ترسام بلین وه فاداری نه ماوه( داستان)
ترسام بووترێت وه‌فاداری و په‌یمان بردنه‌سه‌ر له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ماوه( داستان)
ده گێرنه وه که له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تاب دا سێ كه‌س هاتن بو لای له حالیکدا که كوڕێكی گه‌نجیان گرتبوو وتیان ئه‌ی گه‌وره‌ی موسڵمانان ئه‌مانه‌وێت تۆڵه‌مان بۆ له‌م پیاوه بسێنیته‌وه چونكه باوكی ئیمه ی كوشتوه!!!
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی: بۆچی باوکی ئه وانه كوشتوه ?
پیاوه‌كه وتی: من شوانی وشتر و بزنم.. یه‌كێك له وشترهكانم دره‌ختێكی له ناو زه‌وی باوكهكهیاندا خوارد باوكیان به‌ردێكی لێداو وشتره‌كه مردار بوویه‌وه، منیش هه‌مان به‌ردم دا له باوكیان و ئه‌ویش مرد
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی: كه‌واته حه‌دی خوات له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كه‌م
پیاوه‌كه وتی: سێ رۆژ مۆڵه‌تم بده‌رێ چونكه باوكم مردووه‌و گه‌نجینه‌یه‌كی بۆ من و برا بچوكه‌كه‌م جێهێشتووه ئه‌گه‌ر بمكوژیت گه‌نجینه‌كه ده‌فه‌وتێت و براكه‌شم دوای من لێی ده قه ومێ .
عومه ری كوڕی خه‌تاب وتی: باشه كێ زه‌مانه‌تت ده‌كات که له ده ست عه داله ت رانه که ی؟
پیاوه‌كه چاوی له م خه‌ڵكه‌كه کرد که له ده ورو به ری بوون و وتی ئه‌و پیاوه(ئه بوو زه ر) زه مانه تم ئه کات
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی: ئه‌بوزه‌ڕ زه‌مانه‌تی ئه‌م پیاوه ده‌كه‌یت؟
ئه‌بوزه‌ڕ وتی:به‌ڵێ ئه‌ی گه‌وره‌ی موسڵمانان.
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی: تۆ که نایناسیت چون ئه م کاره ده که ی ؟! ده زانی ئه‌گه‌ر ڕابكات تو قیساس(قصاص) ده که م ؟
ئه‌بوزه‌ڕ وتی: باشه گه‌وره‌ی موسڵمانان، من حازرم ئه گه ر ئه و رای‌کرد تؤڵه م لێوه رگریه وه!
پیاوه‌كه ڕۆیشت ، رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م تێپه‌ڕی و دیار نه بۆ ، هه‌موو خه‌ڵك نیگه‌ران بوون ، نه‌كا کابرایه که نه یه ته وه و ئه‌بوزه‌ڕ توشی کێشه بیت !!
نه‌ختێك به‌رله نوێژی مه‌غریب پیاوه‌كه به هه‌ناسه بڕكێ و شه‌كه‌تی گه‌ڕایه‌وه و له به‌رده‌م عومه‌ری كوڕی خه‌تاب دا وه‌ستا و وتی: گه‌نجینه‌كه و براكه‌مم ته‌سلیمی خاوه نیان كرد و منیش ئه‌وه‌تام له به‌رده‌ستا حازرم بو قصاص!
عومه‌ر که سه‌ری سوڕما بۆ له گه رانه وه ی کابرا وتی: چی تۆی گه‌ڕانده‌وه له حالێک‌دا ده‌تتوانی هه‌ڵبێیت؟
پیاوه‌كه وتی: ترسام بووترێت وه‌فاداری و په‌یمان بردنه‌سه‌ر له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ماوه!!
ئه وجاعومهر پرسیاری له ئه‌بو زه‌ڕ كرد ئه‌ی تۆ بۆچی زه‌مانه‌تی ئه و کابرایه ت كرد له حالێک‌دا نه تده ناسی؟؟؟
ئه‌بوزه‌ڕ وتی: منیش ترسام بووترێت خێر و پیاوه تی له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ماوه!!
كوڕانی كوژراوه‌كه که چاوه روانی قصاص له کابراکه بوون ، ئه‌م هه‌ڵوێستانه كاری تێكردن و وتیان ئێمه‌ش لێی خۆش بووین.
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی: ئێوه بۆچی لێی خۆش بوون؟
وتیان ده‌ترسین بوترێت لێ‌خۆش بوون و لێبورده‌یی له‌ناو خه‌ڵكدا باری كردووه.
هیمن ره سووڵی کیا – ئاڵوه تانی سردشت
دستت دردنکند عالی بود.
سوپاس کاک همین جان واقعا مطلبی جالبی بود وخیلی برای جامعه تاثیرگزاربودانشاالله زیادتر هم شود
آفرين واقعا تأثير گذار بود
ممنون
و از خدا خواستارم كه مطالب بيشتري برايمان بگذاري
KIA#
سوپاس کاک هیمن بو ئه م بابه ته به جی و به نرخه ت
زور به جی بو کاکه ده ستت خوش بیت .به لام جوان وابوو سه نه ده که شی بنوسی .