دعوت اسلامیشخصیت ها

کورتەیێک لە ژیانی حاجی مامۆستا سەید ساڵح سەمیعی

ماموستا سمیعی

سعدی مرادی⁩بەناوی بەرزە ناوی بێ نەزیر
﴿يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ﴾
ـ خوێنەرانی بەرێز لەم هەلە زێڕینەیا ئەچینە خزمەت زانایێکی دین دۆست و کورد ویست، دانایێکی پێنووس بەدەست و ڕەنجدەر، عالمێکی خاوەن هەستی جوان و ناسک لە شاری بانە. ئەویش بریتیە لە بەرێز “

ــ حاجی مامۆستا سەیید محەممەد ساڵەحی سەمیعی..
ـ بەڕێزیان لە مانگی خاکەلێوە، روژی ۳ی شه‌عبان ساڵی [۱۳۴۷] مانگی برانبه‌ر به ۱۳۰۷/۱۰/۲۵ خۆری چاوی بە دنیای ڕووناک هەڵێناوە..
ـ کوڕی حاجی سەیید تاهری بنەخوێی بانەیە، نەوەی حاجی شێخ سەمیعە. (خاوەنی کتێبی عەقیدەی کوردی شێخ سەمیع).
ـ شێخ سەمیع خەڵکی ئاوایی واژەی سەر بە شارباژێڕی سلێمانیە، لە وەچەی بەرزنجییەکانە.
٭ سەرەتای خوێندن
لە سەرەتای مناڵییەوە لە خزمەت باوکی‌دا لە دێی بنەخوێ قۆناغەکانی سەرەتای خوێندنی بڕیوە، پاشان بووەتە هاوڕێی برا گەورەکەی بە ناوی سەیید محێدین چوونە ئاواییەکانی تورجان و قەبەغڵووی سەر بە شاری سەقز لە خزمەت مامۆستا عەبدولکەریم فوڕقانی دەرسیان خوێندووە، بە کورتی خویندنه‌کەی زیاتر له تورجان و له خزمه‌ت مامۆستایانی ناوەندی تورجان و ماموستا مه لا عەبدولکەریم فورقانی له قەبەغڵووی سه‌قز بووه..
ـ دوای تێپەڕبوونی [١٢] ساڵ دەرس خوێندن ساڵی [١٣٣٦] خۆری لە شاری سنەی سەربەرز لە دەفتەرخانەی ڕاوێژی باڵای ڕوناکبیری [دبیرخانە شورای عالی فرهنگی] ودمی فەتوادان وەردەگرێ..
٭ دوای ئیجازە وەرگرتن بەپێی ڕەسمی وڵات، ساڵی [١٣٣٧] لەگەڵ خاتوون سەییدە خەدیجەی حسەینی کچی حاجی شێخ بابەڕەسووڵی حسەینی بەڕۆژەکۆنی هاوسەرگیری ئەکات. بەرهەمی ئەم هاوسەرگیریە حەوت کوڕ و سێ کچ ئەبێت، تەمەنداربن.
٭ پاشان بە ماوەی ساڵێک ئەبێتە پێشنوێژی گوندی حەسەن سەلارانی سەقز، پاشان [١٣٣٧] دێتە لادێی قەبەغڵووجەی سەقز، ماوەی [٢١] ساڵ ئەبێتە وتاربێژ و دەرسبێژی ئەو دەڤەرە. دیسان ڕێگای کۆچ ئەگرێتەبەر بارگەوبنە ئەپێچێتەوە بەرەو زێدی و وڵاتی خۆی شاری بانە، ساڵی [١٣٥٧] تا ساڵی [١٣٨٨] بە ماوەی ٣٢ ساڵ ئەبێتە پێشنوێژو دڵسۆزی خەڵکی لە مزگەوتی بەختیاری، لێرەش ڕێگەی وانە وتنەوەی وێژەی عەرەبی ئەگرێتەبەر و فەقێیان ڕووی تێئەکەن و لە خزمەتیا چۆکی فەقێیەتی دائەنەوێنن. دوای ساڵی ٨٨ یەکێ لە فەقێکانی بە ناوی مامۆستا ڕەوفی ئارمردەیی بە پێشنیاری خۆی ئەبێتە جێگرەوەی.
ـ حاجی مامۆستا دوای ئەوەی خانەنشین بوو بە ویست و مەیل و ئارەزووی خۆی، لە ماڵی خۆی درێژەی بە وانەوتنەوەی فەقێیان دەوامەی بووەو فەقێی زۆری پێگەیاند و تێگەیاند..
٭ حاجی مامۆستا سێ جار بەخت‌یاری بووە تەشریفی چووەتە حەج. هاوینی ساڵی [١٣٧٩] چووتە حەجی عەمرە، پاشان لە زستانی ساڵی [١٣٨١] ئەمجارەیان چووتە حەجی فەرز (تمتع) جاری سێیەم لە بەهاری [١٣٨٦] ئەچێتەوە بۆ حەجی عەمرە، شایانی باسە حاجی مامۆستا هه‌مووجارێ کە تەشریفی چووتە سه‌فەری حه‌جی عه‌مره و تەمەتتوع هاو سەری وەفاداریشی له خزمەتا بووە..
👈 عادەت و خووی حاجی مامۆستا
ـ هێژا حەزی بە سەفەرکردن بوو لەگەڵ هاوڕێیان و مامۆستایانی ڕفیق و هاوتەمەنی خۆی. بۆ پڕکردنەوەی لایەنی ئیسراحەتی خۆی باغەوانیشی ئەکرد، یا بە پێنووسە ڕەنگینەکەی خەتی خۆشی [نستعلیق] ئەنووسی. تەنانەت شەترەنج و دامەی کردووەو حەزی لێی بووەو لە پاڵ ئەمانەشدا زۆر جارانیش ده‌ف ژه‌نی کردوه..
ـ دایمە حەزی لە خوێندنەوەی کتێبی کوردی و عەرەبی و فارسی بوو، خاڵە گرنگەکانی ئەنووسییەوە. بۆیە بەرهەمی ڕەنجی بێ وچانی بووە دوو دانراوی بە تام‌وچێژ”
ب‌ـ دووری گرتن لە ماتەم گێڕان بە پەڕۆی ڕەش هەڵواسین لەسەر دارودیواری مزگەوت و ماڵەوە..
د‌ـ ڕێزی گەورەکان، دڵبەند و ‌ئەوینداری وەتەن بن، دڵسۆزی هاونیشتمانی و هاوزمانتان بن.
       عبادت جز خدمت به خلق نیست
       به تسبیح و سجاده و دلق نیست
هـ‌ ـ فەرمان بە چاکەو دووری لە خراپە..
وـ ڕێز و حورمەت لە گەورەکانمان بگرین و بگیرێ و..
لە وەسیەتە هەمیشەییەکانی بەرێزیان بووە.
٭ کۆتایی ژیانی ئاوا بردە سەر کە عەرزمان کردن، بەڵام ئەجەل وەیششوومەیێکە مەودای کەس نادات و هەڵوەدای گیانەکانە، بۆیە لە سپێدەی بەربەیانی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٤٠١/٧/٢٥ لە ماڵی خۆی شاباڵی ڕۆحی لێداو فڕی بەرەو لووتکەی بەرزی خوایی ﴿یَاأَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ (27) ارْجِعِي إِلَي رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّةً (28) فَادْخُلِي فِي عِبَادِي (29) وَادْخُلِي جَنَّتِي (30)… ئێستا لە گۆرستانی بەناوبانگی شاری بانە گۆرستانی سڵێمان بەگ نێژراوە. ڕۆحی شاد و ڕێی بەردەوام بێت..
لە کۆتایی‌دا زۆر سپاسی برای بەرێزم کاک هادی سەمیعی وانەبێژ و فێرکاری قوتابخانە و خانەنشینی پەروەردەو ڕاهێنان ئەکەم کە زەحمەتی کێشا بۆ نووسینەوەی کورتەیێک لە ژیانی خوالێخۆشبوو حاجی مامۆستای باوکی.

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا