داستان

زڕدایک !!

چیرۆکی زڕدایک

لە گوندێک خێزانێکی سێ کەسی دەبن، ژن و پیاوێک و مناڵێک که ژیانێکی سادەیان بەڕێ دەکرد. بێکێشە ڕۆژێکیان چونە سەفەر. لە ڕێگا خۆیان کێشا بەسەیارەیەکا و ئافرەتەکە گیانی لەدەستدا. لەو ڕۆژە نەهامەتی دەستی پێکرد.
منداڵی بەستەزمان دوور لە نازی دایک ژیانی دەبردە سەر، پیاوەکەش ڕۆژانە بەکاری خۆی خەریک بوو، ئەو منداڵە تەمەن ۶ ساڵ هەر ڕۆژەی لە ماڵێک دەماوە تا باوکی دەگەڕایەوە…
منداڵەکە کاتێک تەمەنی گەیشتە قۆناخی خوێندن، ڕۆژێک کە منداڵەکە ڕۆیشت بۆ قوتابخانە و یەکەم ساڵی بوو، باوکی پێی گوت: کچی خۆم، من بڕیارم داوە دایکێک بۆ تۆ بهێنم. منداڵەکە وەڵامی باوکی دایەوە و گوتی: بابە گیان دایکم مردووه‌، بۆ دەگەڕێتەوە؟ باوکە گوتی: نا کچی خۆم، ئافرەتێک بێت وەک دایکت لەو باشتر بێ خرابتر نابێ، کچی خۆم وانابێ، کەس نییە ئیشمان بۆ بکا. کچە بەگریانەوە گوتی: بابە گیان زۆر بیری دایکم دەکەم.
باوکەکە گوتی: کچی خۆم ئەویش دایکی تۆیە، منداڵەکە بە دوو قسەی خۆش ڕازی بوو و باوکی ژنی هێنایەوە… ئیتر لەگەڵ کچەکەی و خێزانی بەیەکەوە بوون. باوەژن (زڕدایک) دەیگوت، کچم و منداڵ ده‌یگوت، بەڵێ دایە. وەک بڵێی منداڵی خۆی بێت. ئەم ئاسوودەییە زۆری نەخەیاند، وردە وردە ڕق و قینەی بەرامبەر مناڵی بەستەزمان پیشان ده‌دا. ڕۆژێکیان زۆر بێڕەحمانە زلەیەکی لێدا. منداڵەکە بە باوکی گوت، باوکی بە ژنەی گوت: لە من بدە، بەس لەو نەدەی. ئافرەته‌که‌ گوتی: من کچی خۆمە، لێشی دەم بە ئیخۆمی دەزانم، جاچییە!
باوکی که لە ماڵ ڕۆی، کچه‌ی وای ترساند که جارێ تر قسە بۆ باوکی نەکات، ئیشی ماڵی پێ دەکرد، مەکتەبیشی بەبێتاقەتی دەبردە سەر. باوەژن منداڵی لەبەر چاوی باوکی خست، وای لێهات ڕقی لە منداڵەکەی دەبۆیەوە. ئەو مەوزوعە سێ ساڵی خایاند. شەوێکیان پیاوەکە ڕۆیشت، گوتی شەو ناگەڕێمەوە. باوەژن دەستی کرد بە لێدانی منداڵەکە، ئەوەنەی لێدابوو هۆشی نەما. ژنە منداڵی برد لە دەشتێ فڕێی دا. باوەژن وای بەخەیاڵ داهات کە پیاوه‌که‌ هاتەوە، دەڵێم نەگەڕاوەتەوە شەو. بێخەبەر وای زانی منداڵ مردووە. به‌ڵام خودا کەسی بێکەسانە.
ژنە منداڵی جێ هێشت و ڕۆیشت، بەڵام لەو کاتەدا پیرەپیاوێک بەویا تێپەڕی، پیرەپیاو لێی پرسی و گوتی: کچە بچکۆل کێ وای ‌لێکردوویت؟ بەڵام بەهۆی ئازارەوە منداڵەکە نەیدەتوانی قسە بکات، زمانی گۆی نەدەکرد، هەموو گیانی بەجارێک تێک شکابوو، کەوتبووە حاڵی مردن. پیرەپیاو منداڵەکەی لەگەڵ خۆی بردەوە و بە تاکسییەک گەیاندییە نەخۆشخانە.
منداڵی بەستەزمان دوای هەفتەیەک توانی قسە بکات، هێواش هێواش حاڵی بەرەو باشبوون ده‌ڕۆیی. پۆلیس باوکەکە و زڕدایکەکەی دەستگیر کرد و نێردران بۆ مه‌حکه‌مە. باوکەکە دەیگوت کچەکەمان نەخۆشی دەروونی هەیە، خۆی لە ماڵ چۆتە دەر، ڕەنگە سەیارە لێی‌ دابێت و دواتر فڕێی دابێت! زڕدایکیش هەمان قسەی دەکرد و دەیگوت لە چاوی خۆم زیاتر ئاگام لەم منداڵە بووە، شەو و ڕۆژ من خزمەتیم کردووە، نەمهێشتووە هەست بەبێ دایکی بکات و بەردەوام لە باوەشم گرتووە و نازی دایکایەتیم پێداوە!!
منداڵەکە بەچاوی پڕفرمێسک و بە قوڕگێکی پڕگریانەوە ڕووی کردە باوکی و گوتی: توخوا بابە گیان بۆچی درۆ دەکەن؟ من کوا نەخۆشی دەروونیم هەیە؟! بابە گیان چەند جارم گوت زڕدایکم لێم‌ دەدات و ئازارم دەدات، بەڵام هەر پشتگیری ئەو بوویت و لە من تووڕە دەبوویت، دەتگوت: ئەو وەک دایکتە. بابە گیان خۆت چەند جار فرمێسکەکانت دەسڕیم؟! چەند جار خوێنی دەم و لوتمت دەسڕی؟ دەتگوت قەیناکە ئەوە وەک دایکتە!
باوکە قەت گەردنت ئازاد ناکەم، بەهەردووکتانەوە هەموو گیانی منتان تێک شکاند، وا خەریکە چاوەکانیشم لە دەست دەدەم. باوکەکە سەری داخستبوو هیچی نەدەگووت!
کچه بە دڵێکی پڕ لەئێش و چاوی پڕفرمێسکەوە ڕووی کردە زڕدایکی و گوتی: قەینا نەتوانی جێگەی دایکم بۆ بگریتەوە، بەڵام بۆ وات لێکردم؟ دەزانیت من بەهۆی لێدانەکانی تۆوە ئیتر دەبێت وەک کەم ئەندامێک بژیم!؟

چەند جار هاوارم کرد، توخوا توخوا توخوا… بەسە ئەونەم لێ‌ مەدە، خەریکە دەمرم. بەڵام تۆ وەک سەگ پەلامارت دەدام، گیانمت هەمووی تێک شکاند. هەتا ئەو کاتەی واتزانی بوو من مردووم، بۆیە وازت لێ هێنام!

بەڵام من خوا گیان هێشتمیەوە و نەیهێشت بمرم، ئەو شەوە زۆرم هاوار لەخودا کرد تا گەشتە فریام و کەسێک منی ڕزگار کرد، ئەگینا ئێستا سەگ و چەقەڵ منی خواردبوو… باوکەکە بە سەرێکی شۆڕەوە و بەقوڕگی گریانەوە بەدەنگێکی بەرز هاواری کرد، جەنابی حاکم؛ ئەوەی کچەکەم دەیڵێت ڕاست و دروستە، بێ کەم و زیاد. ئێمە تاوانمان بەرامبەر ئەم منداڵە کردووە و ژیانیمان کرد بە دۆزەخ، ئەم ژنەی من هێنام، ئەمە دەیبینن ژن نییە، هەژدیهایە و مسقاڵێک ڕەحم لە دڵیدا نییە.
ژنەش لەسەرەتاوە چەند جارێک حاشای کرد کە ئەو وایکردبێت لەو منداڵە، هەر دەیگوت من خاوەن دڵێکی میهرەبانم، ئەمانە بوختانە بۆمن دەکرێت، بەڵام بێ‌سود بوو. کۆتا جار ژنەش دانی پێدانا کەوا ئەو وای کردووە لەو کچە، هەرچی ئەو دەیڵێت ڕاستە. ژنە بەگریانەوە زۆر پاڕایەوە تا حاکم لێی خۆشبێت و بەڵێنیدا ئیتر کارێکی وا دووبارە نەکاتەوە. بەڵام حاکم هیچ گوێی بەو قسانە نەداو و بەتووڕەییەوە پێی گوت تۆ مرۆڤ نیت، تۆ سەگیت لە پێستی مرۆڤدا.
تۆ و هاوشێوەکانت دەبێت زیندان جێگاتان بێت، ئێوە گەر ئازاد بن و بڕۆنە دەرەوە، دەبن بە ژەهر بۆ کۆمەڵگا، بەڵام ئەوە خەوە گەر بهێڵم ئێوە ئازاد بکرێن. حوکمی بۆ هەر دوو تاوانبار دەرکرد و سزای ۱٨ ساڵ زیندانی بۆ ژنەکە دەرکرد و ۱۳ ساڵ بۆ پیاوەکە.

نووسەر: شایستە حوسێن دوست
پێداچوونه‌وه‌: سۆزی میحڕاب

برچسب ها
نمایش بیشتر

شایسته حسین دوست

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن