ادبیات

دایه…

پیرۆزە یادت ئەى خەڵاتى ئیلاهى

                         ئەى کۆگاى نورانى لە ئاسمانەوە ڕێز لێ نراوى

تۆ مەزراى ئینسان و نیوەى کۆمەڵى

                     عیشق و سۆزو میهرى تۆ کۆتایى نایە

دایە ئەى بارانى نەرم بۆ بیابانى وشک و بێ ئاو

                  ئەى سەرچاوەى متمانەو خەندەى بەردەوام

ئەى کانیاوى پڕ خۆشەویستى هەڵقوڵاو

          تۆ دایکى پێغەمبەران و زانایان و کەڵە پیاوانى

ڕاستە ووتویانە بۆ ڕۆشنبیرى تۆ قوتابخانەى

          ئەى ئەو کەسەى هەمیشە پشتم بە نزاکانت بەستووە

ئەى سەرچاوەى پاکى و پڕ چاکە کارى

          ئەى ئەو کەسەى بۆ ڕزگارکردنى ڕۆڵەکەت

خۆت لە نێو ئاگر هاویشتووە

          زۆر جار شەوانە بە تەنیشت مناڵە نەخۆشەکەت دانیشتوى و

هێندە لە ڕوحى ئەودا تواویتەوە

          هەستت بە هاتنى  ڕۆژ نەکردووە

                   زۆر جار سەبر لە ئاستى تۆدا سەرى سوڕماوە

دایە نیوەى دین لە تۆوە وەرگیراوە

               دایە ناوى تۆ وەک باران وەک تیشک وەک شنە با

جەستەم داگیر دەکات

خەیاڵ دێو بۆ بینینى تۆ هێواش هێواش دەمبات

دایە گیان زۆر جار بە چنین و ئیش کردن شەوو ڕۆژت بونەتە یەک

          تاوەکو ڕۆڵە بێ باوکەکان هەست بە نەبوونى باوکیان نەکەن

ئەى ڕۆشنایى ماڵ ئەى نهێنى بەختەوەرى خێزان

          ئەى خاوەنى سەفاو مەروا

لەسەر داواى خۆت خانوت لە بەهەشت بۆ دروست کرا

          تۆ وەک بەهار خاوەن بەخشندەیى و پاکیت

بەهار نیشانەى کرانەوەو جوانى و ئارامى و ژیانەوەیە

          ئەى کۆگاى پڕ بەرهەم ئەى خاوەن پلەو پایە

هەموو ناوداران ڕۆڵەى تۆن دایە

          ئەوە دڵى تۆیە جێگاى نهێنى و ڕازو نیازەکان

ئەى دەریاى لێوان لێو لە ئامۆژگاریە ناوازەکان

         حەقە وتەکانت وەک مەدالیاى ڕێز لە بەرۆکى یەکتر بدڕین.

دایە قوربانى دەستە شەقار شەقاربوەکانت بم

         کە لاى من وەک لۆکە وایە

تۆ بەرامبەر گرفت و سەختى و ناڕحەتیەکان

         چۆکت دانەداوەو ورە بەرزو کەیل بویت ئازایى وایە

تۆ باوەشى ئارامى و هەستى منى دایە

        کە من بەرەو ڕۆشنایى دەبەیت ڕێنومایى وایە

ئاى لەو کچەى دەڕواتەوە بۆ لاى دایکى

         باوەشى نەرم و هەستى ناسکى

بە دڵى خۆش و کۆڵى پڕو خاڵى لە پەستى دەگەڕێتەوە

         ئەوە دایکە ڕۆڵەکەى شەو لە دەرەوەیە

لە ناو دەرگا هەڵتروشکاوەو وەنەوز دەیباتەوە

         دڵ پڕ لە ترسەو ناحەسێتەوە

چاوى لە ڕێیە تا ڕۆڵەکەى دەگەڕێتەوە

مەرج بێت دایە تا تۆ ماوى سەرم لە ڕێت بێ

            خاکى بەر پێت بم تۆزى ڕێگەت بم

من قوربانى تۆبم یادت پیرۆز بێت

                                             مریم ابراهیم گەڵاڵى

 

منبع : یه کگرتوی خوشکان

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا