یادێک لە حاجی مامۆستا مەلا موحەممەد بەردەڕەشی
دە ساڵ لە مەوبەر
لە وەرزی زستان
هەواڵێکی تاڵ
تووش و بێئامان
سارد وەکوو
شەختە و ناخۆش
وەک زریان
ناخمانی هەژان
چاوان پڕ گریان
ئەستێرە گەشەی
ئاسمانی ژینی
ڕۆژانی خوێندن
ئاوا بوو ڕۆیی
بۆ لای خوای ڕەحمان
بەڵام مامۆستای
هێژا و رێزدارم!
نوور و رووناکی
وانەی پڕ خێرت
خو و خدەی بەرز و
ئاکاری زێڕت
هەر درەوشاوەیە و
ناڕوا لە دڵمان
هەرچەند مەخابن
دوانگەی بێنازت
کۆڕی تەدریسی
پڕ لە ئاوازت
کە قوتابیانی
تامەزرۆی وانەت
لە دەوری شۆڵەی
شەمعی دیدارت
کۆ ئەبوونەوە
بە ویستی یەزدان
چۆڵ و بێدەنگە و
دڵ ئەکا بریان
دەسا خوایە گیان!
بە سۆز و بەزە
کار بەجێ و لێزان!
رێی پڕ ڕێبوار بێ و
جێی بۆ بکەرەوە
لای گەورە پیاوان
بانه ـ ۲٦ بەفرانباری ۲۷۲۰