کورد نازانێت سه‌یران بکات..
هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی یه‌که‌م ڕۆژی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی کوردی و هاتنی به‌هار وا باوه له‌ناوگه‌لی کورد که ده‌ست به سه‌یران کردن و گه‌شت و گوزار بکه‌ن و به تایبه‌تی ڕۆژانی پشوه‌کان و هه‌ینیه‌کان خانه‌واده‌کان خۆیان حازر ده‌که‌ن بۆ ده‌رچۆن .
تا ئێره ئاساییه‌و سروشتی مرۆف وایه‌و به‌تایبه‌تی کورد که له به‌هارا له‌گه‌ڵ بینینی دیمه‌نه جوانه‌کانی سروشت و کوردستان دڵخۆش ئه‌بێت وهه‌ست به ئاسوده‌یی ئه‌کات وله لایه‌نی ده‌رونی جه‌سته‌یش بۆ ته‌ندروستی مرۆف به سوده .
به‌ڵام ئایه کورد تا چه‌ند له سه‌یران کردن سودی بینیوه ئایه به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست کورد سه‌یران ئه‌کات لێره دا ده‌ڵێین نه‌خێر .
به‌شی زۆری میلله‌تی ئێمه نازانێت سه‌یران بۆچیه وه نازانێت سه‌یران بکات وه سه‌یرانی خه‌ڵکی تریش تێک ده‌دات .
بۆنمونه مرۆف له به‌هارا بۆ ئاسوده بونی مێشک و ئارامبونهوهو پشودانێک ئه‌چێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار‌و له قه‌ره‌باڵغی خۆی دوور ده‌خاته‌وه و ئه‌یه‌وێت ته‌نها خۆی و خانه‌واده‌که‌ی ژیانێکی چه‌ند کاتژمێری ئارام ببه‌نه‌سه‌ر بۆ حه‌سانه‌وه‌ی مێشک و ده‌رون و چه‌سته .سه‌یران کردن بۆ ئه‌وه‌یه مرۆف بیر له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م خودایهگهوره بکاته‌وه که چۆن ئه‌م سروشته‌ی خوڵقاندوه‌و ڕازاندۆته‌وه و چۆن دوای ئه‌م به‌هاره جارێکی تر ڕه‌نگه‌کان ده‌گۆرێن و له پایزدا گه‌ڵاکان ئه‌وه‌رن و له دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌رماو به‌فر و بارانی زستان له به‌هاریش جارێکی تر سه‌وز ئه‌بنه‌وه .
به‌ڵام ئێمه‌ی کورد به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هه‌مووی وه‌ک ڕێشۆڵه به‌سه‌ر یه‌کا هه‌ڵ ئهڕژێین و وه‌ک دانمان بۆ روو کرابێت وایه دار هه‌ڵده‌ی به‌ر ئه‌رز ناکه‌وێت و ڕێگاو بانه‌کان داخراون و هه‌مووی سه‌ری به‌دوای یه‌ک ناوه وه‌ک سه‌ره گرتن بۆ هێلکه وه‌ر گرتن وه‌ک ته‌نها ئه‌و چه‌ند بسته ئه‌رزه هه بێت شوێنی تر نه‌بێت هه‌ر به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوو ئه‌دات خه‌ڵکی وا هه‌یه تا ئێواره له ناو سه‌یاره‌که ئه‌مێنێته‌وه و ده‌نگی هۆڕین و ته‌سجیل کاسی کردوه گوایه ئه‌وه له سه‌یران کردن بوه .
جا ئه‌م قه‌ڕه‌باڵغیه چه‌ندین شتی تری لێئه‌بێته‌وه بۆ نمونه کێشه‌و شه‌ڕی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کوڕ گه‌ل واز ناهێنن به‌ده‌وری خه‌ڵکه‌وه خول ئه‌خۆنه‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه یان ناکۆکی ئه‌که‌وێته نێوان خێزانه‌کان یان زۆرجا ئه‌م کوڕگه‌له که وه‌ک گورگ به‌ده‌وری خهڵکادا دێن ده‌سه‌و یه‌خه‌ت ئه‌بن و توشی شه‌ڕت ئه‌که‌ن یان له نێوان خۆیان به‌شه‌ڕ دێن و ئارامی ناوچه‌که له‌خه‌ڵکی تریش تێک ئه‌ده‌ن .
شتێکی تری سه‌یر له‌م قه‌ڕه‌باڵغیه ده‌نگی تیپی مۆسیقا‌و ده‌هۆڵ و چاوه‌شه‌کان و ته‌سجیلی سه‌یاره‌و خه‌ڵکه‌که هه‌راسانت ئه‌که‌ن که‌ی ئه‌مه سه‌یرانه .
گرنگ ترین شت هه‌ر که‌سێک که ده‌چێته سه‌یران بۆ ئه‌م شوێنه قهڕهباڵغانه بابیر له‌وه بکاته‌وه ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی پێویستی بهدهستشویی بوو یان با بڵێین ته‌والێت چی ئه‌کات من زۆر سه‌رگوزشته‌ی ناڕێک و ناخۆشم بیست وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه با بیر بکه‌ینه‌وه هه‌ر یه‌ک له ئێمه کامان حه‌ز ئه‌که‌ین دایکمان یان خوشکمان یان هاوسه‌ره‌کانمان توشی ئه‌م حاڵهتانهبن ..
له سه‌یران کردن دا تاکی کورد به‌و په‌ڕی له خۆبایی و ده‌رچون له یاساکانی هاتووچۆ سه‌یاره لی ئه‌خوڕێت وه‌ک که‌س نه‌بێت له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ته‌نها جه‌نابی نه‌بێت به‌م هۆیه‌وه ده‌یان کێشه درووست ئه‌بن به‌زمی ماتۆڕ سواره‌کانیش بێ ئه‌ندازه‌یه و ده‌نگی تهسجیلهکانیان خه‌ڵکی هه‌ره‌سان کردوه کورد ته‌سجیل حه‌زناکات ته‌نها بۆ خۆی لێبدات حه‌ز ئه‌کات خه‌ڵکی لێی بێبه‌ش نه‌بن .
دیارده‌یه‌کی تری سه‌یرانی کوردی ئه‌وه‌یه به‌ده‌یان که‌سی بێ شه‌رم له ناو ئه‌م خه‌ڵکه بێشه‌رمانه ده‌س ئه‌که‌ن به خواردنه‌وه‌ی من که مناڵ بوم ئه‌م بیست ئه‌یان گوت به یه‌کێ ئه‌گه‌ر بیخواردبایهوه ده‌یان گووت
(.گ…..خواردۆته‌وه) جا کاکی بێ شهرمو نه‌زان له ناو ئه‌م خه‌ڵکه ده‌ست ئه‌کات به خواردنه‌وه و گۆرانی
گووتن و ئاژاوه‌گێری و پیس کردن و ناشیرین کردنی ئه‌م دیمه‌نه جوانانه‌ی سروشت به نمودی ناشیرینی و کاره نا مرۆفایتیهکهی و بێ ئهقڵکردنی خۆی له‌ناو ئه‌م خه‌ڵکه .
سه‌یرانی کوردی پاشماوه‌یه‌کی پیسی لێ به‌جێده‌مێنێت چونکه قه‌ڕه‌باڵغ و که‌س به‌که‌سه ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان بچیت بۆ ئه‌م شوێنه بێزی لێ ده‌که‌یته‌وه ئه‌م هه‌موو حه‌فازه‌ی مناڵان و خواده‌مه‌نی ماوه‌و بوتڵی ئاره‌ق و بیره‌ی کاکه‌ی بێ هۆش و که هۆشی نه‌ما و ئه‌قڵ
نه‌مێنێت چۆن ئه‌توانێت پاشماوه‌ی خۆی پاک کاته‌وه . هه‌روه‌ها هه‌رچی روه‌ک و سه‌وزایه بێ گوێدان به هۆی قه‌ڕه‌باڵغی زۆره‌وه دێک ئه‌درێن و له ناو ئه‌چن .جا ئه‌وکات به دڵنیایی وه خاکه‌که لێمان بێزار ئه‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌زمان بهاتبا له تاوان ده‌ستی ئه‌کرد به‌شین و گریان ..
که‌واته سه‌یرانی کوردی بریتیه له = ماندوبوون + توڕه‌بوون + شه‌ڕ + کاسبوون + بێ شوێنی و ته‌والێتی + کوناح کردن + پیس کردن + تێک دانی سروشت + له دوای هه‌مووشی په‌شیمانی ..
خۆشه‌ویستان له ڕوانگه‌ی شه‌رعیشه‌وه به هیچ جۆرێک دروست نیه ئینسان بچێته ئه‌م شوێنه قهڕهباڵغانه بۆ سه‌یران کردن چونکه تێکه‌ڵاوی و نه‌زه‌رو کوناحێکی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه هیوادارم مامۆستایانی مزگه‌وته‌کان به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵسن خه‌ڵکی له‌م کاره نادروستانه ئاگادار که‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکی ڕۆن بکه‌نه‌وه تا چه‌ند دروسته چوون بۆ ئه‌م جۆره سه‌یرانانه .
بورهان به‌رزنجی
ده نگی ئیسلام