ئازیزان موژده بێت وا دوباره میوانی سفره و خوانی خوایین
میوانی نزای به‌ربانگان و سه‌ڵای پارشێوان
میوانی سفره‌ی مهغفیڕهت و لێخۆشبوونی خوایین
میوانی شه‌ونوێژ و ته‌ڕاویح و موناجاتی قنوتی ویتران
ده‌مێکه چاو له ڕێی هاتنی ئه‌و مانگه پیرۆزهیین
ده‌مێکه وا چاومان بڕیوه‌ته ڕێ که
جارێکی‌تر بگه‌ینه‌وه مانگی نوور و ڕه‌حمه‌ت
بگه‌ینه‌وه مانگی ئاشتی و ته‌بایی
مانگی لێبوورده‌یی و غوفڕانی ئیلاهی
ده‌مێکه دڵته‌نگی ساته ڕوحبهخشهکانی ڕه‌مه‌زانین
ده‌مێکه تامه‌زرۆی فرمێسکڕشتنی شه‌وه قهدرهکانین
?
به خێر بێی ئه‌ی مانگی نوور و ڕه‌حمه‌تی خودایی
به‌خێر بێی که وا دڵمان گه‌شایه‌وه
به دیتنی کۆڕی قوڕئان خوێنان
له ژنان و پیاوان ده‌ڕازێننه‌وه ماڵه‌کانی خودا
به تاک و به کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن زیکر و یادی خودا
?
به خێر بێی ئه‌ی نووری چاوم
به خێر بێی که ده‌مێکه تامه‌زرۆتین
که ڕووحی ماندوو شه‌که‌تمان بحه‌سێته‌وه
له ژه‌هری دونیا تاوێ بسڕێته‌وه
?
نزای ئێواران تێکه‌ڵ به فرمێسکی په‌شیمانی
ئاویته‌ی شه‌وقی کیبریایی
نزا و لاڵانه‌وه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان
پێشکه‌شی که‌ین له کاتی به‌ربانگان
?
هۆی ئیمانداران موژده بێت
خوای بانی سه‌رمان
هه‌ڵیگرتووه قه‌ڵه‌می عه‌فوو
به جه‌وهه‌ری فرمێسکی تۆبه و په‌شیمانی
خه‌ت ده‌کێشی به‌سه‌ر تاوانی به‌نده‌ی ڕووڕه‌شی
ئای که ده‌رفه‌تێکی زێڕینه
به‌ندکراون شه‌یتانه‌کان
داخراون ده‌رگاکانی دۆزه‌خ
واڵا کراون ده‌رگاکانی به‌هه‌شت
پێشوازی ده‌کات (ریان)
له ڕووی ڕۆژوه‌وانانی تینوو
فەرموویان دەکا به ئاوی غوفڕان
ماندووی له دڵ ده‌رکه‌ن به ڕیزوان
?
خوایه گه‌لێ دڵم خۆشه که یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ
به سه‌ف وێستاون ژن و پیاو، پیر و لاو
ملکه‌چانه، داماوانه
له ڕێزی سەفەکانی تەڕاویح
فه‌رمانی تۆ به‌جێ دێنن
?
هه‌موومان جارێکی‌تر پڕ به دڵ ده‌ڵێینه‌وه
به‌خێر بێیته‌وه ئه‌ی مانگی لێبوورده‌یی
ئه‌ی لووتکه‌ی جوانی
ئه‌ی مانگی حه‌سانه‌وه‌ی دڵه ماندووه‌کانی نووقمی تاوان
ئه‌ی مانگی ژیانه‌وه به‌خێر بێی به‌خێر بێی
کولسووم حەسەن زادە