
پاڵپشتی بە هێز..
ئەگەر ئەتەوێ، سەرکەوتوی ژین بێ
خاوەنــی بڕواۆ عەقیدەو دین بــی..
دڵ ســۆز هەژارو دڵ پڕ ئەوێن بـه
پاسەوان ژینگەو بۆ دین پەڕژین به
بڵێ خـۆداوەند، یەکەو بــێ نیاز
خاوەن جوانترین، یاسایەو رێباز
کەسی لێ نابێو نەیشبوە لە کەس
بە تەنیا ئەوە، جــێ ئۆمیدەو بەس
لـە کەونو مـەکان، بــێ هاو ترازە
جـــێ متمانەیـە، بـەس بەو بنـازە
خــالقـەو خـاوەن، لێزانەو قەوی
پـەنـای بـۆ ببـە، بـا زەلیل نـەوی
ئەوەی پێویستە، لە ئەو داوا کە
لە هەمو کاتــێ، بۆ لای ئەو راکە
پەنا بۆ کەسـتر، مەبە غەیری ئەو
با رۆژ روناکت، لێ نەبێ بە شەو!.
کەس تر غەیری ئەو، هیچی لێ نایە
بـەرهەمـــی رەنجت، مـەدە بـەزایـە!
چونکە یاریدەر، ئەبێ خالق بـێ
بۆ خـۆلقاوانــی، پەناو ڕازق بــێ
جێ هێواو ئۆمێد، دەسەڵاتی بێ
زەمینو زەمان، بەو سۆباتـی بێ
نـە رەقیبـــی بــێ، لە ئـاوو خاکا
نە کەس بتوانێ، لە دەستی ڕاکا
نە دەسەڵاتدار، نە خاوەن پارە
نە زاناو نەزان، خوێڕیو پەتیارە
نەخۆ بە شت زان، مۆددەعی خوایی
نە سـەر لـێ شێواو، نە لە خۆ بایـــی
نە لە خۆ دەرچو، فیرعەون یا هامان
نـەمرودی زاڵـم، مل هــۆڕی دەوران..
ئەبولەهەب یا، بوجەهلـی نەزان
یا مۆسەیلەمە، شاگردی شەیتان
نە توانێ دەرچێ، لە دەس قۆدرەتی
هـەمـوی زەلیل کا، بـە ئیشــارەتــی!.
نە سـەرە نوچکە، نە خەو دای گرێ
نە خەمو خەفەت، دەوران بێتە ڕێ
مالکی مۆتڵەق، ئەختیار تامی بێ
هەر چی زاڵمە، مەقهور سامی بێ
بە هەر چێ وتی بوە، فەوری بێت
نە نە، نە بۆچی، لە روویا نەوێت!.
قۆدرەت بنوێنـێ، بە بـێ چەندو چوون
کار جێ بە جێ کا، بە یەک کافو نوون
ئـەزەلو ئـەبـەد، خـاوەن دەوران بێ!
ئاشناو (غەریب)،لە لای یەکسان بێ
ئەر بیرت وابوو، سـەرکەوتوی ژینـی
بـەرهــەمــی کاری، چـاکت ئـەبینـــی
ئیسماعیل رزائی (غەریب) کرماشان حێکمەت ئاوا. 9/30/ 1401 هەتاوی