دوێ شه‌و بای شه‌ماڵ ده‌لای به‌یان دا
شه‌به‌یخوونی دا به‌سه‌ر زریان دا
قۆشه‌نی به‌فر و سه‌رمای زستانی
وه‌ک کاوه‌ی زوحاک بهرههڵمهتان دا
به‌ره‌ی هه‌ژاری دڵخۆشی داوه
موژده‌ی به‌هاری به بولبولان دا
یاخودا هه‌ر خۆش بی وهه‌ر ببی به‌هار
هه‌میشه زاڵ بی به‌سه‌ر زریان دا
تۆ به‌زه وداد ومیهری یه‌زدانی
ڕه‌وایه حوکمت به‌سه‌ر دڵان دا
خاکهلێوهکهت ئه‌و خاکی مردوو
ده‌ژیه‌نێته‌وه به ڕووی جیهان دا
له دوای ناڵین و شریخه‌ی هه‌وران
بریسکهدان وڕنووپسان دا
له‌پاش باران وشڵێوهی سێ شه‌ش
کۆلکه‌زێڕینه‌ی پاش بارانان دا
ههرگیایهک له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێ
گوڵ له‌سه‌ر گوڵ و خار له خاران دا
شیرن له‌شیرن هی تاڵیش له تاڵ
به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌ته‌ک ئه‌وان دا
ئه‌ی خوای میهره‌بان ئه‌ی خاوه‌ن گوزه‌شت
خۆت ئه‌و پهندهیهت به خافڵان دا
زیندووکردنه‌وه و لێ پرسینه‌وه‌ت
ههمووبههارێک بهمن نیشان دا
مه‌شهێڵه شه‌یتان بمکاته که‌کره
بهفریوم به‌رێ له‌ڕێی نه‌مان دا
تۆبه خودایه هه‌زارجار تۆبه
له‌و کرده‌وانه‌ی ده‌گه‌ڵ تاوان دا
هه‌ربینا گیانم هاته‌وه لای خۆت
بمخهی له کۆڕی لێخۆشبوان دا
ڕه‌وشتی تۆیه له گوناه بووردن
ئه‌وه‌ت زۆر فه‌رموو خۆت دهقوڕئان دا
ڕێبوارت چاک وپاکی خۆش ویستوون
جێگای بۆ وه‌که‌ی ده‌نێو ئه‌وان دا
ماموستا عبدالکریم ر‌سولی (رێبوار)
یاسر سید عزیزی