شعرعبادات

نوێژ {شێعر}

نوێژ یەکێکە لە ئەرکانی دین
ئێمەی مسوڵمان دەبێ پێی هەستین

نوێژ کۆڵەکە و ستونی دینە
بێ باوەڕ بە نوێژ ، بی شک بێ دینە

نوێژ شناسە و هەویەی ئینسانە
خەڵاتی خودا بۆ مسوڵمانە

نوێژ ڕووناکیە بۆ چاوی رەسوڵ (س)
بە نوێژ پێویستە خۆ بکەین مەشغوڵ

چونکە پێغەمبەر (د.خ) وەهای فەرمووە
دینی پێ لە کوفر   هەڵاواردووە

شەرع دەفەرموێ : ئەوەی نوێژ خوێنە
بەڵگەی بە دەستە و پاک و خاوێنەگ

ئەوەی نەخوێنێ نوێژ بە تەواوی
دەبێ پێی بڵێی بەحەق ، دۆراوی

بابای نۆێژ نەخوێن دەلەرزێ دینی
دەبێتە زیندان حەیات و ژینی

ژینی بە بێ نوێژ وەک ژانێ وایە
ئارامشی ژین لە نوێژێ دایە

چونکە نوێژ یادی خودای غەفوورە
بەیادی خودا دڵ پڕ لە نوورە

یادی خودایە دڵ دەکا هۆشیار
بێ یادی خودا دڵ دەبێ بیمار

 ئەمری خودایە “ٲقم الصلاة”
له خراپە و تاوان دەماندا  نەجات

پێویستە ئەمری بە جێ بهێنین
پاداشتی باشیش بەدەست بهێنین

پاداشتی نوێژ  لەکن خودایە
ئەو زاتەی بۆ خۆی تاک و تەنیایە

نوێژ نەخوێن لەو لا لە دۆزەخ دایە
ئەوەش ئایەت و فەرموودەی خوایە

لە دواڕۆژ دەڵێن بە وانەی تێیدان
چیتان لێ هاتوە بۆ لە دۆزەخدان؟

دەڵێین لە جوابدا ، بۆیە تێ کەوتویین
چونکە لەریزی نوێژ نەخوێنان  بویین

هەی هاوار و داد لەو جێگا سەختە
ئەوەی تێیکەوێ  شەقی و بەدبەختە

خودای بێ هاوتا پەنات بۆ دێنین
ئێمە بەردەوام نوێژێ دەخوینین

توفیقمان بدە لەسەر ، ئەنجامی
چونکە دەترسین لە سەرەنجامی

یارەب نوێژ بکەی بە نووری ڕێمان
بۆ قەبر و قیامەت ، بەهەشت بێ جێمان

پێمان کەرەم کەی بەهەشتی بەرین
بەدڵ لە دۆزەخ ئێمە بێ بەرین

بەڵگەی نەجاتمان نوێژ و تاعەتە
بێکەی بە نەسیب ئەو ئیتاعەتە

شارەزای ڕێگای ڕاستی خۆتمان کەی
لەناز و نیعمەت بێ بەشمان نەکەی

ڕێگای ئەوانەی نیعمەتت داون
نەک ئەو کەسانەی سەر لێشێواون

بم کەی بە ڕەفیق خۆشەویستانت
بە دۆست و هاورێی پێغەمبەرانت

ئامین

یونس سلیمان زادە /قەڵاجۆغە
۱۳۹۸/۱۰/۱۲

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا