خبرها،نظرها

پەیامی قوڕئانی(۱۳)

پەیامی قوڕئانی

سعدی مرادی

مرۆڤ هەرچەندە بگاتە لوتکەی چاکیەتی، خاناخای تووشی ناحەزان ئەبێت، تەنانەت پێغەمبەرانیش هەموو خەڵکی خۆشیان نەویستوون!.
ــــــــــــــــــــــ

(قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكاً لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (35) صاد. واتە”

حەزرەتی سولەیمان فەرمووی: پەروەرێن لێم ببوورە، سوڵتەو سامانێکم بدەرێ هیچ کەس دوای من شایانی ئەو دەسەڵاتە نەبێ، چون بە ڕاستی بەڕێزت زۆر بەخشندەی..

👈 وانە”

1⃣ پێغەمبەر سولەیمان پاڕانەوەکەی سەرەتا بە تۆبە و لێخۆشبوون دەست پێکرد.
ـ ئەوەش ئەگەرێتەوە بۆ تێگەیشتنی پێغەمبەران سڵاوی خوایان لەسەر بێت.

2⃣ هیچ شتێ بە ڕێژەی گوناح و تاوان نابێتە بەربەست لەسەر ڕێی نزادا..
ـ جاری وایە بەندە داوای شتێک ئەکات لە پەروەردگاری، هیچ شتێ نابێتە بەربەستی تاوان نەبێت! کە سوورە لەسەری..

3⃣ ئەگەر گیرابوون دواکەوت بگەڕێوە سەر دڵ و دەروون و کردەوەکانت، سەرەنجی ئەو گوناحە بدە کە تێیدا نووقم بوویت، کە بە هۆی ئەوەوە گیرابوونەکە دواکەوتووە!.

ـ باوەڕت وانەبێ تۆ پێت نادرێ چونکە زۆرت داواکردووە، هیچ شتێ لای خوا زۆر نیە کە بتداتێ یا لێت وەگێرێ.

4⃣ ئەوە سولەیمانە [س‌م] داوای ڕامکردنی جنۆکە و با و زمانی پەلەوەر دەکات!

ـ خواوەند هەموویانی ئەداتێ، بەس سەرەتا بە تۆبەوە دەست پێدەکات پێش داواکردنەکە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

(إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ (12) الملک..
واتە”
بە ڕاستی ئەوانەی لە نهێنیدا لە پەروەرێنیان ئەترسن، ئەوان لێخۆشبوون و ئەجری گەورەیان مسۆگەر کردووە..

👈وانەکان”

1⃣ ونن لەبەرچاوی خەڵکیدا بەڵام ئەزانن چاوی خوا بینایە بەسەریاندا،
ـ بۆیە تەرکی حەرامیشیان کردووە هەرچەندە توانیویانە بیکەن!..
ـ ئارەزووی نەفسیان سەرکوت کردووە هەرچەند مەیلیشیان بووە!..
ـ وازیان له گوناح هێناوە هەرچەند بە ئاسانی بۆیان لواوە بیکەن..
ـ هیچ بەربەست نەبووە بۆ تەرکی ماڵی حەرام تەنیا خاتری خوا نەبێت..
ـ هەستیان بە چاودێری خوا کردووە بۆیە شەرمیان کردووە لێی!.
ـ ئەوەیە ترس لە خوا چۆڵیدا..
وازهێنان لە گوناح هەرچەند ئەمنیەتیشیان بووە لە ئابڕوو چوون..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(إِنِّي جَزَيْتُهُمُ الْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوا أَنَّهُمْ هُمُ الْفَائِزُونَ (111) مومنون/ واتە”

بێ شک ئەمن؛ ئەورۆ پاداشیان ئەدەمەوە بە هۆی ئەو خۆڕاگریەی بوویانە، بە ڕاستی هەر ئاوانن کە براوەن..

👈وانە”

1⃣ خۆڕاگری لەبەر زاتی خوای دڵۆڤان عیبادەتێکی بێ‌سنوورە..

ـ دوو بەشە سەبرگرتن؛

اـ سەبر لەسەر گوناح نەکردن
ب ـ سەبر لەسەر عیبادەت کردن

2⃣ ئارەزووت سەرکوت کەیت لە حاڵێکدا تۆ بتوانی جێبەجێی بکەیت..
ـ یان تۆ بتوانی چاوت بقوجێنی و دیمەنیش ڕەخسابێ..
ـ بەرتیل نەدەیت و کارەکەش سانابێت و ئابڕووت نەچێت، و… هەموو ئەمانە سەبرە لە نەکردنی تاوان و پاداشی لای خوایە.

3⃣ هەروا؛ گەر خێربکەیت و دڵبەندی داراییەکەشت بی!
ـ یان هەستی بۆ نوێژی بەیانی و خەویش خۆشە!
ـ یا بچیتە خزمەت دایک‌وبابت و ژیانت پڕ مەشغەڵەت بێ، و…
ـ هەموو ئەمانە خۆڕاگرییە لەسەر تاعەتی خواوەند، پاداشی لای خوای گەورەیە..
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَنَادَاهَا مِن تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيّاً (24) مریم/ واتە”

مناڵەکە بانگی دایکی کرد کە” نیگەران مەبە پەروەرێن لە خوارتەوە کانیاوێکی داناوە…

👈وانه‌کانی:

1⃣ ئەگەر تەنیا کەسێک لە هەلوومەرجی دژواردا بێ نیاز بوایە لە دڵدانەوە ئەوە مەریەمی بەتوول بێ‌نیازترین کەس ئەبوو!.
بەڵام واش ئەویش هەر بەشەرە، پێویستیمان بە کەسێک هەیە دڵمان قایم بکات..

ـ هەر وەختێ کەسێکت دی ژاکاوە، خێرا دڵدانەوە بکە تا ئەوەی تەواو ئەگەشێتەوە سەر لە نوێ.
ـ ئەبووبەکری ڕاستگۆ دوای پێغەمبەران باشترین مرۆڤە، لە گشتیان بەرزترە ئیمانی. بەڵام پێغەمبەر [س‌م] لە غارەکەدا دڵدانەوەی ئەکرد و فەرمووی: ئەی بووبەکر گومانت چۆنە بە دوودانە کە ئەڵڵا سێهەمیانە؟!
ئەی ئەبووبەکر” پەرۆش مەبەخوامان لەگەڵە…

2⃣ تەنانەت پێغەمبەری ئازیزیش کاتێ خێزانی خۆشەویستی خەدیجە خاتوون فەوتی کرد، پاشان ئەبووتالیبی مامی مرد و لە دەستی‌دا جوامێرترین شەڕوان کە هاودەمی بوو، خوای گەورە دڵی داوەو دڵە شکاوەکەی ساڕێژ کرد بە ڕێزگرتنی و دەعوەتکردنی بۆ خزمەت خۆی…

3⃣ ڕووداوی شەوڕەوی (اسرا و معراج) بۆ ئەوەبوو دڵی ئازیزمان بداتەوە..

4⃣ جاروبار؛ ئیشەکان زۆر وەتەنگ دێن بە جۆرێ دنیا کەمە بۆ دڵدانەوەت…!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِراً وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَداً (49) کهف/ واتە”

ئەوەی کردوویانە بە حازری دەستیان ئەکەوێتەوە، پەروەردگار زووڵم لە کەس ناکات.

وانە”

1⃣ ژیانت پەڕاوێکە ڕۆژی دوایی لەبەر دەمی خوای گەورەدا ئەیخوێنیتەوە!
ـ ئامان نووسەرێکی خراپ نەبیت..

2⃣ ئەمرۆ شتێک بنووسە سبەی خەجاڵەتی نەتگرێ کاتێ ئەیخوێنیتەوە…
ـ ئێستاش کتێبەکە بە دەستەوەیە و هەلە…

3⃣ لێرە لاستیکی پاکەرەوەی (استغفار)ت بە دەستە، ئەتوانی گوناحەکانتی پێ وەسڕی..
ـ زۆر پەڕەی سپی جوانت لەبەر دەستە ئەتوانی دێڕی ڕازاوەی پڕشنگداری تێدا بنووسی…

ـ چەند پەڕە دابنێ بۆ خێروخێرات..
ـ چەند لاپەڕە تەرخانکە بۆ قەرەبووی دڵ شکاوان..
ـ چەند گەڵاش دانێ بۆ شەونوێژ و…
ـ هەرچەند کەمیش بێ ڕۆژووی سوننەتت با ببێت…
4⃣ ڕاستە کەس بە عەمەلی ناچێتە بەهەشت! تەنانەت پێغەمبەریش [س‌م] ئەچێتە بەهەشت بە هۆی ڕەحمی خواوە…
ـ بەس کردەوەی باش و چاک و پاک ڕاکێشەری ڕەحمی خواوەندن…
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَرَبَطْنَا عَلَي قُلُوبِهِمْ) ١٤/ کهف.

واتە” دڵی ئەوانمان قایم‌وقۆڵ کرد..

ـ وانە”

1⃣ دڵەکان لادەرن و ئەڵڵا تەعالاش دامەزرێنەرە..
ـ هەرچەند ئیمان بگاتە پۆپەی دڵت هەر بێ‌نیاز نیت لە دواکردنی دامەزراوی لەسەر ئیمان و بڕوا..

2⃣ زۆربەی دوعای پێغەمبەر [س‌م] بریتی بووە لەم ڕستە” پەروەرێنم؛ ئەی زاتێ کە ئاڵووگۆڕی دڵەکانت بە دەستە، دامەزراوکە دڵم لەسەر دینەکەت..
ـ بزانە ئەوە پێشەوای ئوممەتە و بەڕێزترین مرۆڤە! ئاواش داواکاریەتی لە خوداوەند..

3⃣ ئەگەر قایمکردنی خوای گەورە نەبوایە بۆ بەندەکانی، ئەوە شەیتانەکان ئەیانکردنە گاڵتە جاڕی خۆیان..

4⃣ وەختێ یەکێکیان هەستا لەوان بە ئەمری ئەڵڵا  تەعالا، هاوەڵانی غار گەنجانێک بوون لەسەر ڕاستی و هەق بوون، بەڵام شارەکەیان هەموویان بوتیان ئەپەرەست!.
ـ  کاتێ خوای گەورە دڵی پتەو کردن سانابوو بۆیان گشت شت!.

5⃣ دایکی مووسا پێشتر وەختێ مووسای دەم ئاوەکەدا، ئەگەر خوای مەزن دڵی قایم نەکردایە ئەو ئەوندە بە جەرگ نەبوو!..

6⃣ کەواتە بەردەوام داوای خۆڕاگری و دامەزراوی ئیمان بکە و داوای دڵ پتەوی بکە لە خزمەت خوادا…
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَذَا وَكُنتُ نَسْياً مَّنسِيّاً (23) مریم/

واتە”
مەریەمە خاتوون وتی: خۆزیا پێش ئەمە ئەمردم و لەبیر ئەکرام تاهەتایە..

ـ وانە”

1⃣ سات و کاتێک بە ژیانی مرۆڤدا تێپەڕ ئەبێ دنیای لێ ئەبێتە چەرمی چۆلەکە! وا هەست ئەکا ئەم گاوگەردوونە گشتی لەسەر سەری ئەوە، نەک لەبەر کەم ئیمانی بەڵکوو لەبەر دژواری ژیان.

2⃣ خاتوو مەریەم ئیمانی قایم بوو، یەجگار زۆر متمانەی بە خوای دڵۆڤان بوو، بەڵام ڕووداوەکە زەبەلاح بوو! کارەساتەکە دڵتەزێنە!
ـ مناڵێکی بێ باوک بێنێتە لای گەلێکی دڵ ڕەق! دنیا لێ وەتەنگ هات.

ـ کارەساتەکان تێکمان ئەشکێنن..!
ـ ڕۆژگارێکی یەجگار قورس ئەگوزەرێنین، وای دائەنێین تێپەڕ نابێت.!

ـ مرۆڤایەتیت بە لاواز و نالاوازیەوە بهێنە ژیانتەوە، بەڵام لە هەردوو حاڵەتەکەدا،
ـ لەگەڵ خودا بە، خوات لەگەڵ ئەبێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ) ٢٥/ مریم..
واتە”
ڕایوەشێنە بەلای خۆتدا دار خورماکە..

ـ وانە”

1⃣ خوای گەورە ئەزانێ پیاوێکی بەهێز ناتوانێ دارخوڕماکە ڕاوەشێنێ چ جای ئافرەتێکی داماوی مناڵبوو!
ـ بەڵام کاتێک خوای مەزن فەرمووی: ڕاوەشێنە! مەبەستی گرتنەبەری هۆکارەکانە و فێرمان ئەکات هەوڵدان داواکراوە.

2⃣ خوای مەزن کرم دروست ئەکا، یا دانەوێڵە  بۆ چۆلەکە بەڵام بۆی ناخاتە ناو هێلانەکەی! جا ئەو زاتەی مناڵ ئەدات بە مەریەمە بێ باب، ئەشتوانێ خورمای بۆ بخاتە خوارەوە بێ ڕاوەشاندن.
ـ بەس ئەوندەی ئەوێ لێمان خەبات و تێکۆشان و چنگەکڕکێ بکەین..
ـ پاشان بە دڵنیاییەوە ئەوە بزانین ئەوە بەس هۆکارە، سوود و زیانی نیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

(قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا) 44/ نمل..

واتە”
پێی وترا بچۆرە ناو کۆشکەکەوە، کاتێ دیتی پێیوابوو گۆماوە! قولی هەڵکرد..

ــ وانە”

1⃣ بلقیس پێی وابوو کۆشکی داڕێژراو لە شیشە، ئاوە! بۆیە قولاپەی هەڵکرد تا وەپەرێت، تا ئەو ڕادە جلەکانی درێژ بوون و داپۆشەربوون.

2⃣ داپۆشین بەرگ و پۆشاکی پاشاو مەلیکەکان بووە لە سەرەتای مێژووەوە.
ـ بەڵام ڕووتووقووتی و دەرخستنی لەش‌ولار، بەشی گۆرانی بێژانێک بووە ویستوویانە بەو هۆیەوە پیاوان بخەنە داوی تۆڕی خۆیانەوە.

3⃣ سەیری لیباسەکانت بکە، پاشان نەفست بکەرە دادوەر؛
اـ لەگەڵ پاشاکانیت وەک بلقیس
ب‌ـ یا لەگەڵ کەســـــــانی‌تریت؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (8) آل عمران..

واتە”

پەروەردگار؛ دڵمان لامەدە دوای ئەوەی هیدایەت داوە، لە لایەن خۆتەوە ڕەحمەتی خۆتمان پێ کەرەمکە، بە ڕاستی تۆ بەخشەری..

ــ وانە”

1⃣ چەند نزایەکی بە بەهایە!
ـ هەرکە چەشتبێتی تامی نزیکبوون لە خوا، ترسی دووری خوای مەزن ئەڕەنجێنێ.
ـ کەوابوو داوای نزیکبوون بکەن لە پەروەردگار..
ـ چەندین مرۆڤ هەن پلەی نزیکبوونیان مسۆگەر کرد بەڵام مەخابن دوور کەوتنەوە!
ـ چەندین کەس ڕوویان کردە خوای مەزن پاشان پشتیان هەڵکرد!

ـ ئەوانە پێیان وابوو دامەزراوی بە دەست خۆیانە، بەڵام خوای دڵۆڤان لە قاپی خۆی دووری خستنەوە…

ـ گوێ ڕایەڵ ترسی هەیە تەرکی تاعەتی ئەڵڵا تەعالا بکات، زۆرتر لەوەی تاوانبار ئەترسێ لە تاوانەکەی.

شەرقاوی

# بڵۆ (سەعدی مرادی)

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا