عباداتمناسبت ها

ئیبراهیمی خەلیل قاڕەمانی یەکتاپەرەستی و تەوحید

قربانی

جەژنی قوربان وەبیر خەرەوەی یادی کەڵەپیاوی تەوحید و یەکتاپەرەستی ، باوکی پێغەمبەران ئیبراهیمی خەلیلە ، ئەو کەسەی خودای گەورە لەقورئاندا لەبارەیەوە دەفەرموێ : ” مَا كَانَ إِبْرَ‌ٰهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَـٰكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ “

(ئاشکرایه‌) که ئیبراهیم نه جووله‌که بووه و نه‌گاور، به‌ڵکو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمان بووه و له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه‌.

٭ ئێستا با بزانین بۆچی ئیبراهیم (سڵاوی خودای لەسەربێ) بوو بە قارەمانی یەکتاپەرەستی ؟؟

جواب : چونکە ئیبراهیم(د.خ) لەهەموو ئەو ئەرکانەی کە خودای گەورە خستبوویە ئەستۆی و پێی سپاردبوو ، تەسلیمی پەروەردگاری بوو وهیچ کۆسپ و لەمپەرێک نەیتوانی ئەو پیاوە یەکتاپەرەستە لەو تاقی کردنەوەو ئازمایشانە سارد بکاتەوە و لەتەواویان سەربڵیند هاتەدەرێ .

٭ بۆنمونە :

۱- لەدەم کوت کردنی بتی (طبیعت) واته : مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکان و ناسینی خودای تاقانە سەربڵیند هاتەدەرێ .
ئیبراهیم لەبەرامبەر ئەو کەسانەی کە مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەیان پەرەستش دەکرد بە دروشمی : ” ٳنِّی لاَ ٲُحِبُّ ال٘ٲَفِلیِنَ”
واتە : من شتی لەبەرچاو ون بووم خۆش ناوێ و نایپەرەستم .
یەکتاپەرەستی و تەوحیدی سەلماند و عەقڵ و مێشکی هاوبەشدانەرانی وەجوڵەخست و ورووژاند و ناخی دەرونی وەخەبەر هێنان .

۲- لە کوتان و دەم کوت کردنی (طاغوت) و ستەمکارێکی وەکو نەمروود کە دەمەقاڵەی لەگەڵدا دەکرد لەبارەی پەروەردگاری دیسان سەر کەوت .

خودای گەورە دەفەرموێ : “أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِى حَآجَّ إِبْرَ‌ٰهِـۧمَ فِى رَبِّهِۦٓ أَنْ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَ‌ٰهِـۧمُ رَبِّىَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحْىِۦ وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَ‌ٰهِـۧمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأْتِى بِٱلشَّمْسِ مِنَ ٱلْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ ٱلْمَغْرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِى كَفَرَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ”

ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا له باره‌ی په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پاشایه‌تی پێبه‌خشی بوو، (له جیاتی باوه‌ڕهێنان و سوپاسگوزاری که‌چی ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا)، (ئه‌م لووت به‌رزیه‌شی کاتێک بوو به هه‌واو فیزاوه پرسیوویه‌تی له ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێیه‌؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌وزاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیشی به‌ده‌سته‌، (نه‌مروود له وه‌ڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان ده‌به‌خشم و مردنیشم به‌ده‌سته‌، (ئینجا فه‌رمانیدا هه‌ندێک له نه‌یارانی بکوژن گوایه ئه‌وه ده‌یانمرێنێت، هه‌ندێکیشی نه‌کوشت گوایه ئه‌وه ژیانی پێبه‌خشین!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی خوا خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌هێنێت جا (ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت) له ڕۆژئاواوه بیهێنه‌، ئینجا ئه‌و بێ باوه‌ڕه ڕه‌نگی په‌ڕی و ده‌مکوت کراو وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات.

۳- لەبەر خاتری خودای گەورە لە هۆز و بنەماڵەو باوکی خۆی گوزەرا و بێزاری خۆی لە بیروباوەڕیان دەربڕی :
وەک دەفەرموێ : “وَإِذْ قَالَ إِبْرَ‌ٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦٓ إِنَّنِى بَرَآءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ”

ئه‌و کاته بیهێنه‌وه یاد که ئیبراهیم به باوکی و هۆزه‌که‌ی خۆی کوت: به‌ڕاستی من دووره په‌رێزم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن…

٤- لەژن و منداڵە شیرە خۆرەکەی خۆی بە خاتری سەرکەوتن دینی خودا و لەپێناوی ڕەزامەندی پەروەردگاری گوزەرا .
وەک خودای تاقانە دەفەرموێ : “رَّبَّنَآ إِنِّىٓ أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِى بِوَادٍ غَيْرِ ذِى زَرْعٍ عِندَ بَيْتِكَ ٱلْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَو‌ٰةَ فَٱجْعَلْ أَفْـِٔدَةً مِّنَ ٱلنَّاسِ تَهْوِىٓ إِلَيْهِمْ وَٱرْزُقْهُم مِّنَ ٱلثَّمَرَ‌ٰتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ”

په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من هه‌ندێ له وه‌چه و خێزانم له دۆڵێکی وشکی بێ کشتوکاڵدا جێنشین کردووه‌، له‌پاڵ ماڵه پیرۆزه‌که‌تدا، له پاڵ (بیت الحرام) دا، په‌روه‌ردگارا، بۆیه لێره نیشته‌جێم کردن تا به‌چاکی نوێژو خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ن، جاداواکارم دڵی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵکه که‌مه‌ندکێش بکه‌یت بۆ لایان و له ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر به‌هره‌مه‌ندیان بکه‌یت، بۆئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.

٥- حازر بوو لەبەر گوێڕایەڵی و فەرمانبەری خودای یەکتا جگەرگۆشەکەی خۆی سەربڕێ و بتی نەفس و هەواو ئارەزووی خۆی کوشت و ئەرک و وەزیفەی بەندایەتی بەسەر غەریزەو مەحەبەتی باوکایەتیدا هەڵبژارد و ئیسماعیلی خەواند و چەقۆکەی لەسەر گەردنی دانا ، بۆ ئەوەی لەو تاقی کردنەوەیەش دا سەرکەوتن بەدەست بهێنێ و لە ئەنجامیشدا بتی دەرونی خۆی شکاند و دروشمی یەکتا پەرەستی بەرز کردەوە .

٦- سەرەنجام لە گیانی خۆی بوورا ئەو کاتەی کە ئاورە گەورەکەیان بۆ کردەوە تا بیسوتێنن .
خودا دەفەرموێ : “قَالُوا۟ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓا۟ ءَالِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَـٰعِلِينَ”

هه‌ندێکیان وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن و پشتیوانی له خواکانتان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێکتان بۆ ده‌کرێت.

“قُلْنَا يَـٰنَارُ كُونِى بَرْدًا وَسَلَـٰمًا عَلَىٰٓ إِبْرَ‌ٰهِيمَ “

(خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت، ئێمه‌ش فه‌رمانمان ده‌رکرد و) وتمان: ئه‌ی ئاگر ساردو سه‌لامه‌ت بە له‌سه‌ر ئیبراهیم (هه‌رچه‌نده ئاگر سوتێنه‌ره باڵام به فه‌رمانی خوا توانای سووتاندنی نه‌ماو ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به‌سه‌لامه‌تی نه‌دایه حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌ناو ئاگره‌که‌دا سه‌رمای ده‌بوو).

جا ئەگەر تەماشای ژیانی ئیبراهیمی پیغەمبەر(د.خ) بکەین ، دەبینین ئاڵای یەکتاپەرەستی و تەوحید بە ئاشکرا شەکاوەیە و بە حەق بۆمان دەردەکەوێ ئەو کەڵەپیاوە قەرەمانی ئەو مەیدانە بووە .

✍️ نوسینی : یونس سلیمان زادە

????سەرچاوەکان :
٭ درسهائی از قرآن / محسن قرائتی
٭تەفسیری ئاسان / برهان محمد امین
٭ پێ زیادکردنی خۆم

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا