تاریخ

هەسته وه کرماشانه که م

زامت گرانەو ناسۆڕت زۆرە
کرماشانەکەم بۆت ببم کۆرە

لەسەرپێڵی تۆو قەسری شیرینت
داڵاهۆی جوان و کانگای ئەوینت

هاوار و گابۆڕ روومەت رنینە
لەهەموو ماڵێک گریانە،شینە

کرماشان زووبە هەستەوە رابە
هەوری تەمی خەم لەسەررووت لابە

تۆ بە تەنیا نی هەتا کورد هەبێ
ژیان ئاوایە قەدەر هەر دەبێ

تاکی کورد هەمووی بۆت بەپەرۆشە
هەموو کوردستان تێکڕا رەشپۆشە

دەبێ دڵ خۆش بی بەهەوڵی کوردان
کاتێ کاکی شوان دای بەتۆ گۆچان

گۆچان ئامرازە بۆ راوەستانت
بەگۆچان بگرە تاوێک وچانت

بەری تەنگانە مەودای زۆرکەمە
منیش دڵنییام دەڕوا ئەو خەمە

کاتێ مناڵیش داخیلەی بەخشی!
هەزاران سازن هەربەخۆبەخشی!

بڕوانەبووکی هەڵوێی سەردەشتم
دیاری دەبەخشێ دەڵێ هاوبەشتم

تاکە ڕاخەری خاڵی پیرانشار
هێزو وزەیە خۆبگرە ئەوجار

تۆ باش بزانە ئەی کرماشانم
هەناسەی،دڵی،بۆکوردستانم

هەمووکوردستان ئێستا خەمبارە
خەڵکی هەولێریش ئەوگەورەشارە

لەدیاربەکرو قامیشلی بۆ تۆ
چاو بە گریانن ماتەمینن خۆ

لەلای تۆ کەسێک سەری بهێشێ
لەلای من دەکەس دڵی دەهێشێ

کە وابوو بدە مووژدەی هاوکاری
لەخەڵکی کوردو لە کوردەواری

باقەسروسەرپێڵ خەم نەخۆن تازە
بۆ هاریکاری کورد هەمووی سازە

حەسەن رەوێش(پارێزەر)

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا