خبرها،نظرها

کوڕەکەم پرسیاری لێکردم بۆچی ئەوەندە گرنگی بە فەڵەستین دەدەیت!!

کوڕەکەم پرسیاری لێکردم بۆچی ئەوەندە گرنگی بە فەڵەستین دەدەیت!!

نوسەر: د. جاسم المطوع

  • بۆچی ئەوەندە گرنگی بە فەڵەستین دەدەیت و ئەتەوێت هەواڵەکانی بەیتی مەقدیس بزانیت ؟

چی پێ ئەڵێیت و وەڵامەکەت چی ئەبێت بۆی ؟
پێشنیارێکم بۆ خوێنەری بەڕێز هەیە ، ئەویش ئەوەیە پێش ئەوەی دەست بە خوێندنەوەی بابەتەکە بکەیت ، کەمێک بووەستەو بیربکەرەوە بزانە وەڵامت بۆ ئەم پرسیارە چی ئەبێت ؟
ئەتوانیت پەنا بۆ ئەم زانیارییە گرنگانە ببەیت کە پێویستە مناڵەکانمان لەسەر فەڵەستین و بەیتی مەقدیس بیزانن ، هەتاوەکو بزانن و فێربن بۆچی ئێمە گرنگی بە فەڵەستین و بەیتی مەقدیس دەدەین ، وە چی ئەگوزەرێ تیایانا ؟
دووبارە پێشنیارم بـۆ خوێنەری بەڕێز ئەوەیە ، بابەتەکە بۆ مناڵەکانت بخوێنیتەوە …
ئەم بابەتە بڵاو بکەنەوە و بینێرن بۆ مناڵەکانتان ، بۆ ی بزانن چەندێک سەرقاڵیش بووین بە دنیاوە ئەوە کەیسی فەڵەستین کەیسی ئێمەیەو کەیسی هەموو موسڵمانێکە ، پێویستە ئەم هۆشیارییە بڵاو بکەینەوە بۆ هەموو موسوڵمانان…

کوڕەکەم ، ڕۆڵەی شیرینم ، فەڵەستین شوێنی نیشتەجێبوونی پێغەمبەران بووە :
✰ پێغەمبەر ئیبراهیم سەلامی خوای لێبێ کۆچی کردووە بۆ فەڵەستین ..
✰ پێغەمبەر( لوط) سەلامی لێبێت ، کاتێ کە خوای گەورە ڕزگاری کرد لەو سزایەی کە ناردی بۆ هۆزەکەی ، ناردییە زەوییەکی پیرۆز ئەوێش فەڵەستین بوو ..
✰ داود سەلامی خوای لێبێت لە فەڵەستین ژیاوەو میحرابەکەی لەوێ دروستکردووە …
✰ سولەیمان پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێ ، لە فەڵەستینەوە حوکمڕانی جیهانی کرد … چیرۆکە بەناوبەنگەکەی لەگەڵ مێروولەکە وتی :(قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ ) ئەم ڕووداوە لەشوێنک بووە پێی وتراوە دۆڵی مێروولە ، لە فەڵەستینە لە تەنیشت عەسقەلانەوەیە ..
✰میحرابی زەکەریاش سەلامی خوای لێبێت هەر لە وێیە …
✰ موسا سەلامی خوای لێبێت داوای لە گەلەکەی کرد کە بچنە زەوییە پیرۆزەکانەوە ، بۆیە وتی : پیرۆز بەواتای پاک ئەم زەویانەش پاکبوون و تیایاندا هاوەڵ بۆ خوا دانەنرابوو لەبەر ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی پێغەمبەران بووە…
✰ پەڕجوویەکی (معجزة) زۆریش لەوێ ڕوویداوە ، ئەویش لە دایکبوونی عیسا پێغەمبەرە سەلامی خوای لێبێت لە دایکێکی زۆر گەنج بەبێ هاوسەرگیری ، خوای گەورە بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان ، لەدوای ئەوەی بەنوئیسڕائیل بڕیاریاندا بیکوژن .
✰ ئەلەوێ خاتوو مەڕیەم دار خورماکەی لەقاند لەگەڵ ئەوەی لە لاوازترین کاتیابوو ، دوای مناڵبوونەکەی بوو ..
✰ یەکێک لە نیشانەکانی کۆتایی دنیا دابەزینی پێغەمبەرعیسایه سەلامی خوای لێبێت لەنزیک منارەی سپی (المنارة البیضاء) لەگەڵ مەسیحی دەجالا ڕووبەڕوو دەبنەوەو لە دەروازەی لەد(باب اللد) لە فەڵەستین دەیکوژێت..
✰ ئەوێ ، ئەو زەوییەیە کە حەشرو نەشری مرۆڤی تیادەکرێ ..
✰ یەئجوج و مەئجوج لە کۆتای دنیادا لەوێ دەکوژرێن و کۆتاییان پێ دێت ..
✰ چیرۆکی زۆر لە فەڵەستین ڕوویداوە لەوانە چیرۆکی طالوت و جالوت ..

★ کوڕەکەم وتی ئەی پەیوەندی پێغەمبارمان موحەممەد ﷺ بە فەڵەستینەوە چییە ؟
وتم کوڕەکەم : کاتێ نوێژ کرا بە بنەمایەک بۆ ئاینی ئیسلام موسوڵمانان ڕوویان لە بەیتی مەقدس دەکرد وەکو قیبلە ، بەڵام کاتێ کە کۆچیان کرد بۆ مەدینە ، جبریل سەلامی خوای لێبێت دابەزییە لای پێغەمبەرمان ﷺ لە کاتی نوێژکردندا بوو فەرمانی پێفەرموو کە قیبلەکەی بگۆڕێ لە بەیتی مەقدسەوەبۆ مەککەی پیرۆز ، وە ئەو مزگەوتەیان ناونا مزگەوتی دوو قیبلەکە ..
★ پێغەمبەری نازدارمان ﷺ لەکاتی ئەسراو میعراجا بردیان بۆ ئەوێ لەوێ بەرزیان کردەوە بۆ ئاسمان ، ئەوێ وێستگەی یەکەمی ڕاوەستانی بوو کاتێ لەمەککەوە هات پێش بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان ، نوێژی بە پێغەمبەرانکرد و بووە پێش نوێژیان .. بۆیە ئەوێ بارەگای پێغەمبەرانە ..
★ ئەبو زەڕ خوالێی ڕازی بێ ، پرسیاری لە پێغەمبەرمان ﷺ کرد کام مزگەوتە یەکەمجار دروستکراوە لەسەر زەوی ؟ فەرمووی : (مسجد الحرام ) ، وتم : ئەی دوای ئەو ؟ فەرمووی : مزگەوتی ئەقسا . وتم : چەنێک نێوانیان بوو ؟ فەرمووی : چل ، ئینجا فەرمووی : هەرکاتێ ، کاتی نوێژبوو ئەوا نوێژەکەت بکە زەوی بۆتۆ هەمووی مزگەوتە ..
کوڕەکەم : ئەزانیت ئەوکاتەی کە ئەبوبەکری سدیق خوا لێی ڕازی بێت سەرقاڵبوو بەو عەرەبانەی کە هەڵگەڕابوونەوە لە ئیسلام لە نیمچە دوورگەی عەرەبی ، لەگەڵ ئەوەی پێویستییەکی زۆری بەو سوپایەبوو کە پێغەمبەر ﷺ جێگیری کردبوو بۆ وڵاتی شام نەیگەڕاننەوە بۆ مەدینە بۆ کپکردنەوەی جەنگی هەڵگەڕاوەکان و سەقامگیرکردنی ئارامی بۆ ناوچەکە !!
✩ ئایا ئەزانی سەردەمی زێڕینی ڕزگارییەکان له کاتی دەسەڵاتی عومەری کوڕی خەتتاب خوا لێی ڕازێبێت دا بووە ، ئەو بۆڕزگارکردنی هەر وڵاتێ یان شارێ لە مەدینە دەرنەچووە بۆ ئاهنگێڕان و دەربڕینی خۆشی تەنها بۆ ڕزگارکردنی فەڵەستین بەڕێکەوت بۆ فەڵەستین وخۆی ڕوشت و بە ئاشتی چووە ناوییەوەو ئاشتەوایی تیا بەرپاکرد ، نوێژی تیاکردو کلیلەکانی وەرگرت تا گاورەکان لە زوڵم و ستەمی ڕۆمانیەکان ڕزگاربکات .

