عباداتفقه

نوێژی جومعە بەقورئان فەرزکرا یان بە سوننەت؟

هەموو ئەزانین سورەتێک هەیە بەناوی سورەی الجمعة کە سێ ئایەتی کۆتایی باسی نوێژو خوتبەی جومعەیە، بەڵام ڕەنگە کەم کەس سەرنجی ئەوەی دابێت نوێژ و خوتبەی جومعە بەقورئان فەرز نەکراوە بەڵکو بەسوننەت، ئەمیش ڕوونکردنەوەکەی:
لەو سێ ئایەتە ، ئایەتی یەکەم دەفەرموێت ئەی گرۆهی بڕواداران ئەگەر بانگەوازکرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی هەینیدا بەپەلە بچن بۆ یادکردنی خوا و دەست لەکڕین و فرۆشتن هەڵگرن، ئەوەبۆ ئێوە باشترە ئەگەر بزانن.

ئایەتی دووەم دەفەموێت ئەگەر لەنوێژ بوونەوە بڵاو ببنەوە بەزەویداو و بگەڕێن بەدوای فەضلی خوادا واتە کاسبی و کاری ڕۆژانەتان ئەنجام بدەن و یادی خوا زۆربکەن بەڵکو سەرفرازبن. ئایەتی کۆتایی باسی حاڵەتێکمان بۆ دەکات کە موسوڵمانان لە مزگەوتن لەدەوری پێغەمبەر و چاویان بە قەڕەباڵغییەک دەکەوێت و ئەو بەجێدێڵن ئیتر ئەو قەڕەباڵغییە شتێکی بازرگانی بێت یان هەرشتێک خەڵکی بەخۆیەوە مەشغوڵ بکات ، هەرچەند ئایەتەکە بە وشەی ٳذا دەست پێدەکات کە عادەتەن بۆ شتێکی داهاتوو بەکاردێت کە هێشتا ڕووی نەدابێت بەڵام سیاقەکەی ئەوە دەگەیەنێت کە شتەکە ڕوویداوە ، ئەوەتا دەفەرموێت : وإذا رأوا تجارة او لهوا انفضوا إليها وتركوك قائما ، قل ما عند الله خير من اللهو ومن التجارة والله خير الرازقين. لێرەدا اذا بە مانای عندما دێت واتە کاتێک تیجارەتێکیان بینی دەوریانچۆڵکردنی بەوەستاوی بەجێیان هێشتی، لێرەدا وترکوک قائما دەتوانرێ بۆ تخطب وتصلي ـش بەکار بهێنرێت بەڵام لێرەدا زیاتر لەگەڵ قائما تخطب دا گونجاوترە واتە وەستابووی خوتبەت دەخوێند چونکە ئەگەر مەبەست لێی نوێژ بوایە پێویستی نەدەکرد تایبەت بکرێت بە ڕۆژی هەینییەوە، بەڵکو بەشێوەیەکی گشتی باسدەکرا چونکە موسوڵمانان ڕۆژی پێنج جار لەدوای پێغەمبەرەوە نوێژیان دەکرد و دەیانزانی بڕینی نوێژ دروست نییە بەڵام دیارە کە تائەوکاتە نەیانزانیوە بەجێهێشتنی خوتبە بۆکاری دونیایی دروست نییە کەبەداخەوە تاکو ئێستاش حەڵکانێک هەن لەکاتی خوتبەدا کەسابەت دەکەن تەنانەت لەبەردەم مزگەوتەکانیشدا

کەواتە لەسیاقی ئایەتەکەوە ڕوونە کەموسوڵمانان پێش دابەزینی ئەم ئایەتانە نوێژی هەینییان کردووە، ریوایەتەکانیش هەر ئەم ڕاستییە پشت ڕاست دەکەنەوەو لە ئەسباب نزولدا ئاماژە بە ڕووداوەکە دەدات.
هەڵبژاردنی ئەو ڕووداوە بۆ باسکردنی نوێژی هەینی و ئەحکامەکانی یەکێک بوو لە شێوازەکانی دابەزینی قورئان کە ڕووداوەکانی دەقۆستەوە بۆ دابەزاندنی ڕێنماییەکانی، لێرەشدا پاڵپشتی لە کردەوەی پێغەمبەر دەکات لە کردنی نوێژی هەینی و قودسییەتێکی زیاتری پێدەبەخشێ ، و ڕێگرییەکە لەوەی کەسانێک دواتر بێن بەبیانووی نەبوونی لەقورئاندا جێبەجێی نەکەن ،لەگەڵ ئەوەشدا نەیارانی سوننە کەناوی خۆیان ناوە قورئانی سەرەڕای تەئکیدکردنەوەی لەلایەن قورئانەوە هەر ئەنجامی نادەن ، ئینجا وەرە لەقورئانیشدا باس نەکرابێت ! ئەمیش حاڵی ئەهلی هەواو ئارەزووەکانە.

باختصار شديد: الاية الأخيرة من سورة الجمعة تؤكد ان صلاة الجمعة كانت تقام قبل نزول هذه الايات بدليل انها تتحدث عن حالة حدثت أثناء إلقاء الرسول صلى الله عليه وسلم للخطبة. واذا رأوا تجارة او لهوا انفضوا إليها وتركوك قائما ، اي قائما تخطب، لانه لوكان القصد بها قائما تصلي لما احتاج الى تخصیصها بيوم الجمعة لان المسلمين كانوا يصلون خلف النبي على الدوام. وسياق الاية تدل على أن الحادثة قد حدثت فعلا حتى ولو ابتدات آلایة ب اذا فإن اذا هنا بمعنى عندما رأوا تجارة او لهوا، وروايات اسباب النزول تؤكد هذا المعنى. واغتنام هذه الحادثة للتأكيد على فرضية صلاة الجمعة من اساليب القرآن الكريم فإن الله كان يوظف الأحداث لإنزال احكامه وتعليماته وهنا استغل الحادثة لتأكيد صلاة الجمعة وتاييد الرسول صلى الله عليه وسلم في ادائها واقامتها.

دکتور کەریم نووسیویەتی

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا