اندیشهکوردی

ئەبەدییەت لە ناخی مرۆڤدا

ابدیت

ئەبەدییەت؛ لەبن هەموو ڕوانین و کارێکی مرۆڤدا بووە، هەر لەبەراییی مێژووەوە، واتە لەو دەمەوە مرۆڤ فڕێ درایە سەر زەوی، هەتا ئەمڕۆ، کە ئەگەر مرۆڤ بتوانێ لە ئێستادا بژێ و بتوانێ لە دوای خەیاڵاتی ڕابردوو و داهاتوو خۆی ڕزگار بکات و ئیتر هەندێ جار بە کزی و نادیاری، وەک ئەستێرەیەک کزکز لە تاریکیی شەودا دابگیرسێ و بکوژێتەوە، دیسان دابگیرسێ و بکوژێتەوە، یا وەک گاری دارێک کە بە نمەبارانێک کوژابێتەوە و پۆلوویەکی نیوەگیان بەحاڵ تینی تێدا مابێ و گیان بدات، پێویستی بەلادانی سووتوو بێت و دەست بخەینە خۆڵەمێشەکانی سەری تا پۆلووەکە بدۆزیتەوە و بە فووی بەردەوام تاتینی تێ بکەوێت و زیندوو بێتەوە، ئاوا بەکزی و نەبینراوی مرۆڤ دەتوانێ لەناو خۆیدا ئەبەدییەت کەشف کات، واتە ئەودەمەی کە ناتوانێت بە مان دەری ببڕێت…

بەڵام هێندێک جاریش ئەبەدییەت وەک خۆر بە ناوچاوانی مرۆڤەوە دەدره‌وشێتەوە، خۆرێک لە خۆری ئاسمان بەتینتر، درەوشانەوەیەک بە وشە دەرنابڕدرێت، هەندێ جار لە عرووج و بەرزبوونەوە بۆ ئاسماندا، وەک بۆ موحەممەد پێغەمبەر(د.خ) ئەنجام درا…
هەندێ جار بە سەماکردن، سەمایەک، کە تەنیا جەستە تێیدا نابزوێت، بەڵکوو لە ڕۆحەوە دەبزوێ لە ناخ و قووڵایی ڕۆحیدا، لەو شوێنەوە کە تەنانەت خۆشی دەستی پێ ناگات، لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە دێت و بۆ دڵ سەر دەکەوێت و لەوێشەوە بۆ جەستەی نەبینراو و بێ ئەوەی خۆی بزانێ جەستە بێشەرم دەکەوێتە سەماکردن، ئەویش وەک سەماکانی مەولانا و جەلالەددینی ڕۆمی!!!

عاریفان و خواناسان ناویان ناوە، تاسەوسۆ، سۆیەکی دێی بەسەریدا، هەر ئەو تاسەوسۆیە پاڵی پێوەدەنێ بڕواتە مزگه‌وتێک یا ئەشکەوتێک یا خود بڵنداییەک به‌ره‌و قەبری پیاوچاکێک بوەستێت، نزا بکات بۆ ئاسمان، سەر هەڵبڕێت، یان بەپێوە خۆی نەگرێ و بکەوێتە سەر ئەژنۆکانی و دابنیشێ و دەمووچاوی بنێتە نێو هەردوو دەستی و بەخوڕ فرمێسک برێژێ، لە ناخ و قووڵایی دڵەوە هاوار بکات، یاڕەبب هانام بۆ تۆ هێناوە، پێویستم بە تۆیە، دەسا یاڕەبب دوعا و نزا و پاڕانەوەم لێ قبووڵ بفەرموو و نیازم بەدی بهێنە!

وەرگێڕ: عەبدوڵڵا عەلیپوور

از طريق
عبدالله علی پور
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

عبداللە علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا