شعرکوردی

شەوی میعراجی سەروەرە

شەوی میعراجی سەروەرە

شەوی میعراجی سەروەرە
زۆر ناوازە ئەو سەفەرە

حەزرەت میوانـی خودایە
جوبریل لە خزمەت وی دایە

پێغەمبەرگیان دڵ بەخەم بوو
ساڵێکی پڕ لە ماتەم بوو

ساڵی مەرگی ئازیزانی
خەم و خەفەت ئاوێزانی

ئەبووتالیب پشت و پانـای
خەدیجە هاوسەری زانـای

بەجییان هێشت ماوە تەنیا
لێ تاریک بوو هەموو دونیا

بە دڵێکی وا پر لە کەســەر
تەیاری کرد باری سەفـەر

ڕەسووڵ میوانی تاییفە
نەیزانی چن ئەو تایـفە!

ڕۆییشت خودا بناسێــنێ
بەرگی جەهلیان لێ دەربێنی

بڕژێنێ وا خێر و ڕەحمەت
ژینێک بکەن بەبێ میحنەت

هێرشیان کرد بە بێ ئەدەب
بۆ تۆرانی بوون بە سەبەب

لە خۆی لای خوا شکاتی کرد
دەستی نزای بۆ لای وی برد

فەرمووی خوایە زوێر نەبی
فیدای تۆیە ڕۆحی نەبی

دەناڵێنم لە بێ سەبریم
من شایانی شکایەت نیم

لاقی مووبارەکی بریین
ئەسرینی پاکی هەڵوەرین

خودا فەرموی ئەهلی زەوی
لە لای من سەرتان بوو نەوی

ڕەسووڵ دەبی بە میوانم
دەڕازێنمەوە ئەیوانم

بەو شێوە بردی پێغەمبەر
خەمی دڵی هێنایەدەر

دیتی لە گەڵ جەمعی مەلەک
قودرەتی حەق لە بان فەلەک

✍️شەیدا مەحموودی شنۆ

شەوی میعراج شەوی شکۆی پێغەمبەرمانه (ص) با زیاتر بیناسێنین
بە تایبەت بە مناڵەکانمان

از طريق
شیدا محمودی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا