فرمیسک و گوناه
هیچ ده‌ریایه‌ک وه‌ک فرمێسکه‌که‌کان , ئاگری گوناهه‌کانی سینه ناکوژێنێته‌وه!
له‌م ڕۆژانه‌ی گوناها
هیچ په‌ناو په‌سێوێک نیه
جگه له‌ئاستانه‌که‌ی تۆ…
هیچ ده‌ریایه‌ک
وه‌ک فرمێسکه‌که‌کان
ئاگری گوناهه‌کانی سینه ناکوژێنێته‌وه!
لێره ته‌نیایی مرۆڤ
جه‌ده‌لێکی بێزراوه
به‌گوناه که‌وتینه‌داوی ئاگرو
به‌پاڕانه‌وه نه‌جاتمان بوو…
نزیکتر له خودا کێ هه‌یه بمان بیستێ!
ڕۆح وه‌خته وه‌ک ته‌خته بسوتێ
شه‌رحی ئه‌م بێده‌نگیه
هاواری ناخودایه‌کی خنکاوه
له‌ترسی شه‌پۆله‌کان
وه‌ک زریان …
ته مه‌ن به‌سه‌ر شۆسته‌دا
دائه‌بارێته شه‌وی پایزوو
ئومێدێک نیه هه‌ڵکورمێ
تا گوناهی ئه‌م شه‌وه بسڕێته‌وه..
به‌به‌رده‌وامی قاچی گوناه
له‌سه‌فه‌ری مردن ناکه‌وێ
ئه‌وساتانه‌ی
که‌ده‌ستمان له‌هه‌مووشت گیرده‌بێ
ترپه‌ی دڵ خێراتر لێئه‌دات و
ته‌م به‌رحه‌وشه‌ی خه‌یاڵ
خێرا ترشین ئه‌کات!
ئەحسەن حەسەن (ئیسلام په یک)