کرۆنای ويروس ، بە چاو نادیار!..
جیا کەرەوەی،ئەحباب لە گەل یار
لە بیر بەرەوەی،لەززەت و خۆشی!
هۆی دڵە ڕاوکە و ، ماتی پەرۆشی!
کارم نیە چیتو، لە کوێوە هاتـی!..
خوەت هاتی یاکو ،کەسێ هێناتی!.
چاک هەمو کەست ، بەبێ نگابان!..
زندانــی کردوە ، لە ماڵــی خۆیان..
هەرچیهەیو بە دەس،هەرکەتهواوی!
بۆ هەر مەبەستــی ، ئەو ڕێ خــراوی!…
ئەوەی ئەزانم ، بێ ئیزنی خودا
هیچ کارو بارێ ، لە ژین رو نادا
تا رازی نەبـێ ، خوای پەروەردگار..
گەڵایـــێ لە دار، ناکەوێتە خــوار..
تۆش کس ناکۆژی ، بـــێ رازی خۆدا..
بەڵام باش دۆسان، لێک ئەکەی جۆدا!
باش جەولان ئەدەی،لە گۆندو لەشار
کۆمەڵگاو جەممان،ئەکەی لەت و پار
تۆ کام سەربازی ، لێزانان تەواو
لەبۆ بەرگریت ، عاجـزنو داماۆ
مۆددەعیانی ، سنعهتو پێش چون
لە بەرانبـەرت ، کــز بوون و زەبون..
تۆ کیت که ئاوا ؟ دات خســـتوهناۆ
دۆنیا دۆســانت . وا کــردوە دامـاۆ!.
دەوڵە مەندانت،وا کردوە سـەر قاڵ
ویلاکان بێ ناز ، کەوتون لە شۆماڵ
تۆ کام سەربازی! کە نات بینێ چاۆ
پارێزراو ترین ، کەس ئەخەیتە داۆ..
تۆ کام سەربازی، هاتوی لای خواوە؟
وات کردوە ئەڵی،مەحشەر ڕویداوە..
داییک لە ئەولاد ، نا پرســێ خەبەر
باوکیش لە هەموان ، ئەکا ئەلحەزەر
تۆ چیت کە بووی، سەربازی خۆدا
گداو دەوڵەمەن ، لێک ناکەی جۆدا
رەئیس و مەرئوس،پۆڵ دارو بێ پۆڵ
خـۆ بە زل زان و ، لە لای خـۆ ماقۆڵ!
لە هەر نژادێ ، لات بـێ تەوفیرن..
بە دەسـتــی تۆوە ، کزو ئەسـیرن..
تۆ کام سەربازی ، کەوا پوڵ داران
هـاوتراز ئەکەی ، لە گەل هـەژاران
سەروەتوماڵو، شوێنگەلخۆسوسی
ئەمریکا و ئەڵمان، زاناگەل رووســی..
فەرانسەو ئێنلیس، پرتەقاڵ و چین
جـەزیرە داران، عاشـــقانــی ژین…
هەمویان لە روت ، وا ناتەوانن..
لە گەل فەقیرو، نەدار یەکسانن..
تۆ کام سەربازی؟ وا سەهام داران..
کارخـانـەدار و ، بە ژیـن ئەوگاران…
وەهاتهەژاندن،ژینکهوت لەچاویان
ناگاتە داڎیان ، شـــۆرەت و ناویان…
ئەوەی ئەیزانــم، لەم کارەســـاتە..
ھۆکاری ئا ئەم ،تێک چون سۆباتە..
خەڵکی تاوان بار! تۆ تۆڵە سێنێ
هاتوی هەتا حەق ، لێمان بسێنی
مەعموریتاکو ، بمـانکەی زێندان
زیندانێ وەکو ، سەراسەر جیهان
پۆچی ئیددەعا ، بنوێنــی پێــمان..
دامان کراسێنی، لە شوێنی خۆمان.
ئەبێ هەرکەسێ ، لە زیندانەکەی
لە بیرو بۆ چوون ، لە ژیانەکەی..
لە هەر شوێنێکەو ، هەرچیکی ناوە
لەو کارو بارەی ، ئـەنجـامــی داوە…
بیر بکاتەوە و ، خوای خۆی بناســـێ
بە گۆرێس تەوبە، خۆی ھەڵ بواسی
دەســەڵاتــی خــوا ، ببینین بە چاو..
کە چۆن ئەتوانێ ، بە ئەشیای بێ ناۆ
وەها میزانــی ، خەڵکـــی بگۆڕێ
ئەوەی مەغرورە ، لە ژین بدۆڕێ!!!
تۆ هاتی هەتا دەردی نەداران..
بچێژێنی بە ، هەمو ماڵ داران
ئەو هەژارەی وا ، ساڵهای ساڵە..
لە دەس هـەژاری، ژیانـــی تاڵە..
لە بەر نەداری ، لە کاتی جێژنان
هەزار جار بێزار ، ئەبێ لە ژیان…
هاوسێماڵدارەو ، ماڵدار له خۆشی
دارا لە ئیسراف ، ئەم لە پەرۆشــی
داراکان لە خەو ، وا ڕا چڵەکێنی…
لە گەل هەژاران، فەرقیان نەمێنێ
وا ئاشـۆفتەگـی، بخەیتە ناۆ ماڵ..
داراش وەک نەدار، ژینی ببێ تاڵ
هاتی تا ئێمەیش ، وەکو ئەوانە..
زەمین گـرتونــی ، لە ئەم ژیانە…
یا بە نەخۆشـی ، یا بە نەداری
بەشیانە لە ماڵ ، شیوەنو زاری
وەهـــا لـە ژیان ، بگــۆڕی مـەجـاڵ…
دەورە گەڕانیش،حەبس کەی لەماڵ
کــرۆنا! هـاتــی، تا کاتــی مردن
کاتی جەنازە ، بۆ قەبران بردن..
دەوڵە مەندانیش، وەکوو هەژاران…
دەوریانخاڵی بێ ، لە سەر مەزاران
هاتـی تا مــردن ، بخەیتـە بیـرمـان
بیری ئەشخاسی، خاوەن تەدبیرمان
وانهزانين مهرگ، تهنيا بو پيره
يان بۆ نەخۆش و، کزو زەویرە
یان مــردن تەنیا ، بۆ ئەوانەیە…
لە گەل دۆژمنا،دەس بە یەخەیە
ئەکــرێ کە مــردن، لـە بازارا بــێ…
یان لە کات سەردان،کەسو کارا بێ!
ئاوات گەلـــی پوچ ، بنینە لاوە…
ئەنجامدەین ئەوەی، کاري شياوه
هاتی هەتا کە ، کۆل مرۆڤەکان
بزانن مـانـا و ، قیمەتــی ژیان…
لە بیر نەبەنەو، نێعمەتی ساغی
نەکەونە شوێنی، ئەفرادی یاغی
بزانـن کەوا ، خــۆدای عـالـەمین..
قەرزاریان نیە، پێ بەخشیون ژین
ئەوان مۆحتاجن ، بە یاری دانی
بە ژینگە و هەوا، خۆراک و نانی
هاتــی بخەی بیر ، کە ئەم جیهانە..
جێکشتو کاڵە ، کەی جێگەیمانە
هاتوی هـەتا ، خەبەرمان کەیتەو
مرۆڤ نەهاتون ، بو خۆراک خەو
مەئمور کراوی ، ڕامان چڵەکێنی
لە چاڵ نەزانی ، دەرمان بهێنــی
وەزیفــەی ئیمــە ، لە ئەم ژیانـە..
بەندەگی خۆدا و،تەعمیر جیھانە
نەک ھەدم و دەمار،کۆشتن بە کۆمەڵ
لە گەل نەوعی خۆ ، ژینـی پڕ دەغەڵ
ئەر ھات و ئێمە، ڕاچڵەکاین لە خەو
لە خەوی غەفڵەت،خەبەرمان بوەو..
مەئمورییەتی ، تۆش ئەبێ تەواو..
(غەریب)یش ، ئەگا بە ژینی شیاو
۴ / ۱ / ۱۳۹۹ ھەتاوی.
ئیسماعیل رزائی (غەریب) کرماشان حێکمەت ئاوا.