✩ لە دوای عومەری کوڕی خەتتاب جارێکی تر پێشەوا سڵاح الدینی ئەیوبی لە ڕۆژێکی زۆر مێژوویدا ڕزگاریکرد لە ساڵی 583 کۆچی ڕۆژی هەینی 27 ی ڕەجەب کە هاوکاتبوو لەگەڵ ئەو ڕۆژەی کە پێغەمبەرمان ﷺ
شەوڕەویکرد و گەیشتە بەیتی مەقدیس و دوای بەرزبۆوە بۆئاسمان ئەمەش ڕێکەوتێکی سەیرە ، خوای گەورە ئاسانکاری کردووە کە قودس بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی لەهەمانکاتی شەوــ
ڕەویەکەدا …
✰ کوڕەکەم پرسیاریکرد ، بۆچی بەیتی مەقدس بەو ناوە ناوزەنکراوە ؟
وتم : ئەم ناوە پێش دابەزینی قوڕئان هەر هەبووە ، کاتێ کە قوڕئان دابەزی کردی بە مزگەوتی ئەقسا ، ناونراوە مەقدس (بەکوردی خۆمان پیرۆز)لەبەر هەموو ئەو پیرۆزی و موقەدەساتەی کە تیایەتی …
لەبەر ئەوە زەوی فەڵەستین و زەوی شام زەوییەکی گرێدراون ، بەنزیکەی 5000 لە یارانی پێغەمبەرمان ﷺ لەوێدا شەهید کراون کە هەوڵیانداوە بەیت مەقدیس ڕزگاربکەن لە زوڵموستەمی ڕۆمانییەکان …
هەتا ئێستاش شەهیدبوون لەپێناویدا بەردەوامە چونکە ئەوە زەوی شەهیدەکانە زەوی پەیوەستبوونە بەو پیروزیانەوە ..

کوڕەکەم دووبارە پرسیاری کردەوە ، کەوابێ گرنگی مزگەوتی ئەقساو زەویەکانی شام وەکو گرنگی حەڕەمی مەککەو مەدینەی پیرۆزە ؟!! وایە باوکە گیان ؟
وتم : بەڵێ ، کوڕم .. لە ئایەتی(وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيۡتُونِ (1) وَطُورِ سِينِينَ (2) وَهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ ٱلۡأَمِينِ)دا ئیبنو عەبباس دەربارەی ئەمە وتویەتی : التین وڵاتی شامە ، زەیتون وڵاتی فەڵەستینە ، طور سنین واتە ئەو شاخەی کە پێغەمبەر موسا سەلامی خوای لێبێ لەگەڵ خوای گەورە گفتوگۆی کرد لە میسڕە ، البلد الامین / مەککەی پیرۆزە ، هەروەها ئایەتی ( ولَقَدْ كَتَبْنا في الزَّبُورِ مِن بَعْدِ الذِّكْرِ ،أنَّ الأرْضَ يَرِثُها عِبادِيَ الصّالِحُونَ) لە یەکێ لەو وتانەی کە کراوە لەو ڕاڤانەی کە هاتووە ئەوەیە ئومەتی پێغەمبەر ﷺ زەوییە پیرۆزەکان وەردەگرێتەوە واتە بەیتی مەقدیس ..

کوڕەکەم وتی : ئەئێستا گرنگی فەڵەستین و مزگەوتی ئەقسام زانی !!!
پێشتر ئەوەم بیستبوو کە نوێژێک لەوێ بە ئەندازەی پێنجەسەد نوێژە ، ئەمە ڕاستە باوکە ؟
بەڵێ کوڕم ڕاستە ، لە بیرت نەچێت ، کوڕەکەم دوعا بکە بۆ خەڵکی فەڵەستین لە نوێژەکانتان..
خوای گەورە تەمەن درێژت بکات کوڕم …

وەرگێڕ: لەنجە حسێن

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا