جه‌عفه‌ری کوری ئه‌بو تالیب
جه‌عفه‌ری کوڕی ئه‌بو تالیب، برای باوکی و دایکی ئیمام عه‌لی و ئامۆزای پێغه‌ممه‌ره صلى الله علیه وسلم، و ناوبانگی به جه‌عفه‌ری بالدار ده‌رکردووه، لهروالهت و خوورهوشتیا زۆر له پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم چووه. به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش موسوڵمانبوونی عه‌لی ئه‌ویش موسوڵمان بووه.
وا ده‌گێڕنه‌وه که جارێکیان ئه‌بوتالیب پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌بینێ نوێژ ده‌کات، و عه‌لیش له‌لای راستیه‌وه بۆنوێژ وه‌ستاوه، به جه‌عفه‌ری کوڕی ده‌ڵێ: “تۆیش بڕۆره ته‌نیشتی چه‌پی ئامۆزاکهتهوه “
ئیبنو ئیسحاق ده‌ڵێ: سیی و دووه‌مین که‌س بووه که موسوڵمان بووه. و دووجار کۆچی کردووه، یه‌که‌م کۆچی بۆ حه‌به‌شه بووه، و دووه‌م کۆچی بۆ مه‌دینه بووه ..
ده ساڵ ته‌مه‌نی له عه‌لی گه‌وره‌تر بووه، {عه‌قیل}ی برای ده‌سال له‌م گه‌وره تر بووه، و {تالب}ی برا گه‌وره‌شیان ده‌سال له عه‌قیل گه‌وره‌تر بووه.
هه‌ر له حه‌به‌شه‌دا بوون و تا سالی حه‌وته‌می کۆچی و هاوکات له گه‌ڵ رزگارکردنی ناوچه‌ی خه‌یبه‌را هاتنه‌وه بۆ مه‌دینه. پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم که‌پێی گه‌یشت ده‌ستی له‌ملی کرد و ناوچاوانی ماچ کرد، وفه‌رموی: نازانم به‌کامیان دڵخۆش بم: به‌فه‌تحی خه‌یبه‌ر، یابههاتنهوهی جه‌عفه‌ر؟
پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم که لهعهمرهی قه‌زا گه‌ڕایه‌وه له‌شکرێکی به سه‌رکردایه‌تی زه‌یدی کوڕی حاریسه بۆ شام نارد، و وله‌ناو له‌شکره‌که‌دا جهعفرهی کوڕی ئه‌بو تالیب و عه‌بدوڵلای کوڕی ئه‌بی ره‌واحه و خالیدی کوڕی وه‌لیدی تیا بوو.
عوروه‌ی کوڕی زوبه‌یر باسی ده‌کات کاتێ ده‌ستکرا به شه‌ڕ، جه‌نگه‌که زۆر چڕ‌و پڕبوو، سه‌رکرده‌ی سوپا زه‌یدی کوڕی حاریسه شه‌هید کرا، و پاشان جه‌عفه‌ر ئالاَکهی هه‌ڵگرت، به ئالاَکهوه ده‌جه‌نگی تا شه‌هید کرا.. ئیبنو ئیسحاق ده‌ڵێ: جه‌عفه‌ر له‌و جه‌نگه‌دا هه‌ردوو بالی قرتا، و به‌گه‌ردنی ئالاکه‌ی گرت تا نه‌کوژرا نه‌یهێشت ئالاَکه بکه‌وێت.. له‌مه‌دینه‌وه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌واڵی به‌خه‌ڵکه‌که‌دا خوا ئه‌و دووباڵه‌ی بۆ کردووه به‌دووباڵ کهلهبهههشتیا پی بفڕێ.. ” کاتێ ته‌ماشای جوستهیان کرد حه‌فتا وقسوور برینی پێوه‌بوو، جێگه‌ی شییر و سه‌ره نێزه..
ئیبنو ئیسحاق ده‌ڵێ: به‌وجۆره‌ی پێم گه‌شتووه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌هاوه‌ڵه‌کانی ده‌ورو به‌ری فه‌رمووه: ئه‌وا زه‌یدی کوڕی حاریسه ئالاَکهی هه‌ڵگرت،و جه‌نگیی تا کوژرا، پاشان جه‌عفه‌ر ئالاکه‌ی هه‌ڵگرت و جه‌نگیی تا کوژرا، پاشان ماوه‌یه‌ک پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم بێده‌نگ ده‌بێ و، ره‌نگی ئهنسارییهکان تێک ده‌چێ، پێیان واده‌بێ که عه‌بدوڵلای کوڕی ره‌واحه‌ش کوژراوه، پاشان پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: عه‌بدوڵلای کوڕی ره‌واحه ئالاَکهی هه‌لگرت و جه‌نگیی تا ئه‌ویش کوژرا..
حه‌زره‌تی عائیشه ده‌گێرێته‌وه که بهپهژارهی رواڵه‌تی پێغه‌ممه‌را صلى الله علیه وسلم زانیمان جه‌عفه‌ر کوژراوه..
پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم رۆیشت بۆلای ماَڵ ومناڵه‌کانی و سه‌رخۆشی لێکردن وبۆنی بهمناڵهکانیهوه کرد‌و چاوی پڕبوو له فرمێسک، خێزانه‌که‌ی عه‌رزی کرد: قوربان! شتێ بووه؟ فه‌رمووی به‌ڵێ، ئه‌مرۆ پێکراون.. فاتمه‌ی کچیشی هات و بانگی بۆ مامی هه‌ڵداو ده‌گریا، و ده‌یگوت: ئه‌ی مامه!! پێغه‌ممه‌ریش صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی با بۆ وینه‌ی جه‌عفه‌ر خاوه‌ن گریانه‌کان بگرین..
عه‌بدوڵلای کوڕ جه‌عفه‌ر ده‌فه موێ: هه‌رکات داوای شتێکم له مام عه‌لیم بکردایه‌و پێی نه‌دابام، ده‌مگوت: تو حه‌ققی جه‌عفه‌ر بمده‌یێ.. پێی ده‌دام..
عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب هه‌رکات بهعهبدوڵلای کهوڕی جه‌عفه‌ر بگه‌یشتبا ده‌یفه‌رموو: مه‌رحه‌با کوڕی خاوه‌ن دووباڵ.. جه‌عفه‌ر کاتێ وه‌فاتی کرد ته‌مه‌نی ۴۱ ساڵه بوو..
سه‌رچاوه‌کان:
۱- أسُد الغابه کتاب الکنى/ للعلامه عز ا‌لدین أبی الحسن علی بن محمد الجزری، المعروف ب ” ابن الأثیر “. المتوفى: ۶۳۰ هـ .
۲- الاستیعاب فی تمییز الأصحاب/ للفقیه أبی عمر یوسف بن عبد الله بن محمد بن عبد البر الأندلسی.المتوفى ۴۶۳هـ.
۳- الإصابه فی تمییز الصحابه / للعلامه شهاب ا‌لدین أبی الفضل أحمد بن علی بن حجر العسقلانی الشافعی. المتوفى: ۸۵۲ هـ .
حه سه ن پینجوینی