دعوت اسلامیشخصیت ها

ژیاننامەی مامۆستا حەبیب محەمەد سعید

حەبیب محەمەد سعید

پیاوێک هەمووتەمەنی لەنوسین و خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەسەربردووە

لە ساڵی (١٩٤٨)ز لە گوندی ( بەڵخەی ھەورامان) لە خێزانێکی دیندار لە دایک بووە، کە دایکی مەنسووبی تەریقەتی نەقشیی بووە و وەرع و زوھدی ئافرەتانی پێشینی بیر دەخستینەوە.
لە ساڵی (١٩٥٤ – ١٩٥٥)دا چووەتە قوتابخانەی گوندەکەیان و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە ، پاشان ماڵیان بار دەکات بۆ ھەولێر و پۆلی شەشەمی سەرەتایی و یەکەمی ناوەندیی لەوێ تەواو دەکات.
پۆلی دووەمی سێیەمی ناوەندییشی لە ھەڵەبجە تەواو دەکات ، پاشان لە ( خانەی مامۆستایان ) وەردەگیرێ لە ( شاری سلێمانی ) و لە ساڵی (١٩٦٨ – ١٩٦٩) خوێندن تەواو دەکات و بە مامۆستا دادەمەزرێ لە گوندەکانی : دەگاشێخان ( لە ھەورامان) ، تاوێرە ، سازان ،….سیروان ، دواتر لە سلێمانی لە قوتابخانەکانی: سەیوان ، بێکەس ، ھەورمان ، مامەیارە، دەبێت تا خانەنشین بوونی لە (١/٧/٢٠١١) زایینی .
ھەر بە منداڵیی باوک و دایکی – خوا لێیان خۆشبێ – بایەخ بە خوێندن و پەروەردەکردنی دەدەن ، بە تایبەتیی دایکی لەسەر پەروەردە و سەعیی کردنی زۆر سوور دەبێت ، بۆیە ماوەی نادات زۆر تێکەڵی منداڵان و یاریی کردنیان ببێت ، بەو بۆنەوە لە وانەکاندا سەرکەوتوو دەبێت و پۆلەکانی بە ئاسانیی دەبڕێت .
لە پۆلی دووھەمی خانەی مامۆستایاندا لە ڕێگەی چەند ھاوڕێیەکی دڵسۆزەوە کە تێگەیشتنێکی چاکیان لە ئیسلام ھەبوو ، باشتر دەگەڕێتەوە بۆ لای دینداریی و موسڵمانێتیی و، بە گەرمیی سەرقاڵی خوێندنەوە و ڕامانی پەڕاوە ئیسلامییە ھاوچەرخەکانی ئەوکات دەبێت، ئەو برایانەش لەگەڵ ( برایانی موسوڵمان)دا کاریان دەکرد.
ئەمیش لە ساڵی (١٩٧٠) و بە دواوە دەست دەکات بە وانە وتنەوەی قوتابیە زیرەک و چابووکەکانی گوندەکەیان و کۆمەڵێکی زرنگیان دەھێنێتە مزگەوت بۆ فێربوون و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز.
بەمە لە ساڵی (١٩٧٠) بۆ یەکەم جار قوتابیی دەستیان دایە قورئان خوێندن و بە ماوەیەکی کەم خەتمیان کرد و دەستەیەکی لاوچاکیان لێ پێ گەیشتن.
لەم کاتانەدا ناو بە ناو شتی جوان و ھەڵوێستی ژیانی پیاوچاکان و خەلیفە ڕاشیدەکانی دەنووسینەوە و بە دەست نووس چەند دانەیەکی لێ دەگرتنەوە و دابەش دەکران بە نێو قوتابیەکانیدا.
تا ساڵی (١٩٨٠) لە کۆمەڵگای زۆرە ملێی (سیروان)دا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر وانەکانی دادەنێتەوە بۆ گەنج و پیر و چینەکانی مزگەوت.
بە وتنەوەی تەفسیری قورئان و (ریاض الصالحین و احیاء علوم الدین) و سیرەی ھاوەڵانی پێغەمبەری خۆشەویست (صلی اللە علیە وسلم) لە پاشنوێژی بەیانیان و عەسران و شەوانی رەمەزان بەردەوام دەبێت لە چەند مزگەوت و تەنانەت وانەی بۆ خوشکانی ناوچەکە لە ماڵی خۆیاندا دانابوو کە چین چین دەھاتن و وانەکانی تەجوید و لەبەرکردنی قورئانی پێ دەوتنەوە..
کە زۆرێک لە کاسێتەکانی ئەو وانانە بەھەر جۆرێک بێ و بە کۆمەکیی خوای گەورە ماون و ئێستە بە (mp٣ ) ھەن کە ئەمەش بەردەوام بوو تا کیمیابارانی ھەڵەبجە و وێرانکرانی ناوچەکە.
لە بواری نووسینیشدا لە کۆتایی شەستەکانەوە دەست دەداتە نووسین و وەرگێڕان بە تایبەتی ژیاننامەی ھاوەڵان ( خوا لێیان ڕازیی بێ) .
لە ساڵی (١٩٧٣) و لەو کاتەی کە لە دەوروبەی شاری ھەڵەبجە مامۆستا دەبێت لە پیاسەی ئێوارانی باخی گشتی شاردا یەکەم نامیلکەی حازر کرد بۆ چاپ بەناوی ( منیش بوومە پشتیوانی!) بەڵام پاش سێ جار ڕەتکردنەوەی لە لایەن دەزگای چاپی حکومەتەوە و بە لابردنی پەردەی یەکەمی گفتوگۆکە ساڵی (١٩٨٠) چاپ کرا.
ھەر لە ساڵی (١٩٨٠) دا یەکەمین ژیاننامەی ھاوەڵانی چاپ کرد و تا ساڵی (١٩٨٨) نزیکەی (٣٠) کتێب و نامیلکەی بڵاوبوونەوە.
دواتر بەردەوام بوو لە نووسین تا لە ساڵەکانی (٢٠٠٦ و ٢٠٠٧) دا جوانترین دیاریی خۆی پێشکەشی کتێبخانەی کوردیی کرد کە ژیانی پێغەمبەری ئازیزمان بوو (صلی اللە علیە وسلم) لە دووبەرگی گەورەی نزیکەی (١٦٥٠) لاپەڕەییدا.
٭ یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ژیانی مامۆستا ، شوێنکەوتنی فیکرو قوتابخانەکەی مامۆستا سەعیدی نوورسیی یە، لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە کە وەک پێشەنگێکی ئەو قوتابخانەیە دادەنرێت لە کوردستاندا بەوەی کە وازی لە سیاسەت ھێناوە و تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو لەسەر ئەو فیکرە ھاوچەرخەیەی .
خاوەنی ھەشت مناڵە ( چوار کوڕ و چوار کچ) ..
پاش نەخۆشییەکی درێژخایەن و ، بە ئارامگریی و حەوسەڵەیی ئازار و مەینەتییەکانی ڕازیی بە فەرمانی خوای گەورە لە سلێمانی و لە شەوی هەینی ٢٠٢٢/٠١/٢٧ ماڵئاوایی لەم دنیایە کرد و ڕۆژی هەینی لە ئاپۆرایەکی پڕ شکۆدا لە زێدی خۆی لە (بەڵخە ی هەورامان) بە خاک سپێردرا.

بەرھەمەکانی مامۆستا حبیب محمد سعید

أ- ژیانی ئازیزمان ( صلی اللە علیە و سلم ) بەرگی یەکەم/٢٠٠٦ز
ژیانی ئازیزمان ( صلی اللە علیە و سلم ) بەرگی دووەم/٢٠٠٧ز

ب . زنجیرەی ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەکان:
١- ئەبوبەکری صددیق
٢- عومەری کوڕی خەطاب
٣- عوپمانی کوڕی عەففان
٤- عەلیی کوڕی ئەبوطالب
٥- عومەری کوڕی عەبدولعزیز
ج- کورتە ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەکان بۆ مناڵان .

د- زنجیرەی بۆ کۆرپەکان:
١- دڵ فراوانیی
٢- فرمێسکی شادیی (١)
٣- فرمێسکی شادیی (٢)
٤- فرمێسکی شادیی (٣)
٥- چاوپۆشیی

ھـ- زنجیرەی زیکری خواناسان : ( چوار بەرگ )

و- زنجیرەی ھاوەڵانی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە و سلم ):
١- عومەیری کوڕی سەعد
٢- نوسەیبەی کچی کەعب
٣- عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەوف
٤- عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود
٥- ئەبوئەییوبی ئەنصاری
٦- خوبەیب و سەعید
٧- زەیدی کوڕی سەھل
٨- عەبدوڵڵای کوڕی حوذافە
٩- خەببابی کوڕی ئەرەت
١٠- بەڕڕائی کوڕی مالیک
١١- ئەبوسەعیدی خودری
١٢- عومەیری کوڕی وەھب
١٣تا ١٧ دەستەیەک لە شەھیدان
١٨- زەیدی کوڕی حاریثە
١٩- ڕەبیعەی کوڕی کەعب
٢٠- سەعیدی کوڕی زەید
٢١- سوراقەی کوڕی مالیک
٢٢- رەملەی کچی ئەبوسوفیان
٢٣- طەلحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا
٢٤- عەبدوڵڵای کوڕی سەلام
٢٥- سەلەمەی کوڕی قەیس
٢٦- عیکریمەی کوڕی ئەبوجەھل
٢٧- عەدیی کوری حاتەمی تەی
٢٨- ثابیتی کوڕی قەیسی ئەنصاری
٢٩-خەدیجەی کچی خوەیلید
٣٠- موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان
٣١- عائشەی کچی ئەبوبەکر
٣٢- عەبدوڵڵای کوڕی عومەر
٣٣-موصعەبی کوڕی عومەیر
٣٤- عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس

ز – زنجیرەی وت و وێژی قوتابیان:
١- منیش بوومە پشتیوانی!
٢- تاکەی دوورە پەرێز بم؟!
٣- بانگی ڕزگارییە!

ح- زنجیرەی لەگەڵ خواناساندا:
١- بەرھەمی خواناسیی.
٢- لە دادگای ئیسلامدا
٣- سەرمەشقی بانگخوازان
٤- دەروونی موسڵمان
٥- پادشای خواناس
٦- لە ئەڵقەی وانە وتنەوەدا

لەگەڵ خواناساندا/ بەرگی یەکەم
لەگەڵ خواناساندا/ بەگی دووەم

ط- زنجیرەی تیشکێ لە قورئانەوە:
١- ڕۆژان ڕۆژیان لە دوایە.
٢- کۆمەڵی پایەدار(عباد الرحمن)

ی- زنجیرەی دەستی پەروەردگار : (چوار بەرگ) شەش جار چاپ کراوە

ک- چەند چەپکێ بیرەوەریی سەبارەت بە مامۆستا سەعیدی نوورسیی:
١- چەپکی یەکەم : بیرەوەری پیاوان
٢- چەپکی دووەم : بیرەوەری ئافرەتان

ل- زنجیرەی ناوازەیی بیری مامۆستا نوورسیی :
١- ھاوبەشیی لە کاری قیامەتییدا
٢- پەیامەکانی نوور و یەکبوونی موسڵمانان
٣- حیکمەتی ژن نەھێنانی
٤- کارمەندانی پاکژیی
٥- ھۆی ڕواڵەتی و ھۆی ڕاستەقینە
٦- ھەشت خاڵ
٧- فەڕو بەرەکەت (بڵاونەکراوەتەوە)
٨- سەربەستی راستەقینە (بڵاونەکراوەتەوە)

م- زنجیرەی لە ڕوانگەی پەیامەکانی نوورەوە:
١- نزا و پاڕانەوە
٢- ڕزق و ڕۆزی
٣- وازھێنانی ( بدیع الزمان ) لە سیاسەت.

ن- وەرگێڕانی (پەیامەکانی نوور)ی دانراوی مامۆستا سەعیدی نوورسیی:
١- ڕابەری خزمەت
٢- موعجیزاتی ئەحمەدیی
٣- پەیامی بیماران
٤- پەیامی پیران
٥- پەیامی ئیخلاص و برایەتیی
٦- پەیامی وتە بچووکەکان
٧- پەیامی بەھەشت
٨- پلیکانەی سوننەت و چاری دەردی بیدعەت
٩- مافی دایک و باوک
١٠- لەگەڵ پێشەوای ئارامگراندا.

س- نووسراوی بەعەرەبی :
١- کیف وجدت رسائل النور؟
٢- من مزایا رسائل النور
٣- لماذا ترک بدیع الزمان میدان السیاسة؟
٤- الدعاء و التضرع،(بڵاونەکراوەتەوە)

ع- وەرگێڕانی بەرھەمەکانی مامۆستا ( محمد فتح اللە گولەن ) :
١- زیکری بەیانیان و ئێواران .
٢- کۆمەڵە دوعای مەئسوورات
٣- ئیرشاد و تەبلیغ
٤- چەند تیشکێکی قورئانیی لە ئاسمانیی ویژداندا
٥- پێوەرەکان(چاپ نەکراوە)

ف- لەگەڵ ئەم کتێبە ھەمەچەشنانەشدا:
١- ژیاننامەی بدیع الزمان مامۆستا سەعیدی نوورسیی . (چوار جار چاپ کراوە) و کراوە بە فارسیی لەلایەن (زاھدی وەیسی ) وە ( چاپکراوە لەلایەن دار النشری احسان )
٢- ژیاننامەی ئیمام شافیعی ( مەزنترین فەقیھی ئیسلام )
٣- ڕێبازی خواناسان
٤- کورتە پێناسەیەکی پەیامەکانی نوور
٥- شارەزایی خوێندنی قورئانی پیرۆز
٦- وانەی شەھیدیی (درامای سەعیدی کوڕی جوبەیر و حەججاج )
٧- یادی پەروەردگار ( وەرگێڕانی المأثورات ی ئیمام بەننا )
٨- ھەڵبژاردەی چیرۆکی زیرەکان
٩- نامەیەک بۆ ئازیزان
١٠- نامەیەک بۆ خوشکێکی حیجاب لەبەر
١١- گەشتێک بەرەو پەیامەکانی نوور
١٢- کۆمەڵێ وتاری جۆراو جۆر لە گۆڤاری (ســۆز) ..

 

ارسالی کاک یوسف

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا