ئه ی پیغه مبه ری خوش خولق و ره وشت

له هۆنراوه کانی مامۆستا ملا عبدالکریم مدرس
ئه ی پێغه مبه ری خۆش خوڵق و ره وشت
بۆ تۆ بوو هه وری ره حمه ت که وته ده شت
ره هبه ری رێگای گوڵزاری به هه شت
پڕ بو له نیعمه ت کێو و ساراو ده شت
بۆ تۆ بو ده ریای خه زانه ی ئیحسان
که وته سه ر شه پۆل بۆ پۆلی ئینسان
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
بۆ به رزی پایه ی میلله تی ئیسلام
ئه ی ره هنومای عام له بۆ رێگه ی راس
بۆ خودا ناسین، بۆ سه عی و ئیخلاس
بۆ ویجدانی پاک بۆ له حه ق پرسی
بۆ هیممه ت به رزی و له که س نه ترسی
له بو دڵسوزی و هۆگری و ئولفه ت
بۆ و ر گرتنی عیلم و مه عریفه ت
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
په ی ده ر په ی به تا و تافی قیام
ئه ی شا ڕه هبه ری ده ستووری قورئان
بۆ تۆ بوو «ذبح» هات قۆچی قوربان
ئه ی دڵ ئه ستووری مه یدانی ئازار
ئه ییووبی میحنه ت، یۆسفی دڵدار
ئه تۆی ئامۆژگار بۆ داوێن پاکی
بۆ هیممه ت به رزی، بۆ دڵ رووناکی
وه کو بارانی «نه یسانی» ئارام
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
ئه ی چرای تاکی ئه ڕز و ئاسمان
مایه ی رووناکی دڵی موسوڵمان
به تۆ گوڵ غونچه ی مه حه ببه ت پشکووت
دڵی دڵداران بۆ ره حمه ت بزووت
شعوور و که ماڵ به تۆوه ده رکه وت
گیانی حه ق خوازان له سزا سره وت
حه ق به سه ر به تاڵ له توۆه سه رکه وت
بۆ رێی حه ق ناسی به شادی رێکه وت
ئه ی مایه ی سه فا بۆ جه فاباران
ئه ی مایه ی شیفا بۆ دڵ بیماران
به گیان په روانه ی شه معی روخسارت
به دڵ بولبولی گوڵی دیدارت
سه روی «نامی»یه له باغچه ی شه وقا
سیره ت «جامی»یه له باده ی زه وقا
تکای شه ونمی فه یزی ئیحسانه
رجای بۆ جامی حه ق په رستانه
تا ئه ڕژێ سه یلی سه لات و سه لام
له خواوه بۆ تۆ «یا خیر الانام»
خوا جه زای خیرتان بداته وه هیوادارم بو ناساندنی که له پیاوانی وه ک ماموستا مدرس و خال و نالی و شه لماشی و…زورتر تیبکوشن
ماموستای به ریز پله ی مقامت له روژی مه حشه ر به رز بیت انشاالله