خبرها،نظرها

پەیامی قوڕئانی [١٥]

یامی قوڕئانی

سعدی مرادی

(وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَّ عَلَي اللّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ (6) هود/ واتە”

هیچ گیانلەبەرێک نیە لەسەر زەوی بژیویان هەر لەسەر خوای گەورەیە، جێگەی دایمی و جیگەی کاتی‌ ئەوانیش ئەزانێ، گشتی لە پەڕاوی ڕووندایە..

ـ وانە”

1⃣ زۆرترین شتێ مرۆڤ پەلەقاژەی بۆ ئەکات رزق و ڕۆزیەتی، دەستی ناکەوێت ئەوندە نەبێ کە بۆی دیاری کراوە، هەرچەند هەوڵیش بدات!.

ـ زۆرترین شتێکیش لە دەستی مرۆڤ ڕائەکات؛ ئەجەلەکەیەتی..

ـ زۆرتریش عەمر ناکات لەوەی بۆی نووسراوە، هەرچەند ڕابکات!

2⃣ پێش ئەوەی ببینە میوان لەم دنیایە؛ هەم رسقی بۆ نووسراوە هەم ئەجەلی..

ـ بە میوانیش ناگات ئەوندە نەبێ کە خانەخوێ بۆی دائەنێ..

ـ عومریشی هەر ئەوندەیە کە گەورەی ژیان پێی ئەبەخشێت، کەواتە ئاسوودە بن پاشان ورد بنەوە؛

دەنکە گەنم لە شوێنێ ئەچێندرێ و لە شوێنێکی‌تر لە ئاش ئەدرێ! ئنجا بە کولێرەیی و نان پێشکەشت دەکرێ، چونکە پێش ئەوەی بێیتە بوون بڕیار دراوە هی تۆ بێت.

3⃣ ئاوا بەوجۆرە؛ زۆر بە ڕاحەتی هەزاران کەس ئیش ئەکەن بۆ ئەوەی پاروێکت پێ بگات، هەروەها تۆش کار ئەکەیت لەگەڵ هەزاران کەس بۆ ئەوەی پاروێک بە کەسانی‌تر بگات، لەبەر ئەوەی لە سەرەتاوە بۆ ئەو بڕیار دراوە..

4⃣ ئەگەر مرۆڤ ڕاکات لە ڕزقی وەک چۆن ڕا ئەکات لە ئەجەلی، رزقەکەی شوێنی ئەکەوێ وەک چۆن ئەجەلەکەی دوای ئەکەوێ!

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَّ عَلَي اللّهِ رِزْقُهَا) 6 هـود/ واتە”

هەر ڕەوندەیەک هەبێ لەسەر زەوی حەتمەن بژیوی وی لەسەر خوای مەزنە..

ـ وانە:

1⃣ لە زاراوەی عەرەبیدا هەر شتێ بڕوات بەسەر زەویدا پێی ئەوترێ پێڕۆکە [دابە]..

ـ هەروەک چۆن هەرچی بە حەواوە بێت پێی ئەوترێ: [سماء]..

2⃣ بژیوی خەڵکی بە گشتی بریتییە لە پەڕەیەکی بەربڵاوی پەڕاوی ڕزق کە ڕازق دیاری کردووە..!

ـ جا ئەگەر ئێمە هەشت ملیار مرۆڤ بین، ئەوە لەچاو بوونەوەرانی گەردوون ئۆمەتێکی کەمین لەناو نیشتەجێیانی ئەم هەسارەیە..

ـ لە هەمبەر هەر ئینسانێک کە سکی زەوی هەڵئەدڕێ، زیاتر نیە لە هەزار مێروولە..

3⃣ (إِلاَّ عَلَي اللّهِ رِزْقُهَا) پیتی [الا] مانای پاوانکاری و قۆرخی هەیە [حصر]..

ـ تەواوی ئەوانەی ڕسق ئەبەن بۆ کەسانی‌تر بەس هۆکارن و تەواو..

ـ بە دەستی دێنن بە ڕەژێرەی کەم و زۆر، بەو جۆرەی ڕۆزی‌دەری ڕاستەقینە دیاری کردووە..

ـ بۆ وێنە ئەو فریشتەی باران ئەهێنێ، ناتوانێ دڵۆپێک لە باخچەیەکدا ببارێنێ بەبێ ویستی خوای گەورە..

ـ یا ئەو خێرەی ئەیخەیتە نێو دەستی نەدارێکەوە، ئەوە بەشی خۆیەتی خوای گەورە لە گیرفانی تۆدا دایناوە..

4⃣ هەرچی شتە بە وردی نووسراوە، کەوایە ئاسوودە بن..

ــــــــــــــــــــــ

(إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ  (222) بقره/ واتە”

دڵنیابە خوای گەورە تۆبەکارانی خۆشگەرەکە، ئەوانەش پاک‌وخاوێنن خۆشی ئەوێن..

ــ وانە”

1⃣ [التوابین] وشەی پێوەنانە〖مبالغە〗

مەبەست لێی ڕەچاوکردنی زۆری یاساکەیە، واتە ئەوان یەجگار زۆر تۆبە دەکەن..!

ـ جا وەختێ ئەوان زۆر تۆبە بکەن مانای وایە زۆریش هەڵە ئەکەن..

ـ جا سەیرکە خوای گەورە چەندە بە ناسکی وشەکەی فەرمووە:

اـ نەیفەرمــوو: وەرئەگرێت تۆبەکاران!

ب‌ـ نەیفەرموو: خۆش ئەبێ لە تۆبەکاران!

ج‌ـ نەیفەرمــوو: چاوپۆشی ئەکا لە تۆبەکاران!

د‌ـ بەڵکوو فەرمووی: تۆبەکارانی خۆشەویستی ئەون!

ـ بەڵێ ئەوانەی خۆش ئەوێ هەڵەکارن، پاشان دێن تۆبە دەکەن و داوای لێخۆشبوون ئەکەن..

2⃣ ئەوانەی خۆش ئەوێ بە ڕۆژدا بێ ئەمری ئەو ئەکەن و شەوانەش تۆبە ئەکەن.

ـ هەواڵی نەداوینێ تۆبەکارانی خۆش ئەوێ تا ڕۆچن لە گوناح و تاواندا..!

ـ هەروەها نایهەوێ شەیتانیش لە بەینی خودا و بەندەکانی‌دا ببێت. ئەییەوێ پێمان بڵێت تاوان هەرچەندە گەورە بێت، ڕەحمی خوا گەورەتر و زۆرترە..

ـ هەروەها هەڵەکردن هەرچەند پاتەش بێتەوە، خوای گەورە ماندوو نابێ لە عەفوو کردن، تا ئەوەی ئێمەش ماندوو نەبین لە تۆبە کردن..

ـــــــــــــــــــــــ

(وَكَانَ عِندَ اللَّهِ وَجِيهاً (69) احزاب / واتە”

لای خوای گەورە خاوەن شەرەف و ئابڕوو و ڕێزە..

👈 وانە”

1⃣ ئەمە  پێوەرە لای خودا نەک لەلای خەڵکی، مەسەلەن؛

ـ حەزرەتی نووحیان بە دڕۆخستەوە!

ـ حەزرەتی ئیبراهیمیان فرێ داوە ناو ئاگر بۆ ئەوەی بسووتێت..!

ـ حەزرەتی مووسا پیلانیان گێڕا بۆئەوەی بیکوژن!

ـ حەزرەتی ساڵەحیان دەستەوەستان کرد..!

ـ بێگوێیی حەزرەتی شوعەیبیان کرد.!

ـ حەزرەتی یەحیایان کوشت..!

ـ حەزرەتی زەکەریایان بە مشار داتاشی..!

ـ ویستیان حەزرەتی عیسا هەڵاوسن..!

ـ بەڵام حەزرەتی موحەممەد [دخ] هەموو ئەمانەیان پێ چەشت؛

اـ لە مەککە بە درۆیان خستەوە..!

ب‌ـ لە هوینەهەواری تائیف بەردەبارانیان کرد.!

ج‌ـ لە کۆڵانی ماڵەکەی بۆسەیان دا کە بیکوژن.!

د‌ـ لە ڕێگەی هیجرەت دا ڕەدووی کەوتۆ..!

هـ ـ لە شەڕی بەدر و ئوحود شەڕیان لە تەکا کرد.!

وـ لە چاڵی خەندەقدا دەوروبەریان گرت..!

ـ تەنانەت بە پارچە گۆشتێک ژاراویان کرد..!

2⃣ ئێستا تۆ چی چاوەڕێ ئەکەی لە خەڵکی..؟!

ـ گوێ بگرە”

١ـ گەر خێر بکەیت ئەڵێن: ڕیاکارە!

٢ـ گەر دەست پێوە بگریت ئەڵێن: چرووکە!

٣ـ گەر ئامۆژگاری بکەیت ئەڵێن: عەیبگرە!

٤ـ گەر بێدەنگ بێت ئەڵێن: ترسنۆکە!

٥ـ گەر بازرگانی بکەیت ئەڵێن: دنیا ویستە!

٦ـ گەر لەماڵەوە دانیشیت ئەڵێن: تەنبەڵە!

٧ـ گەر ڕەخنەت گرت ئەڵێن: دوای عەیب و عارمان کەوتووە!

٨ـ گەر قسە نەکەیت ئەڵێن: کاری ئێمەی بۆ گرنگ نیە!

👈 ئەوانە پێناسەی خەڵکین! قڵەویان تێدایە بەس زۆرینەیان لاواز و بێهێزن!

3⃣ کەواتە ئێستا تۆ خۆت بە و بزانە کێی!

ـ ڕاستە ئەوەی چاودێری خەڵکی ئەکات لە خەفەتا ئەمرێ..

ـ هەوەها ئەو کەسەش کە چاوپۆشیان لێ ئەکات کە ژیانیان ئاسوودە بێت، ئەویش لە خەفەت و کوێرەوەری و پەرۆشیدا ئەمرێ..

👈 ڕەزامەندی ئەوان شتێکە قەت پێی ناگەیت (… وَكَانَ عِندَ اللَّهِ وَجِيهاً….)

(شەرقاوی)

 

#بڵۆ (سەعدی مرادی، بڵەسەن)

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا