به بۆنه ی له دایک بونی پیغه مبه ری ئیسلام (د خ)
شه وبو،تاریکه شه و ئه نگوسته چاو،چ شه وێك،شه وێكی درێژ نه وه ك شه وانی كورتی به هار كه زۆر زو كاتی خۆیان ده ده ن به روناكی به ره به یان،تا چاوه کان زوتر دیمه نی به هاری دڵڒفێنی پڒ له سه وزایی و گوڵ و گیا‌و باڵنده و كه ژو كێوو چیای ڒازاوه ببینن،تا مێشك و بیره كان زیاتر بیر كه نه وه له و سروشت و ته بیعە تە ،له و هه م‌و ناز و نیعمه ته،له و ڒێكو پێكی و نه زمه جوانه،له و نه قش و نیگا ره،له وهه م‌و گوڵ و گیا جۆراو جۆرانه كه چه نده زۆرن،چه نده جۆرن،سه وزو سوور و زه رد و بۆرن،له و هه م‌و گیان له به رانه كه زل ووردن، چه ند مۆدێلن،ده یان ره نگ وسه دهاجۆرن،په‌له‌وه‌ری به سته زمانن،مه‌ل وباڵنده ی نه‌خشین وجوانن،په‌پووله‌ی ڒهنگاوڒهنگی شه‌یدای شه‌من،زۆریان هه ن وه‌حشی ودڒندهن،هه‌ندێك ژه‌هراوی وگهزهندهن،هه‌ندێك ڒادهكهن،هه‌ندێك باڵنده‌ن،ههشیانهبێ پاوخهزهندهن.
شه‌وێك به‌درێژایی شه‌وی پاییزكهمرۆڤ چهندجارئهودیوهودیودهكات،شل ده‌بێ،خه‌و له چاوی ده‌تۆرێ ، چاوهڒوانه ڒۆژباداتهوه،زه‌وی سڒدهبێ چاوهڒێیهتیشكی خۆرسهرههڵداتهوه،تا ڒۆژ هه‌ڵدێ شهختهوكزهبای ساردوسڒفهرمانڒهوایی سه‌رزه‌وی ده‌كه‌ن.لهوشهوهتاریكهدا كاروانی مرۆڤایه‌تی بێ سه‌رقافڵه و ڒێ نوێن بوو، رێ دیارنه‌بو بێ نیشانهوسهروشوێن بو،له‌ئاسمان ئه‌ستێره‌كان كه‌له‌دووره‌وه هه‌ندێك روناكیان ده‌دا به زه‌وی،هه‌ورێكی ڒهش پێشی گرتن هێنده‌ی دی تاریكی خسته سه‌ر زه‌وی له‌سه‌رزه‌ویش هیچ ڒوناكیهك شك نه‌ده‌برا،نه‌كاره‌با و نه‌شه‌م ومۆم و نهچرا،له‌هیچ جێیه‌ك نه‌ده‌دیترا،له‌كاتێكا ئینسان نرخی نه‌مابو،ئهوئینسانهی فرشته سجده و كڒنۆشیان بۆده‌برد،ببوبهدڒنده،به‌مرۆڤ كوژوخوێن ڒێژ،ببوبهڒێگربهجهرده،چوبۆوهڒیزی ئاژه‌ڵ نه‌ك ئه‌وه‌نده،بگرهزیاتر دابه‌زی بوو،لهئاكاروڒهوشتی ئینسانی دا،به‌زی بو.لهوهختێكا زۆردار بهههرچهشنێ ویستبای زوڵمی ده‌كرد،ده‌ستێ نهبوتێكی شكێنێ،كه‌سێ نهبوههستێتهوهوشۆڒشێكی ڒاپهڒێنێ،به‌گژی دابێ و ڒهگ و ڒیشهی له‌بن بێنێ،حه‌ق و ڒاستی و دادپه‌روه‌ری نامۆ ببون ،كه‌سێ نه‌بو ڒاینۆێنێ.لهكاتێكاژن كهشهریكی ژیانی پیاوبو،ماف وبوونی دۆڒاوبو،خانووچكه‌ی ژیانی ڒوخاوبو،بوونی له‌كۆمه‌ڵگا نه‌نگ بو،لاباری ژیانی له‌نگ بو،زه‌وی به‌رینی لێ ته‌نگ بو،ئه‌وئافره‌ته‌ی پێغه‌مبه‌ران له‌باوه‌شی په‌روه‌رده‌كران،تا وای لێهات به‌زیندویی ژیرخاك ده‌كران،كۆمه‌ڵی ئینسان لهژێرلافاوی نه‌فامی وجاهیلی خنكابو،له‌سه‌ربه‌رزی و ڒزگاری بێ هیوابو. ئه‌ی محمد: له‌و وه‌خته‌دا له به‌ره‌به‌یانی ڒۆژی دوشه‌نبه‌ی دوازده‌ی ربیع الاول له‌دایك بووی،چاوههڵێنانت له‌به‌ره‌به‌یان مزگێنی تێك ڒمانی كۆشك وقه‌ڵای شه‌وه‌زه‌نگی سامناكی نه‌فامی دا،وه‌ك ڒوناكی به‌ره‌به‌یان كهمزگێنی نه‌مانی دێوه‌زمه‌ی تاریكی شه‌و ده‌دا.لهوبهیانیهدا به‌یه‌كه‌وه دوو ڒۆژ هه‌ڵاتن،ئه‌و ڒۆژهی تیشك ده‌به‌خشێ وهێز و وزه دهدابهزهوی،ساڵهایی ساڵه هه‌ڵدێ وئاوادهبێ وبه‌رده‌وام له‌گه‌ڵ شهومل ملانهودژایهتییانه،تائێستاش نهیتوانیوهكۆتایی به‌تاریكی شهوبێنێ.به‌ڵام تۆخۆرێك بووی هه‌ڵاتی ڒوناكیت به‌زه‌وی به‌خشی،كۆشكی شه‌وه‌زه‌نگی نه‌فامیت تێك ڒماند،داری دادپه‌روه‌ری ویهكسانیت چه‌قاند،كانیاوی ژیانت ته قاند،سه‌دان نه‌مامت پێگه‌یاند،مرۆڤی نه‌فامت تێ گه‌یاند،بناغه‌ی دیواری زۆردارت له‌رزاند.
ئه‌ی محمد:ئه‌ی نمونه‌ی خوو و خده،ئه‌ی مامۆستای ئینسانیه‌ت ،كانگای دادویهكسانیهت،له‌یادی له‌دایك بوونت پڒپڒ لهشادییهدڵم ،وهكوبولبول له‌سوێی گوڵم،حهسایهوهههموگیانم،ئه‌ندامه‌كان بهتێكڒایی ده‌گه‌ڵ دڵ وروح وگیانم،قه‌ت كاتی واخۆشم نهدیوهبهدرێژایی ههموژیانم.
ئه‌ی ڒابهره بێ نازه‌كه‌م:لهكاتێكابهمنداڵی ویستیان بدده‌ن به‌دایان،چونكهبێ باب وههتیوبوی،له‌بنه‌ماڵه‌ی بێ بژیوبووی،كه‌س دایانی نه‌ده‌كردی،حه‌لیمه‌ش به‌ناچاری بردی،نه‌یان زانی هۆی ڒهحمهتی،كانگای خێروبهرهكهتی،مه‌مكه‌كانی حه‌لیمه كه وشك وبێ شیربوون،كاتێك دهمولێوی موباره‌كت لێ یان گیربون،لهنهكاوێك پڒلهشیربون،حووشترهكهیان وشكی كردبولهبهر كزی ولهبهرپیریان،به‌هۆی تۆوه گوانی ڒاسان لهپڒشیریان.ئه‌وكات زانیان چهندهبهرزی،خاوه‌ن خێروخاوهن فهڒی ،بهدوورلهخهراپهوشهڒی.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر:ئه‌ی مامۆستای ههموبهشهر،ههموتاوهكانی ته‌مه‌نت تائه‌وكاته‌ی كۆتایی ژیان،ههرتێكۆشای به‌بێ ووچان،تامرۆڤ خۆی بناسی،تاپلهوپایهوئهرزشی خۆی بزانێ وبگاتهئهوكهماڵهی كهكاڵای باڵایه‌تی،تاخو وخده‌ی ئینسانه‌تی له‌ژیانی دا ڒهنگ داته‌وه،تاچاكهویستی وسه‌ربه‌ستی له‌ژیانی دا ده‌نگ داته‌وه.به‌ڵام نه‌زانه‌كان،ستهمكارهناحهزهكان له‌جیاتی پێ‌زانین چهندتۆمهت وقسه‌ی ناڒهوایان بۆدادهنای،ده‌یانگوت:شێتی ساحیری،ئاژاوه‌چی وژین تێك ده‌ری.بهردوداریان پێدادهدای،منداڵهوردكهیان لێ هان ده‌دای ،دڒك وداڵ وچقڵ وچاڵیان لهسهرڒێگابۆدادهنای،ورگهوشتریان بهسهردادهدای.به‌ڵام تۆی مرۆڤ ویست،تۆی خاوه‌ن سۆز،ئهوههموئێش وژانهنهیان توانی ڒقت هه‌ستێنێ،له‌جیاتی به‌گژیان دابێی دوعاونزات بۆده‌كردن.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر:ڒۆژانی ڒهشی جاهیلی واهاتهوه:كۆمه‌ڵی ئینسان له‌گێژاوی نه‌فامی داخهریكه نوقم بێ كه‌سێ نیه وریای كاته‌وه،هه‌رچی قانون ویاسای خوایه ژێرپێ نراوه،باوومۆدێل وداب ونه‌ریتی جاهیلی جێی گرتۆته‌وه،خه‌ڵاته‌كه‌ت كه ئارام به‌خشی دڵی پڒخهمه ئێستالهتاقهی مزگه‌وته‌كان خۆڵاوی یه ،كه‌سێ نیهلێكی كاته‌وه،یابهدهستی دوشمنانی ناكهسهوهسوتێنراوهوخۆڵهمێشهكهی كه‌سێ نیه كۆی كاته‌وه،ڒێڒهوانی دینه‌كه‌ت به‌تاوانی موسوڵمانی بهههزارهابهشیمیایی خنكێنراون،یابهكۆمهڵ لهپیرولاو،له‌ژن ومنداڵ ،لهنێوكاناڵ به‌زیندویی ژێرگڵ كراون،به‌ده‌یان وبه‌سه‌دان لهزینداناڒزێنراون.ئه‌وانه‌ی داوای مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن كوێربون،كهڒبون،لاڵ بون،نه‌یان دی ،نه‌یان بیست بۆهاواریان نه‌كرد ، مهگهرئهوان مرۆڤ نه‌بون؟!
ئه‌ی ڒابهره شیرینه‌كه‌م:ئه‌وسه‌رده‌مه‌ش تێی دا ده‌ژین زۆرڒهشترهلهوسهردهمهی بۆی ناردرای،ههرچاوهڒێی هه‌لێكی دین تاله‌ژێر سێبه‌ری قورئانهكهت ئارام بگرین،به‌هێمنی وبه‌دڵ خۆشی وبهسربهستی لهژێرعهداڵهت ودادپه‌روه‌ری بژین هه‌تا ده‌مرین.
احمدویسی
ساڵی 1385 هه تاوی شاری ڒهبهت.