانان.
سه‌رچاوه‌کان:
۱- لسان العرب، ابن منظور.
۲- مستجدات فقهیه، د. أسامه الاشقر.
۳- زواج المسیار حقیقته وحکمه، د. یوسف القرضاوی.
۴- الانکحه المنهی عنها فی الشریعه لاسلامیه، د. تحسین بیرقدار.
ارسال: سه وزه حیدری