به رپرسیاره تی ژنان له کومهلگادا
«لا یکلف الله نفسا الا وسعها» بێگومان خودای عادڵ و عالم له هیچ که‌س، زیادتر له توانای خۆی ته‌کلیف ناکات و ئه‌رک ناخاته سه‌ر شانی. هه‌روه‌ها به پێی «کلکم راع و کلکم عن مسئول عن رعیته» واته: هه‌مووتان له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا به‌رپرسن و هیچ که‌س به ته‌واوی وه‌به‌ر عه‌فوو ناکه‌وێت.
ئه‌رکه‌کانی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ئیسلامدا به دوو جۆر دابه‌ش ده‌کرێن:
ئه‌وانه‌ی به بێجیاوازی به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی پیاو و ژن سپێردراوه و له هیچیان پاوان نه‌کراوه.
ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که به پێی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رکامیان بۆیان ته‌رخان کراوه. دیاره له نێو ئه‌رکه‌کانی پیاودا چه‌ند بابه‌تێکی دژوار هه‌یه که پێویستیان به ئاماده‌یی جه‌سته‌یی و ئاوه‌زی زۆرتر له هه‌موو کاته ئه‌سته‌مه‌کاندا هه‌یه و هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ئافره‌تان سووک کراوه. به‌ڵام ئه‌و به‌شانه‌ی که هه‌ردوولا بۆیان هه‌یه چالاکی تێدا بنوێنن، زۆر به‌رین و به‌ربڵاون .
لێره‌دا مه‌به‌ستمان هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ئافره‌تانه که له‌و گۆڕه‌پانانه‌دا، که‌مته‌رخه‌می خۆیان نه‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئیسلام و پێیان وانه‌بێ که لێیان پاوان کراوه. چونکه له قوڕئانی پیرۆز و ژیانی پێغه‌مبه‌راندا به کرده‌وه و ئامۆژگاری سه‌لمێندراوه و ڕۆڵی گرینگی ئافره‌تان تۆمار کراوه. دڵنیایین ئه‌گه‌ر له‌مپه‌ڕه‌کانی سه‌ر ڕێگای پێشکه‌وتنی بیر و ئاوه‌زی ژنان لابدرێ و بڕوایان به تواناییه‌کانی خۆیان بێت، ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ له ڕێبه‌رایه‌تییه ئهستهمهکانیشدا کاریگه‌ریان هه‌بێت. مێژووش ناوی زۆرێک له‌و ئافره‌تانه‌ی تۆمار کردووه که ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بووه.
ئه‌وه‌تا له مێژووی پێغه‌مبه‌راندا ناودارانی وه‌ک هاجه‌ره، سارا، ئاسیه، کچه‌کانی شوعه‌یب، مه‌له‌که‌ی سه‌با، خه‌دیجه خاتوون، دایه عایشه، سومه‌ییه، ئومموسه‌له‌مه، نوسه‌یبه و ئه‌سما و… ده‌دره‌وشێنه‌وه و شوێنه‌واری زۆر به‌نرخیان تۆمار کردوه.
به سه‌رنجدان بۆ سه‌ر بارودۆخی ئێستای کۆمه‌ڵگاکان، پێویسته له‌مپه‌ڕه بێبهڵگهکان له‌سه‌ر ڕێی ئافره‌تان لابدرێت و خۆمان له چوارچێوه‌یه‌کدا گیرۆده نه‌که‌ین که بنه‌مایه‌کی ڕوون و سه‌لمێندراو و ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر نییه. له کاتێکدا که شاهیدی مهیندانداری زۆرێک له‌و ئافره‌ته ههڵخهڵهتاوانهین که بۆ تێکدانی بایه‌خه بنه‌ماییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا، به بێ هیچ پاساو و په‌رژینێک زۆر لێهاتووانه ڕه‌خنه‌یان کردۆته هه‌موو شوێن و پێگه ئه‌سته‌مه‌کان. ده‌ی چۆن نابێ ژنانی بڕوادار و ئه‌میندار خۆیان ئاشکرا بکه‌ن. پێتان وانه‌بێت که به فه‌رمووده‌ی ئیبنی قه‌ییم، ئێوه هێلکه و ئه‌وان بهردن. له‌و پێیه‌دا پێویسته که‌شێکی گونجاو و هه‌لێکی ڕه‌خساو بۆ ئافره‌تانی شیاو و لێهاتوو پێک بێت، تا له ناوه‌نده‌کانی یاسا دانان و دادگه‌ری و چاودێریدا، به مه‌رجی پاراستنی داب و نه‌ریتی پێویست ده‌وریان هه‌بێت، که نه ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئیسلام دژایه‌تی نییه، به‌ڵکو پێویست و گرینگیشه.
زانایان پێیان وایه که زێده‌ڕۆیی له به‌رگری کردنی ژنان و سه‌ددی زه‌ریعه‌دا، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست دانی زۆر به‌رژه‌وه‌ندی به‌رچاوتر و گرینگتر له ترس و خه‌وفی شوێنه‌واری خراپی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ژنان. بۆ وێنه ڕێگری له ژنان بۆ چوونه پاڕله‌مان و ده‌نگ دان و… ده‌بێته چۆل کردنی مه‌یدان بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر و نه‌یاران و خه‌سارکردنی به‌ش و به‌هره‌یه‌کی زۆر. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزانه که ده‌ڵێن ژن به چوونه په‌ڕله‌مان به هۆی به‌شداری له یاسادانان و چاودێری به‌سه‌ر وه‌زیراندا، جۆرێک له سه‌رپه‌رستی (ویلایه‌ت) به‌ده‌ست دێنیت که دژایه‌تی له‌گه‌ڵ (الرجال قوامون علی النسا…) هه‌یه، زانایان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه که تا ئێستا له هه‌موو پهڕلهمانهکاندا هه‌ر پیاوان له ڕێژه‌یه‌کی زۆرتردا بوون نه‌ک ژنان. ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ش پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه و دابین کردنی بژێو و به‌ڕێوه‌چوونی ژیانه. ئه‌گه‌ریش لێی وردتر بینه‌وه، یاسادانه‌ری ڕاستی هه‌ر خوایه. نوێنه‌رانی خه‌ڵک ته‌نیا ڕوونکردنه‌وه و لێکدانه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ما شه‌رعییه‌کانیان له ئه‌ستۆیه. دیاره به‌شی چاودێری به‌سه‌ر وه‌زیر و شاڵیارانیشدا، له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت دژایه‌تی نییه و له‌به‌شی فه‌رمان به چاکه و به‌رگری له خراپه‌دا، جاوازییهک نێوان ژن و پیاو ڕه‌چاو نه‌کراوه. بۆ وێنه حه‌زره‌تی عومه‌ر(خوا لێی ڕازی بێت) شیفای کچی عه‌بدووڵڵا عه‌ده‌وی کرده به‌رپرس و چاودێری بازاره‌کان.
حه‌دیسی «لن یفلح قوم و لوا امرهم امراه» سه‌باره‌ت به دانانی پوران دۆخت؛ کچی که‌سرا بۆ سه‌رپه‌رستی فارسه‌کان بوو و ده‌ستورێکی گشتی و هه‌مه‌لایه‌ن نییه و ئافره‌تان جگه له خه‌لافه‌تی عوزما و سه‌رپه‌رشتی گشتی له مافه‌کانی خوارتر بێبه‌ش ناکات.
دیاره له سه‌ره‌تای مێژووی ئیسلامدا ئافره‌تان له زۆر ئه‌رکی ئه‌سته‌مدا ده‌وریان گێڕاوه، له فه‌تحی مه‌ککه ئوممه هانی په‌نای ئیبنی هه‌بیره‌ی دا و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمووی: «قد اجرنا من اجرت یا ام هانی» واته: هه‌ر که‌سێک که تۆ په‌نای بده‌ی، ئێمه‌ش په‌نای ده‌ده‌ین و قه‌بوڵمانه. له حوده‌یبییه، پێشنیاری ئوممه سه‌له‌مه بوو که کاره‌که‌ی یه‌کلا و یه‌کسه‌ره کرد، له کاتێکدا له‌سه‌ر دوو ڕێیانێکی سه‌غڵه‌ت دا مابوونه‌وه. ته‌نانه‌ت له گۆڕه‌پانه‌کانی چالاکی جه‌نگیشدا هه‌رچه‌ند ژنان به مه‌به‌ستی نه‌ڕوشانی هه‌ستی ناسک و بواری میهره‌بانی مه‌عاف کراون، به‌ڵام به‌شداریان بووه و له بواری وه‌ک ده‌وا و ده‌رمان و ئاو هێنان و پاسه‌وانی که‌ل و په‌ل، یارمه‌تیان داوه و بگره لێدان و پێک دادان و شه‌ڕیشیان کردوه. ئه‌وه‌تا ئوممه عه‌تییه له ۷ غه‌زوه‌دا به‌شداری کردوه و نوسه‌یبه و ئوممه عه‌مماره تووشی برینداری و زیانی گیانیش بوون. ئیمام ئه‌حمه‌د فه‌رموویه‌تی له خه‌یبه‌ر، ۶ ژن به‌شداریان کردوه و له ده‌ستکه‌وتیش به‌شیان دراوه. له کتێبی بوخاریدا به‌شێک ته‌رخان کراوه به به‌شداری ژنان له کاروباری نیزامی‌دا بۆ یارمه‌تی پیاوان.
له مه‌یدانی فیقه و بڕیاردانیشدا، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که ڕاشکاوانه و بێ پێچوپه‌نا ئه‌و مافه له ئافره‌تان پاوان بکات.
ته‌نیا له پله‌ی قهزاوهتدا نه‌بێ که زانایان کێشه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام زانایانی حه‌نه‌فی و ئیمامی وزاهیری بڕیار و قه‌زاوه‌تی ئافره‌تیان به ڕه‌وا داناوه. ئه‌وڕۆ که داواکارییه‌کانی تایبه‌ت به ئافره‌ت و کۆرپه و… به به‌ربڵاوی له دادگاکان له گه‌ڕان دایه و له‌وانه‌یه ئافره‌تان له هێندێک بواردا بۆ چوونی باشتر و تێگه‌یشتنی ڕوونتریان ببێت، ده‌ی با ئه‌و ئه‌رکه زۆرتر تاوتوێ بکرێت و پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و به شێوازێکی گشتی له‌و مافه بێ به‌ش نه‌کرێن. به‌ڵکوو به ڕه‌چاو گرتنی بارودۆخ و پاراستنی بایه‌خه شه‌رعی و ئایینییه‌کان له مه‌حکه‌مه‌کاندا، که‌ڵکیان لێ وه‌رگیرێت. چونکه ئیمام ئه‌بوحه‌نیفه بڕیاری قه‌زایی ژنی، جگه له بواری حودود (قصاص)دا به ڕه‌وا ده‌زانیت. هێندێک له زانایان شاهیدی دانی ئافره‌تیان بۆ حودود و قیساسیش په‌سند کردووه. ئیبن قه‌ییم له (طرق الحکمیه) و ئیبن جه‌ریری ته‌به‌ری و ئیبن حه‌زم قه‌زاوه‌تی ژنیان به‌ڕه‌وا هه‌ژمار کردوه.
پێشه‌وا زه‌رکه‌شی سه‌باره‌ت به ده‌وری عایشه(خوا لێی ڕازی بێت) کتێبی (الاجابه لاستدراکات عائشه)ی نووسیوه و پێشه‌وا سیوتیش له (عین الاصابه)دا کورتی کردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ریش پێمان وایه که له ئافره‌تاندا ڕوحم و ترس و هه‌ستی ناسک، ده‌بێته هۆی لادان له عه‌داڵه‌ت و دادپه‌روه‌ری و نه‌پێکانی بڕیاری شیاو، خۆ له پیاوانیشدا ته‌ماح و زێده‌خوازی و دڵڕه‌قی بۆته هۆی لادان له دادپه‌روه‌ری و عیبادهت و زۆرتر بوونی ڕێژه‌ی سکاڵاکان و جێی خۆیه‌تی که ئافره‌تان؛ ئه‌سما ئاسا له به‌رامبه‌ر حه‌ججاجی به‌نی یوسفهکانی ئه‌وڕۆدا، بوێرانه بڵێن که خوێنڕژتر و دڵڕه‌قتر له ئێوه شک نابه‌ین.
عبدالله حسن زاده – بوکان
بۆ به‌شی فیقهی و ڕامیاری له‌و کتێبانه که‌ڵک وه‌رگیراوه:
فقه سیاسی و فه‌تاوای مهعاسیر: دوکتۆر یوسف قه‌رزاوی- به‌رگی ۲ و۳
کاروباری ژنان له ئیسلامدا: ئه‌حمه‌دی کاکه مه‌حموود
زنان در اسلام: موسته‌فا عهبدولحهیی – وه‌رگێڕانی: مه‌حموود ئیبڕاهیمی