خبرها،نظرها

پەیامی قوڕئانی(۱۱)

پەیامی قوڕئانی

سعدی مرادی

[وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (3) العصر.

واتە”

سفارشی یەک ئەکەن بە هەق و ڕاستی، هەروەها سفارشی یەکدی دەکەن بە خۆڕاگری و سەبر.

ــ وانە”

1⃣ کاتێ ئامۆژگاریت ئەکەم ئەوەت پێناڵێم:

کە من باشترم لە تۆ، بەڵکوو ئەوەت پێئەڵێم:

من ئاواتی خێر و چاکەم هەیە بۆ بەڕێزت..!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ) ٢٢٩ بقره.

واتە” یان ڕایانگرن (هاوسەران) بە جوانی یان ئازادیان بەوپەڕی چاکی.

ـ وانە؛

1⃣ نارەحەتت نەکا کۆتایی دیدار و پەیوەندییەکان، ژیان هەمووی ڕۆژێک دوایی دێت، بەس ئەو ڕێگەو شێوازەی کۆتایی پێدێ من ئەشەمزێنێ..!

2⃣ حەزم لێیە خواحافیزی بکەم لە هۆگرەکانم بە دڵخۆشی و ئارامییەوە. وه‌ک چۆن لە فڕگە دۆستێک بەرێ ئەکەیت.

ـ نامەوێت خۆی لێ قوتارکەم وەک ئەوەی دەرچم لە مەیانی شەڕی دەستەویەخە..!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

[فَلَمَّا ذَهَبُواْ بِهِ وَأَجْمَعُواْ أَن يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَةِ الْجُبِّ] ١٥ یوسف.

واتە” کاتێ یووسفیان برد ڕەگەڵ خۆیان، کۆدەنگیش بوون لەسەر ئەوەی بیخەنە نێو چاڵاوەکە، نگارمان بۆ کرد…

ــ وانە”

1⃣ ئەو مناڵەی فڕێ درایە نێو چاڵاوەکەوە، بە دۆڵچە هاتەدەر و بە پارەیەکی کەم فرۆشرا، ئەوە لەسەرەخۆ ئامادە  ئەکرا تا ببێتە سەرۆکی میسرێ.

2⃣ لاپەڕەیەکی دڵڕەق لە پەڕاوی ڕۆژگارت جاری وایە بەس بۆ ئامادەکردنی تۆیە بۆ ڕازاوەترین لایەنەکانی ژیانت!

👈 کەواتە گومانی جوانت ببێ بە ئەڵڵا تەعالا.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ (22) نمل..

واتە” ئەوندەی نەخایاند پەپووسڵێمانە هاتەوە، وتی: ئاگاداری شتێکم تۆ ئاگاداری نیت! هەروەها هەواڵی خۆشم بۆ هێناوی لە وڵاتی سەبەئەوە..

ــ وانە؛

1⃣ وەختێ پەپوو سڵێمانە ئەزانێ شتێ ئاشکرا نیە لای پێغەمەرێک، ئەوە وانەیەکی ڕەسای تێدایە کە بریتیە لە خاکی بوون.

2⃣ ئەوەی لە دەستمان چووە لە زانست، زۆرترە لەوەی دەرکمان کردووە.

ـ وەک چۆن ئەبوونەوواس بە نەززامی وت:

بێژە بەوانەی ئیددعای زانیاری ئەکەن لە فەلسەفەدا، شتێکت زانیوە و چەندین شتت لێ ونبووە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَي الرَّحْمَنِ وَفْداً (85) مریم.

واتە” ڕۆژێکە پارێزگاران بەرەو لای میوانی خوای دڵۆڤان تاقم‌تاقم ئەڕۆن..

ــ وانە”

1⃣ هیچ نیە ئەگەر لە دەستت دابێ ئەو پۆلەی چوون بۆلای پاشا،

گرنگ ئەوەیە ئەو تاقمە لە دەست نەدەیت کە ئەچنە خزمەت پەروەردگار و ڕوو ئەکەنە ئەو.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَأَوْحَيْنَا إِلَي أُمِّ مُوسَي أَنْ أَرْضِعِيهِ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ (7) قصص.

واتە” دایکی حەزرەتی مووسامان ئاگادار کردەوە کە ئەم کارانە بکات؛

١ـ شیر بدات بە کۆرپەکەی.

٢ـ کاتێ مەترسی ڕووی تێکرد بیخاتە ناو زرێبارەوە.

[دوو ئەمر]

٣ـ مەترسە.

٤ـ خەمبار مەبە.

[دوو نەهی]

٥ـ ئێمە ئەیگێڕینەوە بۆ لات.

٦ـ ئەیشیکەین بە پێغەمبەر!.

[دوو هەواڵی دڵخۆشکەر]

وانە”

1⃣ یائەڵڵا، ئەم دڵنیاییەی چاندت لە دڵی دایکی مووسادا ـ کە دەم ئاوی دات و.. ـ هەموو ئەمانە باوەڕە کە تۆ ئەیدەیتەوە سەرلەنوێ.

ــ باوەڕ و دڵنیاییەکی ئاوام پێببەخشە…!

ــــــــــــــــــــــــــــ

(ٳِنَّ هَؤُلَاء لَشِرْذِمَةٌ قَلِيلُونَ (54) شعراء…

واتە”

ئا ئەوانە تاقمێکی کەمن..!

ـ ئەوە  وتەی فیرعەونە کە بە پێشەوا مووسا و موسوڵمانەکانی وت!

ـ  ئاوایە ئەتواری فیرعەونەکان غەڕڕا ئەبن بە ڕێژەی جەیش و دارودەستەیان.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(أَن لَّا إِلَهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ (87) انبیاء…

واتە” پێشەوا یوونس [ع‌س] لە ناو سکی نەهەنگەکەدا بانگی خودای کرد بەم ڕەنگە”

هیچ کەس شایانی پەرەستن جگە لە زاتی تۆ، پاکیت لە هەموو هاوەڵ و قسەڵۆکێک، بە ڕاستی من لە ڕیزی ستەمکارانم…

وانە”

هەرکە تەنگانەی هاتەڕێ، خوای گەورە نزاکەی پێشەوامان یوونس ئەخاتە دڵیەوە..

ـ لە ئاکام‌دا هەم خەمەکەی نامێنێ، هەم دوعاکەی گیرا ئەبێت…

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ..) ٢٧ مومنون..

واتە” کەشتیەکەت چاک بکە…

وانە؛

ـ پەروەردگارا” ملکەچیەکم ئەوێ لەسەر دەستوورەکانت وەک ملکەچی پێشەوامان نووح [دخ] وەختێ پێت فەرموو: گەمیەکە دروست بکە…

ـ نەیپرسی: لەم دەشت و چۆڵگەیەدا کەشتی چیبکات ئەی پەروەرێنم…!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِّنِّي) ٢٩ طه..

واتە”

خستمە سەرتۆ ئەوینێک لەلایەن منەوە..

ـ وانە؛

1⃣ یەکێک لە گەورەترین بەخششەکانی ئەڵڵای بەرزناو لەسەر بەندەکانی ئەوەیە خۆشەویستی بکات بەلای بەندەکانیەوە..

2⃣ ئیبنوکەسیر ئەفەرموێ: هەر کەس حەزرەتی مووسای بدایە حەتمەن خۆشی ئەویست..!

3⃣ ئیبنو مونکەدیر بە ئەبی حازم ئەڵێ:

خەڵکم تووش ئەبن دوعای بەخێرم بۆ ئەکەن، ناشیان ناسم! چاکەشم لەگەڵ نەکردوون!

ـ ئەبوحازم گۆتی:

ئەوە ڕەحمەتی خوایە، فەزڵ و گەورەیی پەروەردگارە لەسەرت…

(إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَنُ وُدّاً (96) مریم.

واتە؛ ئەوانەی باوەڕدارن و کردەوەیان جوانە، خۆشەویستیان ئەکەین لەناو خەڵکیدا..

(شەرقاوی)

(سەعدی مرادی)

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا