ئیلاهی ! نیازم ته نها تاقه نازیکه
خوایه‌گیان! تكا ده‌كه‌م له‌م شه‌وه دهیجورانهی گوناهو له‌م جه‌نگه‌ڵی هه‌واپه‌رستی و ههوهسپهرستییهدا ده‌رمبێنه،
ده‌ستم بگره و له‌م زۆنگاوی بێ خه‌به‌رییه‌دا به سیفه‌تی (ناجی) بوون و (فریادڕه‌سی)ت بمهێنهدهر،
له‌م توله ڕێ بێ ئاكامانه ڕزگارم بكه و بمخه‌ره‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێ و شاڕێی به تۆ گه‌یشتن.
ئیلاهی! خۆشه‌ویستی دڵه‌ی ته‌ژنه و ته‌نیا! منی شه‌كه‌ت و مانیا به مهحهببهتت تینووێتیم بشكێنه، به زیكر و یادی زاتت له‌م ته‌نیاییه‌دا ده‌رمبێنه، له‌م (به‌جێمان)ه زۆره (بێ جێ) و بێ پاساوانهشمدا، فریام بكه‌وه و بمگه‌یه‌نه‌وه به كاروان، له‌م دابڕانه گرانه و له‌م له‌خۆبایی بوونه بێ ئامانه‌ش، ده‌ربازم بكه و به لوتفی خۆت (قه‌ڵه‌مباز)ێكم پێ بده و بمگهینهرهوه به یاران، له‌م دوكانه بێ بازاڕه و له‌م بازرگانییه بێ سوده‌ی سه‌رقاڵی كردووم نه‌جاتم بده، به حیكمه‌تی (هادی) بوونت بمخه‌ره سه‌ر ئه‌و بازرگانییه‌ی كه قوتارم ده‌كات له سزای به ئێش و به سوێ.
ئه‌ی خۆشه‌ویسته بێ وێنه‌كه! ڕزگارم بكه له‌م هه‌موو خه‌م و حه‌سره‌ت و ئاهه، قوتارم بكه له‌م هه‌موو ته‌لیسم و كۆت و به‌نده بێ ئامانه، بمگه‌یه‌نه به هه‌موو (تموح) و (هه‌م)مه گه‌وره و قوڵهكانم.
ئه ی بهراوردهكاری نیازی نیازمه‌ندان! خۆزگه و ئاواتی گه‌وره و قوڵی ژیانم به‌رجه‌سته بكه ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه باشترین بهراوردهكاری خواست و نیازی.. خۆ منی به‌نده‌ی ئاتاجت خواست و نیازم زۆر نییه… نیازم ته‌نها تاقه نازێكه.. ته‌نها نازكێشانێك و نیگایه‌كی ڕهحمهتته.. تۆش به كه‌ره‌می بێ سنوورت چاوێك ببڕه له‌م بێنازه و نهوازشێكی بكه… به نه‌وای گه‌رمی دڵڕفێنی په‌یامه‌كه‌ت دڵنه‌واییم بكه، به سه‌ربازێكی گوێڕایه‌ڵ و فریشته‌یه‌كی ڕهحمهتتدا نامه‌ی سه‌لام و خهلاَتی درودێك و گوڵی مزگێنی (ڕه‌زا و ڕیزوان)تم بۆ بنێره… دواجار بمخه‌ره ناو ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه هه‌میشه به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی و مهحهبهتت به سه‌ریان ده‌كه‌یته‌وه و پۆلی فریشته پاكهكانت ده‌نێریته ناو مه‌جلیس و مهنزڵهكانیانهوه.
مودریك عه‌لی عارف (ده نگی ئیسلام)