کاروانی میسری
مسوڵمان سستی وه‌لانێ ، به چوستی ڕاکه مه‌یدانێ
“و انزلنا الحدید” هاتوه “فیه باس شدید”کوانێ؟
له مێژه یوسفی ئیسلام ، له چاڵ دایه له کهنعانێ
به ته‌گبیری برایانێ ، حهسوودو دوور له لێزانێ
مه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی برای دڵسۆز نه‌جاتی دا له کوژرانێ
هه‌تا کاروانی میسری دێ ده‌ری دێنێ له زیندانێ
چ کاروانێک چ کارزانێک ، که نه‌یبێ ترسی ڕاگرتن
نه وه‌ک هه‌رزانفرۆشی کا ، به چه‌ند دیرهه‌م به تاڵانێ
هه‌تا دێ ڕۆژی “قال اجعل” که بۆ ئیسلام ده‌ره‌خسێ هه‌ل
نه‌وه‌ستێ کاروان مه‌حته‌ل ، له کونجی گۆشه گیرانێ
که ئه‌و ده‌م نه‌ک گوناهی خۆی ، به ته‌نیایی بنووسرێ بۆی
گوناهی گشت هیوا داران ، ده‌بێ دانێ له سه‌ر شانێ
که وا بوو ئه‌ی برایینه ، چ ڕێ بۆ دا به‌زین نینه
ئومێد “ربی سیهدین” ه ، له ڕۆژێ سه‌خت و ته‌نگانێ
وره‌ی یه‌عقووب نه‌ڕووخاوه ، هیوای وایه که کوڕ ماوه
هه‌رای “جاءَ البشیر” وادێ ، کراسی پێیه نیشانێ
به‌ڵێ ئێستاش که ئێستایه ، ئه‌وا کاروان له ڕێ دایه
جڵه‌و کێش نووح و مووسایه ، به که‌شتی وو به گۆچانێ
له ڕاسته ئیبراهیم ده‌ڕوا ، له چه‌پ عیسایی بێ په‌روا
موحه‌ممه‌د بانگ ده‌کا هه‌روا ، به “ِانفروا” ، به “لو کانَ”ی
له “جیزیه” بۆ مافی “ویتو” رۆیی “مِنَ الذین اوتو”
ئه‌دی که‌نگێ “حتی یعطوا” وه به‌ر چاو دێ له قوڕئانێ
له دوای غه‌رناته کوێ ماوه ؟ سه‌لیبی لێ نهچهققاوه ،
له هه‌ر چوار سو‌و چی دنیاوه ، دیاره سو‌و چی پهیکانێ
سارا ییڤۆو موگاد یشۆ ، جه‌زائیر و میسر و مۆڕۆ
عیراق و که‌شمیر و جامۆ ، قودس تازه به هیچ دانێ
شتێکی دیم هات به بیرا ، که به‌و باسه پشووم گیرا
جێژنی پێنسه دساڵه گیرا ، له بۆ ئیسلام وه‌ده‌ر نانێ
له “بار سێلۆنی” ئیسپانیا ، مه‌رزی ئیسلام و ئه‌ورپا ،
له به‌ر چاوی خه‌ڵکی دنیا ، بۆ یاری جامی جیهانی
ئه‌مریکا چوو بۆ سۆمالی ، به تێرادیوی و خۆ ماڵی ،
که چی زۆر زوو رایان ماڵی ، به فیتوو چه‌پڵه ڕێزانێ
بۆ کوشتنی فه‌ڕه‌ح ئێیدید ، به فڕو فیشال و ته‌هدید
که چی ئه‌و کۆسه که‌ی ناربووی به ده‌ردی کۆسه چوو ، گیانێ
به‌ڵێ ڕێبواری ڕێگای دین ، ئه‌گه‌ر دهنههوێ پێگه‌ی دین
بگه کاروان له سوێگه‌ی ژین ، هه‌ڵێنه ده‌نگی ئیمانی
له “ئیسما عیلیه” ئه‌و جار ، “به ننا”یه‌کی ئازا‌و به کار
به دڵسۆزی بۆ جڵه‌ودار ، به عه‌زمی ڕانه وه‌ستانێ
ئه‌گه‌ر وریا و زبهردهستی ، ببه شاگرد له به‌ر ده‌ستی
ده‌رک که ئه‌و په‌ری هه‌ستی ، له ڕاستی ئه‌رکی سه‌ر شانێ
ئه‌من په‌یمانی خوێنم به‌ست ، ده‌ستی به‌یعه‌تم نانێو ده‌ست
ئه‌گه‌ر لاشه‌م بکه‌ن پێ په‌ست ، وه‌ک مووسای ئه‌بیل غهسسانێ
عومه‌ر ئیبراهیمی کامووسی ۲۹/۷/۱۳۷۷
پێش نوێژی شاره دێی ڕه‌سول اباد . میاندواو
پاورقی
*و انزلنا الحدید فیه بأس شدید و منافع للناس و لیعلم اللذین ینصره و رسله ۲۵ الحدید
* والذین علی خزائن الارض انی حفغظ علیم
* و قال – ابراهیئ – انی ذاهب الی ربی سیهدین…
* انفروا خفافا` و ثقالا
* لو کان عرضا` قریبا و سفرا` قاصدا` لا تبعوک
*حتی یعطوا الجزیه عن یدوهم صاعرون