فتاویفقه

فەتوایەک دەربارەی : پێدانی زەکات بە رێکخراوە بانگخوازیەکان

فەتوایەک دەربارەی : پێدانی زەکات بە رێکخراوە بانگخوازیەکان | سایتی فەرمی پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی

لە کۆمەڵەی ئەردەنی بۆ ئیعجازی قورئان و سوننەت کە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامیە لە شانشینی ئەردەنی هاشمی ئەم کۆمەڵەیە هەڵدەستێت بە کۆمەڵە چالاکیەک بۆ خزمەتکردنی قورئان و سوننەت و بە ئەنجامگەیاندنی کاری بانگخوازی و ناساندنی ئیسلام بەشێوەیەکی جوان لەسەر بنەمایەکی زانستی، ئەم کۆمەڵەیە پرسیارەکەیان بەم شێوەیەیە:

تاچەند جائیزە زەکاتیان پێ‌ بدرێت بۆ ئەوەی لە کاروباری بانگخوازیدا خەرجی بکەن (لە ئێستادا هیچ داراییەکیان نیە کە خەرجی بکەن بۆ جێبەجێ‌ کردنی لەم بوارەدا)؟

وەڵام

بێگومان خوای گەورە ئەو لایەنانەی دیاری کردووە کە زەکاتیان پێ‌ دەدرێت، کە ئەوانیش پێنج چین و توێژن وەک دەفەرموێت [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَا‌وِ ۆالْمَسَاکِینِ ۆالْعَامِلِینَ عَڵیْهَا ۆالْمُۆَلَّفَەِ قُلُوبُهُمْ ۆفِی الرِّقَابِ ۆالْغَاڕمِینَ ۆفِی سَبِیلِ اللَّهِ ۆابْنِ السَّبِیلِ فَڕیضەً مِّنَ اللَّهِ ۆاللَّهُ عَلِیمٌ حَکِیمٌ] (التوبە – ۶۰ ). ئەوەی کە پەیوەندی بەم پرسیارەوە هەیە بریتییە لە (وفی سبیل لله) ئەمەش سێ‌ جۆر بۆچوون هەیە لە بارەیەوە:

بۆچوونی یەکەم

فراوانکردنی بازنەکە کە هەموو کارێکی خێر بگرێتەوە وە ئەمەش بۆ چوونێکی راستە بە چەند بەڵگەیەک لەوانەش: ناکرێت بۆ چوونی خوای گەورە لەم بارەوە بەجۆرێک بێت کە جارێکی تر ئەوانەی پێش خۆی دووبارە بکاتەوە، قورئانی پیرۆز ئیعجازەکەی لەوەدایە کە هیچ پیتێکی زیاد و کەم نیە، فەرموودە سەحیحەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە مانای (وفی سبیل لله) واتا تێکۆشان لەپێناوی خوادا، وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا (صلی) هاتووە(لغدوە فی سبیل الله أو روحە خیر من الدنیا وما فیها) رواه البخاری فی صحیحه الحدیث ۲۷۹۲، ومسلم الحدیث ۱۸۸۰،هەروەها لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرموێت (من احتبس فرساً فی سبیل الله ..) رواه البخاری فی صحیحه الحدیث ۲۸۵۳٫

بۆچوونی دووەم

بە پێچەوانەی بۆچوونی یەکەمەوەیە بازنەکە (وفی سبیل لله) تەنها تایبەت دەکات بە شەڕکردن لەپێناوی خوادا ئەم بۆچوونە بەلای هەندێکەوە راستە بەڵام زۆربەهێز نیە چونکە ئەم بەرتەسک کردنەوەیە هیچ بەڵگەیەکی بڕوا پێهێنەری پێ‌ نیە.

بۆچوونی سێیەم

کە بەلای زۆربەی زانایانەوە راستە چونکە (وفی سبیل لله) مانایەکی فراوان بۆ تێکۆشان لەرێی خوادا دیاری دەکات ئەوەی زانراویشە کە جیهاد لەپێناوی خوادا هەموو ئەو هەوڵا و کۆششانە دەگرێتەوە کە دەدرێت بەهێزی سەربازی یان بانگخوازی و گەیاندن و بڵاوکردنەوە، تەنانەت خوای گەورە جیهادی راگەیاندن و بڵاوکردنەوە لەپێناوی خوادا بە گەورەترین جۆرەکانی جیهاد ناودەبات، وەک دەفەرموێت [ۆجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا کَبِیرًا] (الفرقان – ۵۲)ئەم ئایەتە لە سەردەمی مەککی دا دابەزیوە کە تیایدا جەنگ نەبووە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پشتیوانی کردن لە راستی و بڵاوکردنەوەی بە شێوەی بانگخوازی، ئەگەر هەموو قورئانیش سەیر بکەین نابینین کە جیهاد بە گەورە باسکرابێت تەنها لەم ئایەتەدا نەبێت کە ئەمەش مانای گەورەیی بواری بانگەوازە و بنەمای سەرەکیشە لە ئیسلامدا، چونکە شەڕ لەپێناوی خوادا پێویستی بە وەرگرتنی روخسەت هەیە ئەم روخسەتەش لە سەرەتای ئەم ئایەتەدا باس دەکات [أُذنَ لِلَّذینَ یُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظلِمُوا ۆإِنَّ اللَّهَ عَڵی نَصْڕهِمْ ڵقَدِیرٌ] (الحج- ۳۹)، مالک دەڵێت “بواری لەپێناوی خوادا زۆرن”، رازی لە تەفسیری ئایەتەکەدا دەڵێت “نابێت (فی سبیل لله) تەنها کورت بکرێتەوە لە جەنگاوەرەکاندا” رەشید رەزا لە تەفسیری (المنار)دا دەڵێت “(سبیل لله) واتە بەرژەوەندی گشتی مسوڵمانان کە بنەماکانی ئاین و دەوڵەتی لەسەر بنیات نراوە” شێخ الموراغی لە تەفسیرەکەیدا هەمان رای هەیە.

بەجێهێنانی ئەم چەمکە:

پاش لێکۆڵینەوە لە چەمکی (وفی سبیل لله) هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە تایبەتە بە کاروباری بانگخوازی و بەرزکردنەوەی وشەی (الله) بەم هۆیەوە دەچێتە چوارچێوەی ئەو لایەنانەی کە لە ئایەتی (۶۰ ی سورەتی التوبە)دا باس کراوە: بەرژەوەندیە تایبەتیەکان هەروەک لە ریزی هەژاران و نەداران و قەرزاران و ئازادکردنی کۆیلە و کاروانچی و ئەوانەی تازە باوەڕ دەهێنن هەروەها دیوێکی تری دامەزراوەیی هەیە لە رێگەی (ئەوانەی کاری تێدا دەکەن ) بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی کۆن و تازە رایان وایە، (ئیمامی نەوەوەی) لە شەرحی موسلیم دا (۱۴۷/۱۱) لە (القاضی عیاض)ەوە کە ئەویش لە هەندێک زاناوە وەریگرتووە دەڵێت “جائیزە زەکات بۆ بەرژەوەندی گشتی بەکاربهێندرێت”، (الکاسانی) لە (البدائع) (۴۵/۲) دەڵێت “(وفی سبیل لله) هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە هەوڵا و تێکۆشانیان هەیە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خوای گەورە و گەیاندنی خێر بە کەسانی تر ئەگەر پێویستی پێی هەبوو”.

فەتوای شێخ الشلتوت:

شێخ شەلتوت فەتوای داوە کە جائیزە پارەی زەکات خەرج بکرێت بۆ پێگەیاندنی بانگخوازان ئەوانەی کە کاردەکەن لەپێناو بڵاوکردنەوەی پەیامی خواو و قورئان و پاراستنی و بەردەوامکردنی خزمەتکردن پێی، بگەڕێوە بۆ فەتوای لاپەڕە ۲۱۹، والإسلام عقیدە وشریعە لاپەڕە ۹۷- ۱۹٫

دکتۆر یوسف قەرزاوی، کتێبی (فقه الزکاە) (۲/۶۶۳/-۶۸۶) دەڵێت “مەبەست لە جیهاد لە پێناوی خوادا واتە هەوڵدان بە قەڵەم و زمان هەروەک چۆن بە شمشێر و تیر یان دەکرێت جیهاد بە شێوازی فیکری یان پەروەردەیی یان کۆمەڵایەتی.. هتد، هەموو ئەم جۆرانەی جیهادیش پێویستیان بە خۆ ئامادەکردن و پشتیوانی هەیە”.

ئەوەی ئێمە پشتیوانی لێ‌ دەکەین و رایدەگەیەنین:

لەسەر بنەمای ئەوەی پێشوو، ئێمەش بڕوامان وایە کە جائیزە پارەی زەکات بەکاربهێنرێت بۆ کاری بانگخوازی و ناساندنەوەی ئیسلام و خزمەتکردنی قورئان و سوننەت هەروەک چۆن جائیزە کە خەرج بکرێت بۆ جەنگ لەپێناوی خوادا، چونکە قورئان وشەی (جیهاد) بەم شێوەیە بەکاردەهێنێت کە دەفەرموێت [فَڵا تُطعِ الْکَافِڕینَ ۆجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا کَبِیرًا] (الفرقان- ۵۲)ئیبن عباس دەڵێت: “(أی جاهد بالقرا‌ن) وەک لە تەفسیری تەبەری (۱۹-۲۸۰)” ئیبن القیم لە زاد المیعاد (۵/۳) ئەمانە هەموویان دەڵێن “ئەم سورەتە مەککیە فەرمان دەکات بە بەرەو ڕوبوونەوەی بێ‌ باوەڕان لە رێگەی بەڵگە و رونکردنەوەو گەیاندنی قورئان بەشێوەی بانگخوازی”.

لە کۆتایدا بڕیارێک لە کۆمەڵی فیقهی سەر بە رابیتەی جیهانی ئیسلامی دەرچووە کە بە جائیزی دەزانێت کە دەڵێت ئامانج لە جیهاد کردن بە چەک لەپێناو بەرزکردنەوەی وشەی خوادایە لەهەمانکاتدا وشەی خوا دەتوانرێت لەرێگەی بانگخوازیشەوە بەرز بکرێتەوە ئەویش لە رێگەی ئامادەکردنی کۆمەڵێک بانگخواز و هاوکاری کردنیان بۆ ئەوەی ئەم کارە بەجێ‌ بهێنن و  هەردوو جۆرەکەشیان جۆرێکن لە جیهاد، لە فەرموودەیەکیشدا کە ئیمامی (احمد و نسائی) دەیگێڕنەوە “پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: بەرەو رووی بێ‌ باوەڕان ببنەوە بە ماڵا و گیان و زمانتان” رواه أبو داوود أیچا الحدیپ ۲۵۰۴ وابن حبان فی صحیحه الحدیپ ۴۷۰۸ وقال الإشبیلی فی الإحکام الصغری (۴۷۳) : صحیح اڵاسناد، وکذلک قال ابن دقیق العبد فی الاقتراح (۱۱۴) وقال الشوکانی فی نیل اڵاوطار (۸-۷۲) : رجاله رجال الصحیح.

جائیز بوونی پێدانی زەکات:

پوختەکەی ئەوەیە کە جائیزە زەکات بدرێت لە بواری (وفی سبیل لله) بە ئەو کۆمەڵە و رێکخراوانەی کە هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی بانگەواز و خزمەتکردنی ئیسلام و بەرگری لێ‌ کردنی بەڕێگەیەکی دانایانە لەوانەش: باسکردنی گەورەیی قورئان و رێنمایی خەڵک و ئیعجازەکانی، بەرگری کردن لە سوننەت و بڵاوکردنەوەی راستیەکانی، لەبەرئەوەش کە هەموو ئەمانە حساب دەکرێن لەرێگەی خوادابن، کەواتە کۆمەڵەی ئەردەنیش بۆ ئیعجازی قورئان و سوننەت پێویستی بە ئەم پارەیە هەیە بۆ ئەوەی خەرجی بکات لەپێناو ئامانجە بانگخوازیەکانی دا دەتوانێت سوودی لێ‌ وەربگرێت بەپێی بەرنامەیەکی چاک و داناییەکی بەرچاو، بەڵام ئەگەر دەوڵەت یان هەر لایەنێکی تر ئەو پێداویستیانەی دابین کرد نابێت ئەم رێکخراوە سود لە پارەی زەکات وەربگرێت بۆ ئەو مەبەستە، لەلایەکی تریشەوە ئێمە ئامۆژگاری ئەو لایەنانە دەکەین کە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بەپێی پێویستی بێت و تەنها تایبەت بکرێت بۆ بواری بەرنامەکانی بانگخوازی، لە بواری دارایشدا تەنها بۆ پێویستیەکی زۆر پێویست بێت لەلایەکی تریشەوە داوا لە کەسانی خێرخواز دەکەین کە هاوکاری کۆمەڵە بانگخوازیەکان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجەکانیان لە خزمەتکردنی قورئان و سوننەت بهێننەدی.

واخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین  وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ا‌له وصحبه وسلم

دکتۆر عەلی قەرەداغی

از طريق
علی قرداغی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا