فتاویفقه

ئایا پۆمادی” ڕۆنی کەر”نوێژیە؟

پرسیار؟
پۆمادێ هاتوەتە بازار بە ناوی ” ڕۆنی کەر” ۱۰۰٪ کاریگەری ئەبێ لەسەر ژانی ئەژنۆ و قولووقاچ، خەڵکی تا ڕادەیێک کەڵکی لێ وەردەگرن و ئەیکڕن و بەکاری دەبەن! ئێستە پرسیار ئەوەیە؛ ئایا ئەو پۆمادە نوێژیە؟ کەسێ نوێژ خوێن بێ لە نوێژی نابات؟

✍️ وڵام”
ـ خوای گەورە لە قورئانا ئەوا باسی پاکی و خاوێنیمان بۆ ئەکات و ئەفەرموێ: یَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَیَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنکَرِ وَیُحِلُّ لَهُمُ الطَّیِّبَاتِ وَیُحَرِّمُ عَلَیْهِمُ الْخَبَآئِثَ

یانی دەستووری چاکەیان پێ ئەدات و لە خراپە ئەیانگێڕیتەوە، ئەوەی پاک‌وخاوێن بێ بۆیان حەڵاڵ‌و زەڵاڵ ئەکا، پیس‌و چەپەڵیشیان لێ قەدەغە ئەکات.

ـ پیسیەکان سێ بەشن”
۱ـ پیسی زۆر
۲ـ پیسی کەم
۳ـ پیسی مامناوەندی

٭ دیارە گوێدرێژ وەبەر پیسی سووک (المخفف) ئاکەوێ، واتە کەڵک وەرگرتنی دنیای وەک سواری و بارکێشان و.. دروستە پێی.

ـ بنەمایی ئوسووڵی هەیە ئەفەرموێ: التحریم یتبع الخبث و الضرر” یانی؛ قەدەغەکردن شوێن کەوتووی پیسی‌و زەرەرە.
ـ هەر زەمانێ قەدەغەبێ سەروکار تەک پیسیەکانا چاتر خواردن و بەکار هێنانی یاساغە.
ـ یا هەر کاتێ خوای گەورە یاساغی کرد سوود بینین لە شتێ حەرامە ئاڵووگۆڕی کەیت بە جۆرێ تر سوودی لێ وەرگری.

لەبەر ئەم فەرموودەی پێغەمبەر (دخ)” قال عطاء سَمِعْتُ جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ رَضِیَ اللَّهُ عَنْهُمَا، سَمِعْتُ النَّبِیَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ” قَاتَلَ اللَّهُ الْیَهُودَ ؛ لَمَّا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَیْهِمْ شُحُومَهَا جَمَلُوهُ، ثُمَّ بَاعُوهُ، فَأَکَلُوهَا. یانی؛
خوا یەهوود بکوژێ، کاتێ خوای گەورە پیوو بەزی (شحم) لەسەر یاساغ کردن چوون تواندیانەوەو فرۆشتیان دوایی لە پارەکەی سوودیان بینی! بە ڕاستی خوای مەزن هەرکاتێ شتێکی قەدەغە کرد پارەکەشی قەدەغەیە. واتە فێڵیان کرد بە جۆرێتر کەڵکیان لێ وەرگرت!.

ـ جا ئێستا شەرع خواردنی گۆشتی گوێدرێژی حەرام کردوە هەر وەک پێشەوا بوخاری ئەگێڕیتەوە کە پێغەمبەر (دخ) لە ڕۆژی شەڕی خەیبەرا گۆشتی گوێدرێژی حەرام کرد، گۆشتی ئەسبی حەڵاڵ کرد.
ـ جا مادام گۆشتی حەرام کراوە سەرجەم سوود وەرگرتن لە بەرهەمەکانی‌تری جگە لە سواری و بارکێشان و جووتکردن لەبازێ وڵات و..هتد قەدەغەیەو نەشیاوە بەپێی ئەم بەڵگانە”

۱️⃣ شیری گوێدرێژ” کە ئیستا بانگەشەی بۆ ئەکرێ لە میدیاکانەوە بۆ چارەسەری حەرامە هەروەک شەرع ئەفەرموێ. خوای گەورە دەستووری داوە بە خواردنی پاکەکان و نەهی فەرمووە لە خواردنی پیسیەکان. چونکە کاریگەری خواردن دەچێتەسەر ڕەفتارو ئاکار، خواردەمەنی پاک شوێنەواری جوان دائەنێت. ئەوەی جێگە متمانەی چوار مەزهەبەکەیە” حەرامە خواردنەوەی شیری گوێدرێژ بەبێ زگوردی (ضروری).
ـ پێشەوا مالک ئەفەرموێ: حوکمی شیری حەیوانات پەیڕەوی گۆشتەکەیەتی، ئەگەر گۆشتەکەی حەرام بێ شیرەکەشی حەرامە، جا گوێدرێژ بەر ئەم یاسایە ئەکەوێ.

ـ پوختەی توێژینەوەکە”
???? مادام گۆشتی گوێدرێژ حەرامە وەک لە ڕێساکانی ئوسووڵی و فەرموودەکان‌و بنەماکانی شەرع دەرکەوت بەکارهێنانی شیرەکەی، ڕۆنەکەی، تەرسەکەی، پەنیرەکەی، گشتی حەرامە، بەس بەکارهێنانی تەرسەکەی بۆ ژانەسەر مرۆی پێ بێنوێژ نابێ.
ـ هەروەها لە فەرموودەیا هاتوە کە؛ خوای گەورە شفای ئۆممەتەکەمی لە چارەسەری حەرام و پیسدا دانەناوە.
٭ قیاس ناکرێتە سەر ئارەقەی پشتی کاتێ سواری ئەبی چونکە ئەمیان زەرووریە.
کەوابوو ئێمەی موسوڵمان ئەبێ زۆر وریابین بە دروشم و ڕێکلامی دژە دین و بیرچەوتان پیرۆزی ئایین و شەرع پێشێل نەکەین. دەست بگرین بە ڕێنماییەکانی ئیسلامەوە.

نوسەر: سەعدی مرادی – بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا