ادبیاتشعرکوردی

دونیا جێی ئیمتیحانە ! (شعر کوردی)

دونیا

دۆنیا مەکتەب و  جـێی ئیمتێحانـــه ! 
هەر یەک به جۆرێ ، ئەکرێ کێشانه!

یەکـــێ به ئەولاد، یەک بــێ ئەولادی !
یەکــێ به سەختی ، یەکــێ به شادی

یەکـێ به سەروەت ، یەکی به جــوانی !
یەکــێ زەعیفــــی و هــەم نا تەوانـــــی !

یـەکـێ بـه ساغـی ، یـەکـێ نـەخـۆشـی
یـەکــێ خــوشـحاڵـی ،یـەکـێ پـەرۆشی

خـــۆلاسـه پلـــەی ، ژیــا ن و مــــردن!
خـولقاوه لـه بـۆ ، ئیــمتیحــان کــردن!

له لایان خودای ، حــەکیم و رەحمان
باوک و رۆڵـەیی ، کران ئیمتیحان !

باری وەهـــایان ، خـرایه سەر شان !
شیدددەتـی وا بو ، دوور بێ له تەوان!

باوکێ که زۆرێ ، له عـــومری چوو بێ!
بەڵام ســاحێبـــی ، ئـــەولاد نەبوو بـــێ!

له دەورەی پیری و هەم کەفته کاری
کـــوڕێکـــــی پــێ با ، خــالقــــی باری

دەستور وەر بگـــــــــرێ ، له بیابانێ
هاو سەر و کـــوڕی ،تاقـانەی دا نـێ

تەمەنی ئەگا ، بـه حەددی تەوان
حۆکمی لێ بکرێ ، بیکاته قۆربان!

رۆڵەیی کــه وا ، زۆر عەزیــزه لای
هیوای وەهــایه ، بمێنی لــه دوای

دڵی پــێ خـۆشه ، له دەورەی پیری
کۆمەک کاری بێ و، بکا دەس گیری!

له دوای مەرگیشــی ، ببێ جێ نشین
خەڵکی دەعـوەت کا ، بۆ بڕواو یەقین

ئەبێ به دەس خۆی ، بیکا قۆربانی
لـه رێ پتەۆ بوون ، بـڕوا و ئیمانی !

ئەڵێ به رۆڵه ، جگەر گـــۆشـــه کەی
تاقانەی ئازیز ، دڵ پێ خـــــۆشه کەی

رۆڵه گیان دوێ شەو ،بینیومه خەوێ
لات ئەیکەم بــەیان ، وڵامــــم ئەوێ

دوێ شەو له خەوما ،حوکمم لێ کرا
که ســەرت ببڕم ، له رێگای خـــودا !

وڵامم پـــــێ به ، ئاده ی رۆڵه گیان !
ئیجازەت هەیه ؟ که بتکەم قۆربان!

فەرموی: بابه گیان،چیت پێ ئەمر بو
ماتڵ مەمێنه ، ئیجــــــــــرای بکه زو!

(ان شاالله)سەبر ، ئەکەم لەم کاره
رەزام بــه رەزای ، پـــەروەردگاره

هەر دو تەسلیم بون ، بۆ ئێجرای فەرمان
کـەوتنــه رێ ، بــەرەو دەشــت و بیابان

هەتا ئەو جێگا ، که جــێ قــەرار بوو !
جێ ئێجرای فەرمان ، پەروەردگار بوو

بابه رۆڵەکەی ، خـــەفان له زەمین
چەقــۆی نا ملی ، له بۆ سەر بڕین!

به ئەمری خودای ، رەببەل عالەمیـن
چەقۆی تێژ نەی بوو،ئەسەری بڕین!

ئەمجا رۆڵەکەی ، بە دەما خەفان
چەقوی نا ملی ، به قوەو تەوان !

به ئیزنی خودا ، نەبو ئەسـەری !
له لای خوداوه ، نیگا هات سەری

ئەو فەرمانەی که ، له خەۆ پێت کرا
عەمەلت پێ کرد ، قــەبوڵ لێت کرا !

تۆ ئەنجامت دا و ، رەزای خوات کڕی
قۆربانی خۆت کرد ، چەقۆ نەی بڕی

تۆ جگەر گۆشەت ، سەر بڕی له دڵ
تەسلیم دەستوری ، خودا بوی کامڵ !

تۆ وەفات کرد به ، عەهد و پەیمانت
قەبوڵـــه له لای ، خــودا قــــۆربانت !

هەر وەها هەر کەس،که دروس کار بێ
مـۆتیعـــــی فـەرمان ، پەروەر دگار بێ !

وەک تو پێ ئەدەین ، بەرهەمی کاری
وەر ئەگــرێ خــەڵات ، پەروەر دگاری

ئیمتێحــانێکـــــی ، زۆر ئا شکــــــرایه !
خەڵات و فیـدیەی، خـــۆدای له دوایه

دەست گیــر بده ، پیـری به غیــرەت !
هائا وا قــۆچێ ، له جێ کـــۆڕەکەت !

بییکه قـــۆربانی ، له رێگه ی خــودا !
خوداوەند ئەجری، گەورەت پێ ئەدا

هــەزار ئافــەرین ، له بۆ غیــرەتـــت
لەبۆ گــۆزەشت و ، بۆ شـەهامتت !

ســـەلام و درود ، له لاینی خـــــــــوا
له ســەر گیانت بێ ، تا ئاخـــر دونیا

بـرایانی دینــــی ، بەنـدەکا نی خـــوا
هــەر کام تێ فکرین ، له دڵی خۆ دا !

ئەم هــــــەمو قاڵــــە ، ئەکەین له ژینا
قسەی زل ئەکەین ، له مەسیر دینا !

چ باب و چ کۆڕ ، جـوان ورد بینەوه
لــه روی باوەڕو ، هـــەم یـەقینــــەوه

بزانیــن هــەمانه ، وەهــا تـەوانــێ !
بێت بــه ســەرمانا ، وا ئیمتێحـانــێ!

یا ئیددەعــامـان ، نـاوی خـاڵــــی یه !
مایەی خـۆسران و ، وێران ماڵی یه !

(غەریب ) داوا که ، له خودای رەحما ن
با ری سەنگینتان ، نەخاته ســــەر شـــان

نەک ناتــەوان بــــن ، له ژێـــری باری !
له دەس خۆ دەر کەن ، رەحمەتی باری

خــودایـا بـەشـــی ، ئێحســانم ئەوێ !
فــەزل و بەخشش و ، غـۆفـرانم ئەوێ

لایـەق عـەدڵ نیم ، عەدڵ مەخـه کار !
فەزڵــم شامل که ، ئەی پەروەر دگار

***
اسماعیل رضایی

نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا